
ئه‌و گفتوگۆ چڕوپڕه‌ی حزبه براوه‌كان له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستیانپێكرد، هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ زیادبوونی تۆمه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن دوای بڕیارێكی جێمشتومڕی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راوه‌ستا، هاوكات هه‌مووان چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م مشتومڕه، هه‌روه‌ك قه‌یرانی وشكه‌ساڵی كه وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌و خۆپیشاندانه توڕه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با له مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت زیاتر بایه‌خی هه‌مووانیان داگیركردووه.
ده هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی براوه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانن له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا له چوار یان پێنج هاوپه‌یمانی تێنه‌ده‌په‌ڕین، ئه‌و هاوپهیمانیانهش بریتین له: هاوپه‌یمانی “سائیرون” (54 كورسی)، هاوپه‌یمانی “فه‌تح” (47 كورسی)، “هاوپه‌یمانی “نه‌سر” (42 كورسی)، “ده‌وڵه‌تی یاسا” (25 كورسی)، “پارتی دیموكراتی كوردستان” (24 كورسی)، “وه‌ته‌نییه” (22 كورسی)، “حیكمه” (19 كورسی)، “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان” (18 كورسی)، “قه‌راری عێراقی” (14 كورسی)، “عێراق ناسنامه‌مانه” (10 كورسی).
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دانوستانانه‌ش كه حزبه براوه‌كان ئه‌نجامیان داوه ئاماژه بۆ سێ سیناریۆی چاوه‌ڕوانكراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان ئاڵۆزنو ره‌نگه چه‌ند مانگێك بخایه‌نن، سیناریۆكانیش له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی پهرلهمانو پاشان سه‌رۆك كۆمار كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان له‌ڕووی ژماره‌وه راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سیناریۆكان ئاڵۆزن
یه‌كه‌م سیناریۆ ته‌قلیدیه‌و خۆی له به‌رده‌وامبوونی هه‌ژموونی سێ هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه‌و سوننه‌و كورد به‌سه‌ر حكومه‌تدا ده‌بینێته‌وه به‌پێی سیستمی پشككاری، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه جه‌مسه‌رگیری تایفی‌و پشككاری مه‌زهه‌بی كه پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق له سالًی 2003دا بنه‌ماكه‌ی دانا، به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری وڵات نابێت.
سیناریۆكه پشت به ته‌وافوقی هه‌ر 10 حزبه شیعه‌و سوننه‌و كودییه براوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێت بۆ دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێ‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكی لاواز دێنێته ئاراوه به‌هۆی ململانێی نێوان حزبه‌كان، هه‌روه‌ها ململانێكه ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه كوتله‌ی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نابێت پیشه‌ییانه چاودێری حكومه‌ت بكات، چونكه هه‌موو كوتله‌كان وه‌زاره‌تیان له حكومه‌تدا ده‌بێت.
به‌ڵام وادیاره به‌دیهاتنی ئه‌م سیناریۆیه ئاسان نابێت وه‌كو ساڵانی رابردوو، چونكه وادیاره ناكۆكییه‌كان قووڵنو شۆڕبوونه‌ته‌وه بۆ ناو حزبه شیعه‌كان، به‌تایبه‌تی كه دوو گرووپی دژبه‌یه‌ك هه‌ن یه‌كه‌میان “سائیرون” به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ “نه‌سر” به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، دووه‌میشیان “ده‌وڵه‌تی یاسا” به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی له‌گه‌ڵ “فه‌تح” به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری له‌خۆده‌گرێت.
هه‌رچی حزبه سوننه‌كانیشه ئه‌وا ئه‌وانیش زیاتر دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو گرووپدا، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی “وه‌ته‌نییه” به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی “قه‌راری عێراقی” به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت، گرووپی دووه‌میش له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی “حه‌ل” به سه‌رۆكایه‌تی جه‌مال كه‌ربولی رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه هاوپه‌یمانی “عێراق ناسنامه‌مانه”ی دامه‌زراندووه.
حزبه كوردییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، چونكه هاوپه‌یمانی مێژوویی نێوان هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان”و “پارتی دیموكراتی كوردستان” له‌دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌یلولی 2017 هه‌ره‌سی هێناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌دات.
سیناریۆی دووه‌میش پشت به هاوپه‌یمانی حزبه نه‌یاره‌كانی ئێران له‌دژی حزبه نزیكه‌كانی ئه‌و وڵاته دهبهستێتو هه‌ریه‌ك له “سائیرون” (54 كورسی)، “نه‌سر” (42 كورسی)، “حیكمه” (19 كورسی)، “وه‌ته‌نییه” (22 كورسی)، “قه‌راری عێراقی”(14 كورسی)و “پارتی دیموكراتی كوردستان” (24 كورسی) له‌خۆده‌گرێت، كۆی كورسییه‌كانی ئه‌م كوتله‌یه‌ش ده‌كاته (175 كورسی) كه به‌شی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وهزیرانو پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (76)ی ده‌ستوور ده‌ڵێت: “سه‌رۆك كۆمار كاندیدی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی خاوه‌ن زۆرترین كورسی راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له به‌رواری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه”. بڕگه‌ی چواره‌میش ده‌ڵێت: “سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو ناوی ئه‌ندامانی كابینهكهیو په‌یڕه‌وی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دهكاتو به متمانه پێدراو داده‌نرێت له‌كاتی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا” واته به ره‌زامه‌ندی (165 په‌رله‌مانتار) نیوه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان.
