نامۆ نییه كه عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه، ته‌حه‌فوزی خۆی له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ئایاری رابردوودا راگه‌یاند، بگره ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای به “گه‌مژانه” وه‌سف كرد، چونكه عێراق له هه‌موو لایه‌ك زیاتر ده‌زانێت ئه‌و سزا ئابووریانه مانای چی دهگهیهننو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ململانێیه له‌سه‌ری باش ده‌زانێت.
حكومه‌تی عێراق هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو ته‌نیا پابه‌ندبوون به سزاكانی ئه‌مریكاوه نه‌بێت ئه‌ویش له‌ترسی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی توڕه‌ی ئه‌مریكا كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌و سه‌قامگیرییه رێژه‌ییه‌ی وڵاته‌كه به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت له‌دوای شه‌ڕی دژ به رێكخراوی “داعش” به یارمه‌تی “هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی” كه واشنتۆن رێبه‌رایه‌تی ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به “نیقاش”ی وت: “حكومه‌تی عێراق باوه‌ڕی به سوودی سزا ئابوورییه‌كان نییه، چونكه به‌زۆری بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر گه‌ل دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندیان ده‌بین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیمان”.
حه‌دیسی وتیشی: “ئه‌و سزایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مامه‌ڵه‌ی بانكییه‌وه هه‌یه عێراق پابه‌ندیان ده‌بێت، هیواداریشین كێشه‌كه له‌ڕێی دیالۆگ و كه‌ناڵی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت كه دروشمێكه حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌بێت”.
به‌ڵام پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا عێراق به‌كرده‌وه ده‌توانێت پابه‌ندی ئه‌م سزایانه بێت؟ به‌تایبه‌تی كه سیستمی بانكی له وڵاته‌كه‌دا سه‌نگین نییه‌و به تێوه‌گلان له پرۆسه‌ی رۆژانه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره تۆمه‌تبار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌و گرووپه عێراقییانه‌ی سه‌ر به ئێرانن‌و ههژموونێكی به‌رفراوانیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه، سزاكانی ئه‌مریكا به ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر “سیمبولی شیعهبوونو مقاوه‌مه‌ت” له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له مانگی ئابدا حه‌مید حسێنی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی رۆژانه به به‌های 20 ملیۆن دۆلار كاڵا هه‌نارده ده‌كات (واته نزیكه 7 ملیار دۆلاری ساڵانه) وتیشی: عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته كه ئێران كاڵای بۆ ههناردهكاتو كاڵاكانیش بریتین كه‌لوپه‌لی بیناسازی‌و به‌ربوومی پترۆڵیو خۆراك.
ساڵانێكه عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به ئێران ده‌به‌ستێت له دابینكردنی پێداویستی رۆژانه‌ی له خۆراك، چونكه قه‌یرانی وشكه‌ساڵی له ده‌یه‌ی رابردوودا كه‌رتی كشتوكاڵی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو له‌ناوبردووه‌و جووتیاران وازیان له پیشه‌كه‌یان هێناوه‌و كه‌رتی پیشه‌سازیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه وڵاته‌كه پشت به هاورده‌كردن ببه‌ستێت، كارێكی قورسیشه بۆ ئێران‌و عێراق ئه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانییه رابگرن.
ئه‌نوه‌ر كازم پسپۆری ئابووری به “نیقاش”ی وت: “ئێران هه‌وڵ ده‌دات هه‌ره‌سهێنانی دراوه‌كه‌ی رابگرێت له‌ڕێی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌هه‌ر نرخێك بێت، عیراقیش نزیكترین وڵاته لێیه، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات دۆلار به‌ده‌ستبهێنێت له‌ڕێی زیادكردنی هه‌نارده‌كانی بۆ عێراق‌و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2009دا روویدا كاتێك سزای هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ی ئێستای به‌سه‌ردا سه‌پێندرا”.
كازم وتیشی: “له ده‌یه‌ی رابردوودا ئێران سوودی له عێراق وه‌رگرتووه له‌ڕێی هه‌نارده‌كردنی چه‌ندین تۆن كاڵاوه كه دیارترینیان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن كه شه‌قامه‌كانی عێراقیان ته‌نیوه، دواتریش ده‌ركه‌وت كه خراپ دروستكراون، به‌ڵام نرخه ههرزانهكهیان پاڵی به هه‌زاران عێراقییه‌وه ناوه كه بیكڕن، ده‌رئه‌نجامیش عێراق دۆلاری زیاتری له‌ده‌ست دا‌و به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمبیلانهشهوه زیانی لێكه‌وت”.
به‌ڵام كازم ئاماژه بۆ پرسێكی مه‌ترسیدارتر ده‌كات كه ئه‌ویش سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و گواستنه‌وه‌ی دۆلاره له عێراقه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له‌ڕێی زیادكردنی رۆژانه‌ی فرۆشتنی دۆلار له عێراق كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی تونده‌وه، چونكه بانكی ناوه‌ندی به‌پێی میكانیزمێكی ناڕوون رۆژانه نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار به بانك‌و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌فرۆشێت.
