لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر بروسکەیەکی ماتەمینی ڕادەگەیەنێت .

هاوڕێ مام خدر بروسکەیەکی ماتەمینی ڕادەگەیەنێت .

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان
دکتۆر (مهند البراك ناسراو بە دكتۆر صادق) بۆ هەتاهەتایە دڵی لە لێدان کەوت.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەم ئێوارەیە(٢٠\٩\٢٠٢٢) هەواڵی مەرگی دکتۆر صادقمان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بیست و دڵەگەورەکەی کادیری پێشکەوتووی شیوعی و خۆشەویستی کرێکاران و جوتیاران و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان و عێراق لەلێدان کەوت .
ئێمە لەنزیکەوە ساڵانێکی زۆر شاهێدی شیوعیەتی راستەقینە و دڵسۆزی و وەفاداری و شۆڕشگێڕی ئەو ئینسانەین. خاوەن ئاکاری بەرزی مرۆڤایەتی و گیانفیدایی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و گەیاندنی هاوکاری پزیشکیی بۆ هەموو لێقەوماوێک، ئاکاری بەرزی ئینسانی ئەو زاتە بوون .
بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنین مرۆڤایەتی گەوهەرێکی گەورەی لەدەستدا و ئەو کۆمەڵگا نایەکسانە بۆ هەمیشە کەلێنێکی گەورەی لێ دوورست بوو بۆ هێنانەدی عەدالەتی کۆمەڵایەتی .
سەرەخۆشی لەتەواوی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و عێراق دەکەین بەتایبەتیش خاوانەوادە تێکۆشەرەکەیان و لەپاڵیان دەوەستین بۆ تێپەراندنی ئەو کۆستە گەورەیە.بەرێزگرتن لە بیروباوەڕە ئینسانیەکانی، بە درێژەدان بە کاروانی خەباتی بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە، بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین .
یادی دكتۆر صادق بۆ هەمیشە لەنێو دڵ و دەروونی هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر و هەڵگرانی پەیامی ئازادی و یەکسانی و عەدالەت دەمێنێتەوە .
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٠\٩\٢٠٢٢
هەولێر
0 FacebookTwitterPinterestEmail