لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت سەرمایەداری پێی نەماوە، پرۆلیتاریا ناتوانێت !

سەرمایەداری پێی نەماوە، پرۆلیتاریا ناتوانێت !

0 تێبینییەکان 48 بینینەکان
راپەڕینی پاریس پێمان دەڵێت:
سەرمایەداری پێی نەماوە، پرۆلیتاریا ناتوانێت !
لە١٥ی مانگی سێبتێمبەرەوە ناڕەزایەتی برسیەکان لە فەرەنسا دەستی پێکردووە، تا لە دەرۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەردا کڵپەی سەند و لە ١٧ی مانگدا فەرەنسا خرۆشا، ڕاپەرین گڕیگرت. لەوانیە بە قەولی مارکس ئەوە” جەسارەتێکی شێتانە” بێت. پرۆلیتاریای پاریس پێش شۆرش و ئامادەیەکانی بۆ شۆرش بلێسەکەی گڕ دەدات، لە شۆرشەکانی ١٨٤٨ و لەشۆرشی کۆمۆنەی پاریس ساڵی ١٨٧١دا هەر وایانکرد، دەلێی بووە بە نەریت. ئەگەرچی شۆرش نەبوو بەڵام ڕاپەرینێک بە تامی شۆرش بوو، بلێسەکەی بەردەوامە. بەردەوامە لە هەلومەرجێکی جیهانی سەختدا، جەنگەکان بەردەوامن ، نەخشەکان لە پێناو دوبارە داڕشتنەوەی پشکەکانی سەرمایە لەسەر مێزن، قەیرانی ئابوری سەرمایە لە ئاستێکی هێجگار قوڵ و فراواندایە.
ڕاپەرینی پاریس پێمان دەڵێت کە سستەمی سەرمایەداری تەواو بووە، پێی نەماوەو خوێنی لێدەچۆڕی، ناتوانێت بەرێوەبەری کۆمەڵگا بێت، ناتوانێت ژیانی کۆیلەکانی دابین بکات، توانای نیە نان بداتە برسیەکان، نان بداتە پرۆلیتاریاو خێزانەکانیان، نەک تەنها لە فەرەنسا بەڵکو لە ئەمریکای برا گەورەیان لە بەریتانیای گەورەی دراوسێیان و کار گەیشتۆتە ئەڵمانیای گەورە سەرمایەی ئەوروپا، بۆیە لە چەندین وڵاتی ئەوروپا شاهیدی ناڕەزایەتی گەورە بووین لە ئیتاڵیا و بەلجیکا ویونان بە شیوەیەکی بەرتەسکتر لە بەرلین… هێشتا جارێ سەرەتایە. وەڵامی برسیەکان یان نانە یان دەمردن.
ڕاپەڕینەکە پەیامێکی گەورەتری دایە کۆمەڵگاو پێمان دەڵێت پرۆلیتاریای فەرەنسا ئامادەنیە و ناتوانێت!!. پێماندەڵێت بەم شێوەیە ناتوانێت بگاتە هەوار و شۆرشی سوشیالیستی خۆی ئەنجام بدات وببێتە پێشەنگی پڕۆلیتاریای ئەوروپا و جیهانی ئەمڕۆ. پرۆلیتاریای فەرەنسا و تەواوی وڵاتان پێویستیان بە یەکگرتووبون و ڕێکخراوابوونە بە دەوری شۆرشی خۆیان و ڕوخانی سستەمی سەرمایەداری و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی بێچین و چەوسانەوە، کۆمەڵگایەک کە پرینسبی سەرەکی تیاندا” هەرکەس بەپێی پێداویستیەکانی” لە تەواوی سەروەت و بەرهەمەکانی کۆمەڵگا بەهەرەمەند بێت. پێویستیان بە یەکگرتووی و ڕێکخراوێکی مەزنی خۆیانە نەک تەنها بۆ سەرکەوتن، بەڵکو لەم هەلومەرجە سەختو ئاڵوگۆرە فراوانە جیهانیەدا تاکە زامنی یەکڕیزی چینایەتی و زاڵبوونە بەسەر سەرکوت و هەر دەخالەتێکی بورژوایی لە شۆڕشەکەیاندا.
سامان کەریم
٢٠/١٠/٢٠٢٦
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە