لیژنهی داكۆكی له مافی رۆژنامهنوسان CPJ راپۆرتێكی تایبهتی لهسهر رهوشی رۆژنامهنوسی لهههرێمی كوردستانو چۆنهیهتی دادگایكردنی تۆمهتبارانی كوشتنی رۆنامهنوس كاوه گهرمیان بڵاوكردهوه.
له راپۆرتهكهدا بۆ ورهگرتنی زانیاریهكان سودی له وهرگرتنی وتهی بهرپرس و رۆژنامهنوسانی چهند كهناڵێكی ئههلی وهرگرتووهو له سهرهتای راپۆرتهكهدا باس له چۆنیهتی دادگاییكردنی تۆمهتبارانی كوشتنی رۆژنامهنوس كاوه گهرمیانی دهكات كه كانونی یهكهمی ساڵی 2013 له بهردهم ماڵی باوكیدا به فیشهك كوژرا .
لهبهشێكی راپۆرتهكهدا فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به وەفدی (CPJ) راگهیاندوه کە ئەرکەکانیان بە باشی رانەپەراندووە بەرامبەر رۆژنامەنوسان بە تایبەت لە کەیسەکانی سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانیدا” هەروەها رایگەیاند:”دەزانین کە هەڵەمان هەیە لە کارەکانمان و کەمتەرخەمیمان هەیە بەڵام لە رابردووەوە فێر دەبین”.
دهقی راپۆرتهكه
لهکاتێکدا تۆمهتبارانی کوشتنی رۆژنامهنوسان ئازاد دهکرێن شهر دهکرێت له پێناو دادپهروهریدا
خێزانی کاوە گەرمیانی ( ئەو رۆژنامەنوسەی کە لە کانونی یەکەمی 2013 لە کوردستان کوژرا)، بەڵێنیان دا بە بەردەوام بوونیان بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری دژی “مەحمود سەنگاوی” ئەو بەرپرسە سەربازییەی تۆمەتبارە بە ( ئەمر کردنی بە کوشتنی ) کاوه گەرمیانی، کە رۆژی یەکشەممە لە لایەن مەحکەمەی کەلارەوە بەرائەتی دەرچوو. هەروەها دادگا حوکمی لە سێدارەدانی بۆ توانا خەلیفە دووپاتکردەوە کە تۆمەتبارە بە جێبەجێ کردنی کوشتنەکە.
سەنگاوی ناوی وەک تۆمەتباری یەکەمی تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی هێنراوه و لە 7ی کانونی دووەمی 2014 لە لایەن دادگاوە راگیرا و دوای دوو هەفتە دادگا بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە کە تۆمەتبارکردنی ئەم بەرپرسە سەربازییە بسەلمێنێت بریاری ئازادکردنی دا ( بەپێی هەواڵەکان). لە مانگی رابردوودا دووبارە دادگا بریاری گرتنەوەی مەحمود سەنگاوی دەرکردەوه، ( بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان).
دوای دەرچوونی حوکمەکه، براکەی کاوە گەرمیانی، کاروان ئەحمەد بە تۆری میدیای رووداوی راگەیاند:” من ناوەستم تا دادگا دادپەروەری بەدیدەهێنێت و حوکمی تۆمەتبارە راستەقینەکان دەدات” رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە رۆژنامەنوسان بە کۆمیتەی پارێزگاری کردن لە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ” بریارەکەی دادگا جێی گومانه، بە هۆی ئەوەی کە مەحمود سەنگاوی بەرپرسێکی سەربازییە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ( ی ن ک ) و سیستەمی دادوەریش ” بە سیاسی کراوه”، هەروەها رایگەیاند “کە ئەو هەرەشانەی لە لایەن مەحمود سەنگاوییەوە کراوەتە سەر کاوە گەرمیانی بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵ نەکراوه”.
بە پێی راپۆرتە هەواڵیەکانی تەلەفیزیۆنی رووداو هەواڵەکانی تر، دادگای باڵای پێداهەڵچوونەوه، تێهەڵچوونەوە بۆ بریارەکەی دادگای کەلار دەکات.
