له‌نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق رایدەگەیەنێت ” هه‌ر ده‌رچوویه‌كی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم بۆ دامه‌زراندن یان هه‌رشتێك پێویستی به‌پشتگیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق یان ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش هه‌بێت بۆی ناكرێت و دان به‌و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان نانێین”.
د.فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌تۆری هەواڵی سلێمانی راگه‌یاند: ئێمه ساڵی ڕابردوو یاسای زانكۆ ئه‌هلیه‌كانمان ده‌ركرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مادده‌یه‌كمان بۆ یاساكه زیادكرا كه مادده‌ی 55 بوو، كه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق دان به‌سه‌رجه‌م زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێت، به‌ڵام چوار كۆلێژی ئه‌هلی (قه‌ڵه‌م، كتاب، حه‌دبا، نور) له‌سنوری كه‌ركوك و موسڵن، تائێستا له‌هه‌رێم دانی پێدا نه‌نراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، ده‌شڵێت”ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره‌و ده‌بێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم به‌هه‌ند وه‌ری بگرێت، چونكه ده‌یان هه‌زار خوێندكارمان له‌زانكۆ ئه‌هلییه‌كان هه‌یه، پێشتر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كردوه و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كردۆته نوسراو، كه‌هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌م ئه‌و نوسراوه‌وه نه‌یه‌ت جێبه‌جێی ده‌كات”.