له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه جێبه‌جێبكرێت ئه‌وا ئه‌و كوتلانه‌ی به نزیكییان له ئێران ناسراون كه ئه‌وانیش بریتین له “فه‌تح” (47 كورسی) به ئه‌ندامێتی گرووپه شیعه‌كان، “ده‌وڵه‌تی یاسا” (25 كورسی)و “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان” (18 كورسی) له ده‌ره‌وه‌ی حكومهتو له خانه‌ی ئۆپۆزسیۆندا ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه چه‌ندین مه‌ترسی تێدایه، چونكه چاودێران له‌وه ده‌ترسن كوتله‌كانی ئۆپۆزسیۆن كار بۆ په‌كخستنی حكومهتو وروژاندنی جه‌ماوه‌ر له‌دژی بكه‌ن له‌ڕێی خۆپیشاندانه‌وه، ترسیش له‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك له‌و هاوپه‌یمانیانه كه دیارترینیان “فه‌تح”ه گرووپی چه‌كداریان هه‌یه كه خاوه‌نی چه‌كی قورسنو ره‌نگه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه له شه‌قامی عێراقیدا بكه‌ن.
سیناریۆی سێیه‌میش پشت به بنه‌مای “هاوپه‌یمانی به‌هێزه‌كان” ده‌به‌ستێت له‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوان گه‌وره‌ترین كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه به‌شی ده‌نگدان به‌حكومه‌ت له په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌وانیش بریتین له “سائیرون”، “فه‌تح”، “نه‌سر”، “پارتی دیموكراتی كوردستان”و “وه‌ته‌نییه” كۆی كورسییه‌كانیشیان پێكه‌وه (189 كورسیه) كه به‌ئاسانی به‌شی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌م سیناریۆیه به‌رده‌ست بێت، چونكه له‌گه‌ڵ به‌شداری”فه‌تح” له حكومه‌تدا هه‌ستیاری ئێران ناوروژێنێت، هه‌روه‌ها “ده‌وڵه‌تی یاسا”ش به‌سه‌رۆكایه‌تی مالكی دوورده‌خاته‌وه بۆ رازیكردنی موقته‌دا سه‌دری نه‌یاری، هه‌روه‌ك هێزی سوننه‌و كوردیشی تێدا تا حكومه‌ته نوێیه‌كه به په‌راوێزخستنی تایفه‌و نه‌ته‌وه‌كان تۆمه‌تبار نه‌كرێت.
ئه‌م سیناریۆیه‌ش پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه كارێكی سه‌خته هه‌موو حزبه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده پۆستی وه‌زاری نییه به‌شی هه‌موویان بكات، چونكه له‌یه‌كه‌م حكومه‌تدا كه له دوای داگیركاری ئه‌مریكا له ساڵی 2006 پێكهێنرا، حزبه‌كان ناچار بوون 37 پۆستی وهزاریو هه‌ردوو پۆستی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان تێیدا به‌شداربن، له حكومه‌تی 2010یشدا كابینه‌كه بچووككرایهوه بۆ 32 وه‌زاره‌ت.
له حكومه‌تی 2014یشدا سه‌ره‌تا كه‌مكرایه‌وه بۆ 29 وه‌زاره‌ت، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له كاری ئه‌و حكومه‌ته‌و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان كه ره‌خنه‌یان له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پۆسته وه‌زارییه زۆره‌كان ده‌گرت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا وه‌زاره‌ته‌كان بۆ 25 وه‌زاره‌ت كه‌مبكاته‌وه‌و پۆستی سێ جێگره‌كه‌شی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ماراسۆنێكی دوورودرێژ
هێشتا رێگای به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی نوێی عێراق دوورودرێژه، چونكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره ئاڵۆز بوو، براوه‌یه‌كی به‌هێزی لێ نه‌كه‌وته‌وه، جیاوازی نێوان حزبه براوه‌كانیش له چه‌ند كورسییه‌ك تێناپهڕێتو هاوپه‌یمانی “سائیرون” كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه ته‌نیا (54 كورسی) بردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به (165 كورسی)یه.
پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیش به چه‌ند رێوشوێنێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته سه‌رۆك كۆماری ئێستا به‌پێی مادده‌ی (54) له ده‌ستوور به مه‌رسومێكی كۆماری له‌ماوه‌ی 15 رۆژ له به‌رواری په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی گشتی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه، بانگهێشتی په‌رله‌مانی نوێ بكات بۆ كۆبوونه‌وه، یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانیش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی پهرلهمانو دوو جێگره‌كه‌ی.
پاشان په‌رله‌مانی نوێ له‌نێو كاندیده‌كاندا سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت به زۆرینه‌ی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی واته (219 په‌رله‌مانتار) به‌پێی مادده‌ی (70)ی ده‌ستوور، دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆك كۆماری نوێ كاندیدی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی خاوه‌ن زۆرترین په‌رله‌مانتار راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی 15 رۆژدا له به‌رواری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌پێی مادده‌ی (76)ی ده‌ستوور.
سەرچاوە:سایتی نیقاش -موسته‌فا حه‌بیب