هه‌ر به‌ڕاستی كوردستان له به‌رده‌م داڕمانێكی مه‌ترسیداری ئاكاریدایه ، ئه‌و روداو‌و تراژیدیایانه‌ی رۆژانه گوێ بیستی ده‌بین ، به ئێمه ده‌ڵێت ئیدی به‌رگرتن به‌و مه‌ترسی داڕوخانه مه‌حاڵه ، ئێستا رۆژانه ئه‌وه ده‌بیستین كه به كار هێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له زیاد بووندان ، باسی گرتنی ژماره‌ی زۆر ده‌كرێت ، باسی ئه‌وه ده‌كرێت له هه‌ندێ شوێن به ئاشكرا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت ، باسی به كارهێنانی له لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ده‌كرێت ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسه باڵاكانی ده‌سه‌ڵات له باشوری كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و وێنه دهگرنو پێده‌كه‌نن و باسی ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن .
به درێژتی مێژوو هیچ كاتێك كۆمه‌ڵی كوردهواری به قه‌د ئێستا هه‌لا ههلاوداڕزاو نه‌بووه ، رێك كاره‌كه له‌وه ده‌چێت به به‌رنامه كۆمه‌ڵی كوردهواری به‌و ده‌ردانه ببرێت ، له په‌نا زۆربوونی فرۆش و به كار هێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رو گرتنی خه‌ڵك له‌و باره‌یه‌وه له هه‌موو شوێنێكه‌وه ، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن له كوێی تر بیره نه‌وت هه‌ڵبكه‌نن وكۆمپانیاكانی هه‌ڕاجی نه‌وتی كوردستان بگه‌یه‌ننه كوێی تر ، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر جار شه‌ڕو نیوه شه‌ڕو وازی خۆیشیان له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش خۆڵدهكهنه چاوی هه‌موو لایه‌ك .
نه‌وت له ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر رۆڵی له شكاندنی شكۆی كوردی باشوردا بینیوه ، ئه‌م دووچهكه مه‌ترسیداره كار له سه‌ر تێكدانی هه‌موو به‌هاكان ده‌كه‌ن ، سه‌ره‌تا نه‌وت درزی گه‌وره‌ی خسته نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریه‌وه ، ره‌نگی چینایه‌تی زۆر تۆخكرده‌وه ، مافیایه‌كی دروستكرد كه قسه كردن له گه‌ڵیدا پوڵێكی قه‌ڵب ناكات ، مافیایه‌ك كه له‌نێوان مرۆڤ و بۆشكه‌ی نه‌وتا بۆشكه‌ی نه‌وته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیشی میدیا‌و سوپا‌و دۆلاروبكوژو هه‌موو شتێكی هه‌یه ،له نێو چینه‌كه‌ی به‌رانبه‌ردا نائومێده‌كان ، تێكشكاوه‌كان ، ئه‌وانه‌ی ئیتر بڕوا به‌وه دێنن ناتوانن هیچ بكه‌ن ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆ خواردنه‌وه‌و به كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ، كه ئیدی دیاه هێنانیشی له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاساییه‌وه نیه‌و رێی تێده‌چێت هه‌ر گروپه مافیاییه‌كان خۆیان له پشت بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه بن .
دیارده مه‌ترسیداره‌كانی ته‌لاق و جیابوونه‌وه ، خۆكوشتن وجێهێشتن ، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مناڵ به‌رهه‌می ئه‌و دوو چه‌كه مه‌ترسیداره‌ن كه كوردیان له باشوری كوردستان داوهشاوكردووه ، یه‌كێك له‌وهاوڕێ كچه میدیاكارانهم كه مناڵێكی سێ ساڵ و نیوی هه‌یه‌و كچه به نیگه‌رانیه‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه ئێستا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچارن به‌رده‌وام ئاگاداری مناڵه‌كه‌یان بن كه ههرچركهیهك دهكرێههواڵێكی ناخۆش ئه‌وانیش بتۆقێنێت
لەتیف فاتیح فەرەج