له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا، سۆشیال میدیا ئه‌و جۆره له میدیایه که چیتر خودى خۆى به ته‌نها قسه ناکات و، جیاواز له میدیا باوه‌کان وه‌ک رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و میدیاى چاپکراو رێگه به خه‌ڵک ده‌دات ببن به شێک له به‌هاى ناوه‌ڕۆکى ئه‌و زانیاریه‌ى، که سۆشیال میدیا بڵاویده‌کاته‌وه.
له سۆشیاڵ میدیادا هه‌م ده‌زگا فه‌رمییه‌کان و هه‌م خه‌ڵکیش ده‌توانن ئازادتر بدوێن و به ستایلى جیاواز بنووسن و بڵاوبکه‌نه‌وه.
چه‌ند جۆرێک له سۆشیاڵ میدیامان هه‌یه. وه‌کو وترا ئه‌و میدیایه جیاوازى گه‌وره‌ى به‌شداریکردن و په‌یوه‌ندیکردنه که ده‌کرێت جۆرى تێکه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌م جۆره پۆلێن بکرێت:
– سۆشیال بوکمارکین – ئه‌م جۆره له سۆشیال میدیا ڕێگه به به‌شداربووه‌کانى ده‌دات ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ى که ده‌یانه‌وێت نیشان (تاگ) بکات له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشانه‌کردنى به‌شداربووه‌کانى تر.
سۆشیال نیوز: ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا ڕێگه به به‌شداربووه‌کانى ده‌دات ده‌نگ بده‌ن یان کۆمێنت بنوسن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و هه‌واڵانه‌ى ئه‌و ماڵپه‌رانه بڵاویده‌که‌نه‌وه، که به ماڵپه‌رى سۆشیال نیوز ناوده‌برێن.
سۆشیال فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا رێگه به به‌شداربووه‌کانى ده‌دات بتوانن فۆتۆ و ڤیدیۆ ئه‌پلۆد بکه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌یان و هه‌روه‌ها رێگه به به‌شداربووه‌کانیشى ده‌دات کۆمێنت بنوسن له‌سه‌ر فۆتۆو گرته ڤیدیۆیه‌کان.
ویکیس: ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا رێگه به شداربووه‌کانى ده‌دات به‌رهه‌مى نوسراو زیاد بکه‌ن بۆ ماڵپه‌ره‌که‌یان و هه‌روه‌ها رێگه به به‌شداربووان ده‌دات، نوسینى زیاتر یان به‌رهه‌مه نوسراوه‌کان که ئه‌پلۆد کراون، که‌مبکه‌نه‌وه.
سۆشیال نێتۆرکین، یان تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: ره‌نگه ئه‌م جۆره له سۆشیال میدیا باوترین جۆرى بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا و ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیاکانى تر جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه، که رێگه به به‌شداربووه‌کانى ده‌دات بتوانن له نێو خودى خۆیاندا په‌یوه‌ندى بگرن و ببنه هاوڕێى یه‌کترى، ئه‌مه‌ش بۆته هۆکارى ئه‌وه‌ى زۆرترین خه‌ڵک به تایبه‌تى له‌م ناوچه‌یه له ده‌ورى خۆیان کۆبکه‌نه‌وه.
باوترین جۆرى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌م ناوچه‌یه فه‌یسبوکه، به‌جۆرێک له ئێستادا به ته‌نها له عێراق زیاتر له دوو ملیۆن و 555 هه‌زارو 140 چل به‌شداربووى هه‌یه. به‌ڵام وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن، به‌ربڵاوى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ماناى ئه‌وه نایه‌ت زانیاریه‌کانى ئه‌و تۆڕانه بابه‌تى بن، چونکه به‌شێکى زۆر له‌و په‌یجانه‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا هه‌ن کۆپى میدیا باوه‌کانن به‌جۆرێک ئاسته‌مه بتوانین میدیایه‌کى باو بدۆزینه‌وه و خاوه‌نى په‌یجێکى خۆى نه‌بێت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به گشتى و فه‌یسبوک به تایبه‌تى.
راسته به‌شداربووانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌وانه‌یه حه‌ز بکه‌ن ببن به هه‌وادارى ئه‌و په‌یجه میدیایانه و به‌وه‌ش هه‌واڵ و زانیاریه‌کانى ئه‌و میدیایه به ئاسانى ده‌گاته ده‌ستیان له‌ڕێگه‌ى لایکردنى په‌یجه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا کارى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌شێت له‌وه کاریگه‌رتر بێت له‌وه‌ى ببێت به کۆکه‌ره‌وه‌ى بابه‌ته میدیایه‌کان و ببنه سه‌رچاوه‌ى زانیارى فلته‌ر کراو.
مه‌به‌ست له زانیارى فلته‌رکراو، ئه‌و زانیاریه تایبه‌تمه‌ندانه‌یه که ده‌کریـَت په‌یجى تایبه‌ت به خۆیان بۆدروست بکرێت و به‌وه‌ش به‌شداربووه‌کانى زانیاریى بابه‌تى له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرن.
له ئێستادا گه‌لێک په‌یجى تایبه‌تمه‌دى کوردى له گه‌لێک بوارى جیاوازدا دروست بوون، له‌وانه‌ش په‌یجى (کۆچى کوردان) وه‌ک نمونه، که له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه زۆرترین زانیارى و بابه‌تى و دروست له‌باره‌ى قه‌یرانى کۆچ و کۆچبه‌رى له جیهاندا بگه‌یه‌نێت به به‌شداربووانى.
سەرچاوە: هاوڵاتی