لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان: ئامانج لە دۆسیەی داخستنی HDP سیاسییە

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان: ئامانج لە دۆسیەی داخستنی HDP سیاسییە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان
دەوڵەتی توركیا دۆسیەیه‌كی بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان ( HDP)‌ کردۆتەوەو هەڵمەتێکی تووند و فراوانی دژ بە ئەندامان و لایەنگران و پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەست پێ كردووەتەوە، هەدەپە وەکو پارتێکی سیاسی بە شێوازی مەدەنی و دیموکراسیانە و یاسایی خەبات بەڕێوە دەبات و نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادیخوازانی کۆمەڵگەی تورکیا و داخوازییە رەواکانی گەلەکەمان دەکات لە باکووری کوردستان. ئێمە سێ لایەنی چەپی کوردستانی، وێڕای پرۆتستۆ کردن و دەربڕینی نیگەرانی لە بەرانبەر دۆسیەی داخستنی هەدەپە ، ئەو بڕیارەی حكومەتی توركیا، بە بڕیارێكی سیاسی حزبی دەسەڵاتدار دەزانین کە دەیەوێت ئاستەنگ لەبەردەم خەباتی پەرلەمانی (HDP) دروست بکات .
داخستنی هەدەپە، خزمەتی پرسی دیموکراسی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی گەلی کورد ناکات لە تورکیا، بۆیە بانگ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێوەندە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا دەکرێ، پێش بەو هەنگاوە نادیموکراتییە بگرن.
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان :
حزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
18ی ئاداری 2021
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە