چەوسانەوەی مناڵان پەیوەندی بەسیستەم ویاساکۆنەپەرستەکانەوەهەیە،کەبۆبەرژەوەندی سیاسی ودینی وحیزبی،مناڵان بەکاردەهێنن ودەچەوسێنەوەودەیان کەنەقوربانی،بەپێچەوانەوەسیستەم ویاساسیکۆلارومەدەنییەکان کەبەهاونرخی مناڵان دەپارێزن پێویستە لەدونیای مرۆڤایەتی دا زیاترگەشەی پێبدرێت لەپێناوی نەهێشتنی توندوتیژی وچەوسانەوە وئازاروئەشکەنجەی مناڵان.هەریاسا وسیستەمێک مناڵان ناچاری کارکردن ودوورکەوتنەوەلەزانست وفێربوون ودوورکەوتنەوەلەژیانێکی بەختیاروئاسوودەیی بۆمناڵان بکات لەژێرهەرناونیشانێکوبیانوێکەوەبێت ئەواپێویستەبەرنەفرەتی مرۆڤایەتی بکەوێت،تێکۆشانی ڕێکخراوەیی بۆ بکرێت بۆڕوخان ولەناوبردنی ئەوجۆرەسیستەمەڕەجعی ودژەبەشەرییانە کەهاندەرن بۆئازاروئەشکەنجە وتوندتیژی دژبەمناڵان،ناکرێت بەهەرجۆرێک بێت چاوپۆشیان لێبکرێت.خاڵی ۳٥لەیاسای مافی مناڵان پەسندکراوی یونسێف،کەکەس مافی ئازاروسزادانی منداڵی نییەئەوانەی بەخراپی لەگەڵ منداڵ هەڵسوکەوت دەکەن بەپێی یاسادەبێ سزابدرێن.لەئێران بەهۆی هەبوونی سیستەم ودەسەڵاتێکی ڕەجعی ودژەبەشەری بەناوی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەومناڵانەی کەبەهۆی لەسێدارەدانەیەک لەدوای یەکەکان بەخێوکەری خۆیان لەدەستدەدەن وتووشی ژیانێکی ئەستەم ونالەباروپڕتوندوتیژوسوکایەتی پێکردن دەبنەوە پێویست دەکات خەڵکی ستەمدیدەی ئێران لەدژی سەرجەم یاساکۆنەپەرست ودواکەوتوەکانی ئێران بێنەمەیدان بەپاراستنی یەکێتی وهاوخەباتی خەڵکی ئێران تێکۆشان بۆڕوخان وکۆتایهێنانی دەسەڵات وسیستەمی ئێران کەهۆکارێکی بەهێزەوکاریگەرە بۆچەوساندنەوەوئەشکەنجە وتوندتیژی دژبەمناڵان.مناڵان وتازەلاوان یەکێکن لەبێبەشترین وبێمافترین بەشەکانی کۆمەڵگەی ئێرانن ،قوربانیانی بێدەنگکراوی ڕژێمی ملهوڕونابەرابەری سیستەمی ڕەجعی ئیسلامی ئێرانن.لەبەشێکی زۆری جیهان مناڵان لەتەمەنی زۆرکەمەوە دەخەنەبەرکاروبەهەزارویەک شێوەڕووبەڕوی چەوسانەوەوسوکایەتی وبەهەڵەسوودلێوەرگرتنیان ئەکەنەوە.ڕاستی یەک هەیە ئەویش ئەوەکەمناڵان هیچ جیاوازێکیان لەگەڵ خەڵکی بەشمەینەت وچەوساوەوکۆیلەدانییە،کەوایە پێویست بەبەهێزکردنی ڕەوتی تێکۆشانی جەماوەری بۆئاسوودەیی وڕزگارکردن و ئازادکردنی مناڵان هەیە،ناکرێت هیچی ترڕێگەبدرێت سیستەمەکۆنەپەرستەکان وحیزبەڕەجعی یەکان مناڵان بۆکایەی سیاسی وئایینی خۆیان بەکاربهێنن.ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی داعش مناڵان بۆکاری تیرۆریستی بەکاردەهێنێت،زۆرجار بۆمبیان لێدەبەستێت لەشوێنەگشتی یەکان بۆکاری تەقینەوەبەکاریان دەهێنێت ودەیانکاتە قوربانی،یاخودلەبازەڕەکاندا وەکوکۆیلەی سێکسی دەیانفرۆشێت ،ئەوڕێکخراوەدژەبەشەرییەزیاترمناڵانی نائیسلام وەکومناڵانی ئێزیدی ومەسیعی و…هتد بەکاردەهێنێت ،ڕووبەڕوی هەڕەشەکانی داعشی تیرۆریست دەبنەوە ،دووجاری کوشتن وئەشکەنجەدەبنەوە.مناڵان لە عێراق وسووریاوتورکیابەتایبەتی باکووری کودستان بەهۆی شەڕەکانەوە دەبنەقوربانی یان ناچاری ئاوارەیی دەکرێن بەکورتی لەژیانێکی کوللەمەرگیدادەگوزەرێن،یان بەهۆی گەشەی بێکاری وقەیرانی دارایی وسیاسی یەوە،بەناچاری ڕاپێچی مەیدانەکانی کارکردن دەکرێن.لەسەردەمی ئێستادا پێویستەدەکات ڕێکخراوەمرۆڤ دۆستەکان وڕێکخراوەئازادیخوازویەکسانیخوازەکان تێکۆشانی خۆیان بەهێزتربکەن بۆدانانی پلان ونەخشەڕێگایەک بۆکۆتاییهێنانی شەڕو ئاوارەیی وبەهێزکردنی ڕەوتی گەشەی مافەکانی مرۆڤ وفەرهەنگ وسوونەتەکانی سیکۆلاریزم و ئازادیخوازی ومرۆڤ پەروەری لەوکۆمەڵگایانەی کەمناڵان تێیدا ئازاروئەشکەنجەودەچەوسێنەوە ،یان دەکرێنە قوربانی وبۆ بەرژەوەندی سیاسی وئایینی بەکاردەهێنرێن ،پێویستەسەرجەم مرۆڤایەتی بەیەکەوە وبەیەک دەنگ هاواربکات نەفرەت لەچەوسانەوەونابەرابەری،بژی ئازادی وبەرابەری.
عبدالرحمن رسول: