کانونی دوه‌می ئه‌مساڵ ده‌شێ به‌مانگێکی پڕ له‌کاره‌سات و تراژیدی وێنابکه‌ین، به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌پێنراوه‌ی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر کورددا له‌هه‌رێمی کوردستان، کورد ژماره‌یه‌کی زۆر رۆڵه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا، هیوای زوو چاکبونه‌وه بۆ بریندارانی ئه‌م جه‌نگه. بێگومان جه‌نگ درێژه‌ده‌کێشێ وه‌ها به‌ئاسانی له‌کۆڵمان نابێته‌وه. دۆخه‌که به‌ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕوا ئاینده‌یه‌کی خراپتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه هه‌یه لێی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ.
دوو وێنه‌ی روداوه‌کانی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه زۆرترین کاریگه‌رییان خسته‌سه‌ر روپه‌ڕی میدیا‌و له‌نێو کۆمه‌ڵگاش زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌رکرا، که‌یه‌کێکیان شه‌هیدکردنی هوجام سورچی بوو له‌لایه‌ن چه‌کدارێکی کوردی داعش و ئه‌ویتریان بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆکانی مه‌لا شوان که‌هه‌ڕه‌شه لهههولێرو شاری که‌رکوک ده‌کات.
سه‌ره‌تا له‌ڕۆژانی رابردوو چه‌کدارانی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کەتێیدا پێشمەرگەیەکی کورد سەردەبڕن، سەربڕەکەشی کەسێکی کوردە و خەڵکی قەزای بەردەڕەشە به‌ناوی «موه‌فه‌ق ئه‌سعه‌د» هه‌ڵده‌ستێ به‌سه‌ربڕینی «هوجام سورچی» خەڵکی گوندی بەردەسوری سەر بە قەزای بەردەڕەشە که‌پێشتر له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعش ده‌ستبه‌رکراوه.
بکوژ که‌ناوی موه‌فه‌قه له‌ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێ به‌شانازیه‌وه جلی کوردی له‌به‌رکردوه، بێ دودڵی به‌زمانی دایکی قسه‌ده‌کا هیچ شه‌رمێک له‌زمانی دایک و به‌رگه کوردیه‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌بونی ناکا وه‌ک قاتیل له‌پێشچاوی ئه‌میره عه‌ره‌ب و ئه‌فغان و تورک و پاکستانی و قهتهریهکانی ده‌رده‌که‌وێ هاونیشتمانیهکهی خۆی «هوجام سورچی» که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌ستبه‌سه‌ره سه‌رده‌بڕێ.
دوابه‌دوای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 30ی مانگ چه‌کدارانی داعش له‌زیاتر پێنج میحوه‌ره‌وه هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین هێرشیان له‌سنوری باشوری که‌رکوک بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربون له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌کدارانی داعش زیانێکی زۆریان پێگه‌شت به‌ڵام داعش نه‌یانتوانی له‌و ناوچانه هیچ پێشڕه‌ویه‌ک بکه‌ن و بمێننه‌وه.
له‌نێو ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی چه‌کدارانی داعش گرته ڤیدیۆیه‌کی مه‌لایه‌ک بڵاوکرایه‌وه، که‌سێک به‌ناوی مه‌لا شوان، پێشتر له‌مزگه‌وتی شاری داره‌توی پارێزگای هه‌ولێر پێشنوێژ‌و وتارخوێن بوه، دواتر له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانی و چەند کەسێکی تر چوه‌ته نێو چه‌کدارانی داعش، شه‌وی هه‌ینی له‌گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیدا ده‌رکه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی که‌رکوک و هه‌ولێری کرد.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه چیمان پێده‌ڵێ؟ کورد له‌شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دایه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش به‌درێژایی 1050 کیلۆمه‌تر شه‌ڕی ئه‌و رێکخراوه ده‌کات له‌هه‌رێمی کوردستان و سنوره‌کانی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی خواروی عێراق. پرسیار دروستده‌بێ کورد چۆن ده‌چنه ریزی داعش، ده‌کرێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ ئه‌م پرسه بکرێ له‌لایه‌ن خۆمه‌وه پێموایه بابه‌ته‌که ئه‌وه‌نده ئاینیه که‌متر لایه‌نی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی جێی ده‌بێته‌وه یان بونه‌ته هۆکار گه‌نجی کورد بچنه ریزی داعش و شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌کورد رابگه‌یه‌نن.