بە پێی راپۆرتە هەواڵەکان، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی کە لە سەر تۆری یوتیوب لە مانگی 6 ی 2012 دا بلاوکراوەتەوه، دەریدەخات کە مەحمود سەنگاوی هەرەشە لە کاوە گەرمیانی – سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ دەکات. شایەنی وتنە مەحمود سەنگاوی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی رەتنەکردەوە بەڵام دووپاتیکردەوە کە بێتاوانە سەبارەت بە کوشتنی کاوە گەرمیانی، هەروەها دادگای باڵای پێداهەڵچوونەوە رایگەیاند:” کە هیچ دەلیلێکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ نەدۆزراوەتەوە کە مەحمود سەنگاوی ببەستێتەوە بە تیرۆرکردنەکەوه”.
لە کاتی سەردانکردنی کۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان، لە مانگی ئایاردا بۆ بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ” شاخێک لە دەربازبوون لە سزا باڵی بەسەر رۆژنامەنوساندا کێشاوه”، گروپە ناوخۆییەکان و رۆژنامەنوسان ئەنجامی راپۆرتەکانی (CPJ) دووپاتکردەوە و رایانگەیاند کە سیستەمی دادوەریی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی زۆرە لە لایەن دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی (ی ن ک و پ د ک ) کوردستانەوە یارییان پێدەکرێت. هەریەک لەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە میلیشیای تایبەت بە خۆی هەیە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان وەک ئاسایش دەجوڵێنەوە و هێندە پابەندن بە بریارەکانی سەرکردەکانی حیزبەکانیانەوە هێندە پابەند نین بە بریارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەوه.
رەخنەگران پێیان وایە کە دامەزراندنی کەسایەتیەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە لایەن حیزبەکانەوە لەسەر بنچینەی لایەندارێتی و دلسۆزییە بۆ حیزبەکان نەک لەسەر بنچینەیی شایستە بوون، ئەم هۆکارانەش وادەکەن کاتێک کە بەرپرسێکی حیزبی و حکومی تاوانێک ئەنجام دەدەن، یاخود تێوەدەگلێن لە تاوانێکدا دەستگیرکردنیان ئەستەمه.
لەم مانگانەی دواییدا، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری جەلەولای هێزەکانی پێشمەرگە بوو، کاتێک کورد شەری داعشی دەکرد، سەنگاوی رۆلێکی گەورەی پێدرابوو لە لایەن حکومەتەوە بۆ وەستاندنی میلیشیاکان،مانگی پێشووش لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفیزیۆنی BBC رایگەیاند: “هیچ تیرۆریستێک لە پارێزگاکەدا بوونی نیه”.
رەحمان غەریب بە ( CPJ) راگەیاند:” کە ت، خ دانی ناوە بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا و لەبەردەم دادگای باڵای پێداهەڵچوونەوەدا، پاساوەکەشی ئەوە بووە گوایە دوو ئەندامی خێزانەکەی لە لایەن حزبی شیوعییەوە کوژراون”
هەوەها وتی” تۆمەتباری یەکەم لە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرکردەی عەسکەرییە دادگا لەم هەرێمە فشاری حزب و و سیاسییەکانی لەسەرە بۆیە بڕیارەکەی قایلکەر نییە”
لە کاتی سەردانکردنی وەفدی (CPJ) بۆ هەرێمی کوردستان، فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە وەفدەکەی راگەیاند: ” کە ئەرکەکانیان بە باشی رانەپەراندووە بەرامبەر رۆژنامەنوسان بە تایبەت لە کەیسەکانی سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانیدا” هەروەها رایگەیاند:”دەزانین کە هەڵەمان هەیە لە کارەکانمان و کەمتەرخەمیمان هەیە بەڵام لە رابردووەوە فێر دەبین”.
بەڵام دوای چەند مانگێک لیستی ئازادی رادەربڕین و دۆخی ئازادی رۆژنامەنوسان بەرەو خراپی چووه، و سەنتەری میترۆ 200 کەیسی توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان تۆمارکردووە لە ساڵی 2014 دا و زۆربەیان بە بێ لێکۆڵینەوە دەرچوون.
بەرپرسە کوردەکان لە مانگی ئایاردا بە ( CPJ ) یان راگەیاند کە هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی کە دادپەروەری بەجێبهێنن لە کەیسی کاوە گەرمیانیدا، هەروەها دەسەڵاتداران لەوە تێگەیشتوون لە دەربازبوون لە سزا بەشێکە لە بازنەی توندوتیژی، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئیرادەیەکی سیاسی هەیە کە بیەوێت دژی بوەستێتەوه.