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه كردووه، به‌ڵام به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه په‌رله‌مانتار مشعان جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان ده‌ڵێت: “كه‌س ناتوانێت رێ له زیادكردنی فرۆشتنی دراو بگرێت، چونكه چه‌ند سیاسییه‌ك بانكی وه‌همیان هه‌یه‌و سوودی لێ ده‌بینن”.
گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كی چه‌كداری
هێشتا عێراقییه‌كان یاده‌وه‌رییه خراپه‌كانی ساڵانی توندوتیژی تایفیان هه‌ڵگرتووه‌و له‌یادیانه چۆن شاره‌كانیان ببوونه گۆڕه‌پانی جه‌نگێك كه گرووپه شیعه‌كانی سه‌ر به‌ئێران له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌یان ده‌برد لهململانێیهكدا كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی عێراقییه‌كانی تێدا نه‌بوو.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له ساڵی 2007 دا حكومه‌تی عێراقی ناچار كرد هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نه‌یاره به‌شه‌ڕهاتووه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بدات، به‌كرداریش دیدارێكی مێژوویی له نێوان هه‌ردوو باڵیۆزی واشنتۆن‌و تاران به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌چوو بۆ راگرتنی توندوتیژی، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌دینه‌هێنا.
ئه‌مڕۆش هێشتا به‌ده‌یان گرووپی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران هه‌ن هه‌ڕه‌شه له‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه ئێستا له عێراقدان هه‌رچه‌نده ژمارهیانو ئه‌ركه‌كانیشیان جیاوازن له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چونكه ئه‌مڕۆ ژماره‌یان له شه‌ش هه‌زار تێناپهڕێتو ئه‌ركی راوێژكاری ئه‌نجام دهدهنو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرد، ئه‌م گرووپانه‌ش گوشار له حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه به‌وپێیه‌ی داگیركارن.
چه‌ند رۆژێكه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به گرووپه شیعه عێراقییه‌كان بانگه‌شه بۆ هه‌واڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌نیازه رێكخراوێكی تیرۆریستی نوێ له عێراق دابمه‌زرێنێت تا ببێته پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌دا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه مانگی رابردوو به‌رپرسانی “كه‌تائیب حزبوڵڵا” به وه‌فدێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان راگه‌یاند كه “رێگه ناده‌ن رێكخراوێكی تیرۆریستی نوێ به سه‌رپه‌رشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌دایك ببێت” له‌ڕاستیشدا ئه‌م هه‌واڵانه به‌شێكن له‌و پروپاگه‌ندانه‌ی له‌كۆتایی ساڵی رابردوو له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له‌دژی “داعش”وه ده‌ستیانپێكردووه.
له ئایاری رابردووش‌دا چه‌ند په‌یجێكی سه‌ر به‌و گرووپانه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له ئه‌نبار ده‌نیشێته‌وه، گرووپه‌كان وتیشیان ئه‌و فڕۆكه‌یه چه‌كدارانی “داعش” ده‌گوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ داواكاری سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپانه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه ئه‌گه‌رنا ده‌كرێنه ئامانج.
بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نبار له بنكه‌ی “عه‌ین لئه‌سه‌د”دا چڕبووه‌ته‌وه كه مه‌شق به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و جه‌نگاوه‌رانی عه‌شایر دهكهنو زانیاری هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به شوێنی توندڕه‌وان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش وه‌ك ره‌شید مه‌حلاوی یه‌كێك له جه‌نگاوه‌رانی عه‌شایر له ئه‌نبار ده‌ڵێت ناكرێت ده‌ستبه‌رداریان ببن.
مه‌حلاوی به “نیقاش”ی وت: “ره‌وشی ئه‌منی له ئه‌نبار باشه، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی مسۆگه‌ر ناكرێت، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گرنگه، كێشه‌ی سنووری دوورودرێژیش له‌گه‌ڵ سوریا مه‌ترسیداره‌و به‌بێ شاره‌زایی ئه‌مریكا ناتوانین سنوور بپارێزین، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ندێك گرووپی چه‌كداری عێراق ده‌ڕوانین سه‌باره‌ت به به‌ئامانجگرتنی ئه‌و هێزانه‌و داواكاری ده‌رچوونیان له ئه‌نبار”.
مه‌حلاوی وتیشی: “10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گرووپی چه‌كداری سوننه‌و شیعه هه‌بوون له‌دژی هێزه داگیركاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌جه‌نگان، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌ن داگیركا‌ر نین، به‌ڵكو راوێژكارنو به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق لێره‌ن، ده‌شترسین ئێران به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی به‌م دواییانه به‌سه‌ریدا سه‌پێندران، هه‌ندێك له گرووپه‌كان هان بدات بۆئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن، چونكه عێراقییه‌كانن كه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن”.