هه‌مومان ئه‌و پرسیاره‌مان لادروستدهبێ چۆنه کورد تێکه‌ڵ به‌داعش ده‌بن؟ ئه‌ی داعش دژی کورد‌و حه‌زاره‌تی سه‌رده‌م و پێکه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌کان نیه؟ ئایا له‌ناوماندا که‌سانێک وه‌کو داعش بیرناکه‌نه‌وه یان گه‌نجان هانده‌ده‌ن بچنه ریزی داعش یاخود وه‌کو داعش بیربکه‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئینسانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌بون و کوردبونهکهی که‌سانێکی وه‌کو موه‌فه‌ق و مه‌لا شوان وه‌لا بنێین، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی کاری رێکخراوه‌یه‌ک کهپاشخانێکی ئاینی ئیسلامیان کردوه، بهسهرچاوی بڕیار‌و راسپارده‌کانیان، یهکیانگرتوهو چونه‌ته ریزی داعش بۆیه شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه گه‌نجی موسڵمانی کورد‌و هاوشیوه‌ی وه‌کو شوان و موه‌فه‌ق بچنه ریزی داعشه‌وه.
دروست که‌هاتوه. له‌قورئان «إِنَمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆهٌ» «بڕواداران برای یه‌کترن» ئیدی له‌دیدی ئاینیه‌وه مانایه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌و مرۆڤ و رهگهزبون ناهێڵێته‌وه. جا ئه‌و بڕوادارانه پیاوچاکیان لێ ده‌رچێ یان پیاوخراپ!
واهاتوهو دیاره ئه‌مڕۆ قاتیلێکی وه‌کو موه‌فه‌ق که‌ڕۆڵی سه‌ربڕێک ده‌گێڕێ بوه به‌هاوکاری ئه‌و هه‌موو هه‌زاران ئه‌ندامه‌ی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به‌داعش که له‌نه‌ته‌وه‌و خێڵ و ناوچه‌کانی عێراق و وڵاتانی تره‌وه له‌عێراق خڕبونه‌ته‌وه.
قورئان کهفهرمودهی خودایه ده‌شێ گه‌یاندنی ئه‌م ده‌قه‌ی بۆ بڕوادارانی ئیسلام وه‌ها هێنابێته‌وه که‌جیاوازی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و مرۆڤه‌کاندا نه‌کرێ موسڵمان له‌هه‌رشوێنێک بێ موسڵمانه‌و برای یه‌کتریشن.
جا راستیه‌که ئه‌وه‌یه موسڵمانه‌کانیش دابه‌شبون به‌سه‌ر زۆر نه‌ته‌وه‌و چین و توێژدا، ده‌شێ به‌ملیۆنان نه‌ته‌وه‌و خێڵ و عه‌شیره‌ت و ناوچه موسڵمان هه‌بن.
له‌نێو ئه‌م هه‌موو موسڵمانه‌و دینداره به‌دڵنیاییه‌وه له‌پاڵ خه‌ڵکی باش و به‌ویژدان.. قاتیل و سته‌مکاری زۆریش هه‌ن به‌رده‌وامیش ئه‌م سته‌مکاری و خراپه‌کاریانه بونیان هه‌یه.
چی له‌پشت ئه‌م روداوانهوهیه هه‌یه کهداعشی کورد هه‌ڕه‌شه لههاوزمان و هاونه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کات؟
به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌تی ئه‌م رێکخراوه زۆر لێزانه توانیان بهموهفهق و خودی مه‌لا شوان‌دا په‌یامێک ئاراسته‌ی کورده دژه داعشه‌کان بکه‌ن، کهئهوهتا گه‌نجه‌کانتان له‌نێو داعشدان و ئاماده‌ن هاوزمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکوژن.
ره‌نگه ئه‌و پرسیاره زیاتر روبه‌ڕومان ببێته‌وه، ئه‌م دۆخه‌ی ئێمه‌ی تێکه‌وتوین هی ئه‌مڕۆیه یان ساڵه‌هایه فیکری داعش و هاوکارانی کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن، گه‌نجانی کۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر ئازادیه‌کانی ئینسان و پێکه‌وه‌ژیان هانده‌ده‌ن، ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ چه‌کیان هه‌ڵگرتوه له‌دژی خۆمان ده‌جه‌نگن.
له‌مێژه به‌هۆی غیابی شتێک به‌ناوی خه‌م خواردن له‌ئازادی که‌چی گوتاری داعش و ئیسلامگه‌را له‌لایه‌ن که‌سانێک و هه‌ندێ ناوه‌ندی ئاینی کاریگه‌ریان خستۆته‌سه‌ر فه‌زای گشتی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وان له‌پاڵ ژیانی ئاسایی خه‌ڵک له‌ژێر ناوی په‌روه‌رده‌و گوتاری پڕ له‌توندوتیژی ئاینی زنجیره‌یه‌ک ئامۆژگاریان به‌گه‌نجانی کورد دا که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له‌نێو داعش ده‌یانبینینه‌وه.
