لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان، پیرۆز دەکا .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان، پیرۆز دەکا .

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

بۆ ئەم مەبەستە شاندێک بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هاوڕێیان سالار محمد و کاسترۆ عبدالواحێد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی پارتی ناوبراویان کرد و پیرۆزبایی 32ساڵەی دامەزراندنیان پیرۆزکردن و برووسکەی مەکتەبی سیاسیان پێگەیاندن .

بروسکەی پیرۆزبایی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ پارتـــی پارێزگارانـــی كوردستـــان :
به‌بۆنه‌ی 32 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (پارتـــی پارێزگارانـــی كوردستـــان ) گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین ، له‌م یاده‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی ناو ماڵی كوردستانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به‌ یه‌ك ریزی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پلانی ناحه‌زان وتێپه‌راندنی قه‌یرانه‌ نه‌خوازراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان چونكه‌ یه‌كگرتوویمان ده‌بێته‌ گره‌نتی سه‌ركه‌وتن و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان .
جارێكی دیكه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و جه‌خت له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌…
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
0 FacebookTwitterPinterestEmail