بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بینینی ئەو بەشە خۆراکانەی مانگانە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییان سەردانی بەشێک لە بریکارانی خۆراکمان کرد و دڵنیا بووینەوە لە خراپی بەشێک لەو ماددانە، کە هیچ گونجاو نین بۆ خواردن، دەشڵیت، ئەو بەشە خۆراکەی، کە هاتبوو، کێشی فەردەکان کەمتربوو لە کێشی ڕاستی خۆیان.
دکتۆر بڕیار ڕەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاوى کردەوە، لە بەرواری ٨-١٠- ۲٠۲۳ کۆمەڵەی بریکارانی خۆراکی کوردستان بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەمان لە خراپی کوالیتی هەندێ لە مادەکان و کەمی کێشی فەردە و کیسەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان و هەندێ پرسی پەیوەست بە بریکارەکان سەردانیان کردین.
دەشڵێت، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بینینی ئەو بەشە خۆراکانەی مانگانە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییان سەردانی بەشێک لە بریکارانی خۆراکمان کرد و دڵنیابووینەوە لە خراپی بەشێک لەو ماددانە، کە هیچ گونجاو نین بۆ خواردن و بەکارهێنان.
لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو بەشە خۆراکەی، کە هاتبوو، کێشی فەردەکان کەمتربوو لە کێشی ڕاستی خۆیان.
لە کۆتایی نووسینەکەیدا دکتۆر بڕیار ڕەشید وتویەتى، لای خۆمانەوە بەڵێنمان بە بریکارەکان دا بێدەنگ نابین لەم غەدرەی لە هاوڵاتییان دەکرێت و بەدواداچونی تەواوی بۆ دەکەین لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.