راسته زۆرن که‌سانی رۆشنبیر وه‌ک خه‌مخۆرێک ئه‌رکی فیکری و ئه‌خلاقی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دونیابینیه ئیسلامی و گوتاره جیهادیانه له‌نێو کۆمه‌ڵگا هه‌ڵوێستی شارستانی و خه‌مخۆریان وه‌رگرتوه، به‌ڵام هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که‌مته‌رخه‌مبون له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ مه‌لاو له‌پیاوانی ئایینی که ئه‌وان ساڵه‌هایه جگه لهگوتارو بیروڕاکانیان خودی مزگه‌وته‌کانیشیان بهرکارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی شوێن به‌خواپه‌رستی لهقبکهن، هاندان و توندڕۆیی و بێڕێزی و لوتبه‌رزی قبوڵنه‌کردنی ره‌نگ و جیاوازیه‌کان شوێنبکهنهوه.
هه‌موان ده‌زانین، ئاین وه‌ک ده‌سه‌ڵات وه‌ک سه‌روه‌ری یاسا‌و وه‌ک دانانی به‌رنامه‌ی ژیان بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حزبی ئیسلامی له‌م هه‌رێمه هه‌ژمونی به‌سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و بوارێکی وای بۆ بیرکردنه‌وه‌ی شێوازه‌کانی تری ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاین و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌هێشتۆته‌وه.
به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌ش ناکرێ رێگه بهمیکانیزم و شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاو توندڕه‌وه‌کان بدرێ ئه‌جێنداو فیکری دۆگمای خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو خودی گه‌نجاندا بسه‌پێنن.
له‌م وڵاته ته‌ڕو وشک پێکهوهسوتاوه. هه‌موو مه‌لاکان خراپ نین. هه‌موانیشیان باش نین. به‌ش به‌حاڵم په‌یوه‌ندیم به‌هیچیانه‌وه نیه.. به‌ڵام دۆخێک دروستبوه به‌هۆی فشاری داعش و زۆری شه‌هیدو برینداری پێشمه‌رگه پێویست ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی کرده‌یی وه‌ک رێگرتن به‌شاڵاوی فیکری داعش چاودێری گوتاری ئاینی و مزگه‌وته‌کان بکرێ.
ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌بێ ئه‌وه‌نده خۆیان لهچونهناو به‌شداری لهمهولود ده‌ده‌ن، چاکتره به‌ر بهمینبهر به‌ده‌سته‌کان بگرن چاودێری توندی ناوه‌نده دینیه‌کان بکه‌ن، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش فه‌زای گشتی پێویستی به‌ئازادی زیاتره. بایه‌خ به‌به‌رنامه‌ی ره‌خنه‌یی بدرێ یان رێگه‌نه‌درێ به‌که‌سانێک به‌ناوی ده‌مڕاستی ئاین و پیرۆزیه‌کان، هه‌ژمونی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو بوار بۆ ره‌خنه‌ی جدی نه‌هێڵنه‌وه.
نمونه زۆرن، هه‌ندێ مه‌لاو له‌پیاوانی فه‌قێ وه‌ک وته‌بێژی ئاینی ئیسلام خۆیان ده‌ناسێنن به‌بیرکردنه‌وه‌و گوتاره‌کانیان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاربێژه توندڕه‌وانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ چه‌کیان هه‌ڵگرتوه‌و شه‌ڕ له‌دژی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن.
راسته نادادپه‌روه‌ری و شکستی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌حوکمڕانی په‌ڵه‌یه‌کی خراپه به‌نێوچه‌وانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیسی کوردی به‌هۆی سیاسه‌تی خراپی ئه‌م حزبانه کۆمه‌ڵگا پڕیه‌تی له‌بێدادی و بێ مافی و بێ یاسای و بێ ئینتمایی لای تاکه‌کانی، به‌ڵام ئه‌م هۆکارانه ناکرێ ببێته پاساوو هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانێک بچنه نێو ریزی داعش یان که‌سانێکی دی بیانوی بۆ ئه‌وه بهێننه‌وه، خه‌ڵک هانبده‌ن!
چونکه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌چنه ریزی داعش به‌رهه‌می ئه‌و وانه‌و گوتاره توندڕه‌وانه‌ن که‌ژیان و دینیان له‌کۆمه‌ڵێک ئه‌حکامدا کۆکردوه‌ته‌وه، هیچ شتێک قه‌بوڵ نه‌که‌ن، بڕوایان بهفرهئاینی و پێکه‌وه‌ژیان و ئازادیه‌کانی ئینسان نیه کهبونهتههۆی فێرگه‌یه‌ک بۆ پێگه‌یاندن و ره‌وانه‌کردنی گه‌نجان بۆ نێو داعش و رێکخراوه رادیکال و فێندهمێنتالیزمه ئیسلامیه‌کان.
Shwan.sdiq88@gmail.com