لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان له‌ هێرشه‌كانی تاران راناگه‌یه‌نرێت

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان له‌ هێرشه‌كانی تاران راناگه‌یه‌نرێت

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

به‌غدا و هه‌ولێر “لاوازن”؛ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان له‌ هێرشه‌كانی تاران راناگه‌یه‌نرێت

دوای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، بەغدا و هەولێر دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەكه‌یان بڵاونەکردوه‌تەوە و هیچ هەنگاوێکیان نەگرتوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دوباره‌بونه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ش وه‌ك “لاوازی” هه‌ولێر و به‌غدا لێكده‌درێت.
پێگەی IRAQ OIL REPORT بڵاویکردەوە، دوای چەند هەفتەیەک لە هێرشە موشەکییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاكی هه‌رێمی کوردستان هەستێكی دەگمەنی “تەنهایی و توڕەیی” هاوبەشی لەنێوان سەركردەكان لە حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكرد، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكیان نەنراوە بۆ رێگریكردن لە هێرشەكانی داهاتوی سوپای پاسداران و گروپەكانی هاوپەیمانی لە عێراق.   

لێپرسینەوە نەکردن تیشک دەخاتە سەر “بێتوانایی” حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر كه‌ ناتوانن کارەکانی ئێران لە عێراق ڕێکبخەن لە کاتێکدا کە سه‌ركردایه‌تی هاوپەیمانییە سیاسییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هێزە ئەمنیەكان، دۆستایەكی توندوتۆڵیان هەیە لەگەڵ ئێران.

له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند جارێك هێرشكرایه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر و لە شەوی 15 لەسەر 16ی مانگی (کانونی دوەم/1)ی ئه‌مساڵ سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 موشەک بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری کرد و بەهۆیەوە، چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە