هاوڕێ حمدامین خه‌ڵكی گوندی كاولۆكان و خوارزای هاورێیان عه‌لی هه‌ینی و عه‌بدولڵا هه‌ینی ه .
كاكه حه‌مه‌ده‌مین هه‌ر له منداڵیه‌وه له رێگای خاڵه‌كانی ده‌بێت به پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی ده‌رگه‌له و هه‌واره كۆن و به‌رزێوه، هه‌رچه‌نده كه‌م ئه‌ندام بوو به‌ڵام زۆر گورج و گۆڵ و چالاك بوو بۆیه له‌كاتی لاوێتی ده‌بێت چێشت لێنه‌ر و له هه‌مانكاتدا فێری به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌بێت له‌ریزی پێشمه‌رگایه‌تی .
من بۆ خۆم جاری یه‌كه‌م له‌ساڵی 1973 هاورێ (حه‌مه‌ده‌مین) م له هه‌ولێر بینی له‌باره‌گای حزب خزمه‌تی ده‌كرد ، ئه‌وكات باره‌گای حزب له هه‌ولێر له خانووی هاورێ ته‌لعه‌ت قه‌ساب بوو ، دواتر من له هاوینی ساڵی (1975) بوومه به‌رپرسی رواندز له باره‌گای لیژنه‌ی رواندز ، له‌گه‌ڵ هاورێ حه‌مه‌ده‌مین هه‌ردووكمان پێشمه‌رگه و شه‌و و رۆژ به‌یه‌كه‌وه بووین،
رۆژێك گووتی ده‌چمه راوه ماسی منیش گووتم به كه‌یفی خۆت زۆری نه‌خایاند هاته‌وه چه‌ند ماسیه‌كی گرتبوو هێنایه‌وه باره‌گا و برژاندی به‌زۆر هه‌وڵیدا من له گه‌ڵی بخۆم چوونكه من تا ئه‌و رۆژه ماسیم نه‌ده‌خوارد و ئه‌و فێری خواردنی ماسی كردم .
هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین كاتێك ئاهه‌نگێك هه‌بوایه زۆری حه‌ز به شایی و هه‌ڵپه‌ركێ بوو هه‌ر به‌راستیش له شایی كردن لێزان بوو به‌تایبه‌ت سه‌رچۆپی كێشێكی زۆر باش بوو ، هاورێ حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ركی دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ و پاره‌ی مانگانه‌ی كۆده‌كرده‌وه ،پیاوێكی زۆر ده‌ستپاك و راستگۆ و تێكۆشه‌رێكی پاك و به وه‌فا بوو رۆژێك له‌كاتی دابه‌شكردنی رۆژنامه قایمقامی رواندز ده‌بینێت خه‌ریكه ده‌یه‌وێت دوكانی مامۆستا نه‌جات تێكبدات هاورێ حه‌مه‌ده‌مین خۆی بۆ ناگیرێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر قایمقام و سنگی ده‌گرێت و رایده‌وه‌شێنێت و پێی ده‌ڵێ نازانی ئه‌وه شیوعیه بۆچی وای لێده‌كه‌ی ؟
خه‌ڵكه‌كی زۆری ناو بازار كۆده‌بنه‌وه به‌دیاریانه‌وه دواتر پۆلیس دێن هاورێ حه‌مه‌ده‌مین و مامۆستا نه‌جات ده‌به‌نه به‌ندیخانه پاش چه‌ند رۆژێك مامۆستا نه‌جاتیان ئازاد كرد، به‌ڵام هاورێ حه‌مه‌ده‌مین مایه‌وه و ئازاد نه‌كرا، رۆژێك چوومه سه‌ردانی له زیندان دیاربوو نیگه‌ران بوو ئه‌و له زیندانه، به‌ڵام مامۆستا نه‌جا ئازادكراوه منیش به ئیشاره پێم گووت كاكه بۆ نیگه‌رانی هاورێیان ( عه‌زیز محمد و كه‌ریم ئه‌حمه‌د ) هه‌ریه‌كه و 10 ساڵ له زیندان بوون ئاوا نیگه‌ران نه‌بوون یه‌كسه‌ر وره‌ی به‌رز بۆوه و ده‌ستی بۆ خواره‌وه‌ی درێژ كردوو گووتی منه‌تیان به‌وه‌ی با هه‌ر له زیندان بم، دواتر پاش ماوه‌یه‌ك مدیر ئه‌منی رواندز ناوی یاسین بوو به‌ریدا و هاته‌وه باره‌گا به‌یه‌كه‌وه بووین تا ساڵی 1978 من گه‌رامه‌وه هه‌ولێر بارودۆخی حزب له‌گه‌ڵ رژێم توشی ئاسته‌نگ بوو من به نهێنی له هه‌ولێر و به‌غدا بووم تاكو باره‌گاكانمان له شاخه‌كانی كوردستان كرانه‌وه و پاشان به‌غدا و هه‌ولێر و رواندزمان به جێهێشت به‌ره‌و باره‌گاكانی حزب به‌رێكه‌وتین بۆ (زه‌لێ و نۆكان و نێوزه‌نگ و توزه‌له و هتد…)، له‌وێ جارێكی تر به هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین شادبوومه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك له نه‌ورۆزی ساڵی 1980 حزب من و كۆمه‌لێك هاورێیتری كوردی گواسته‌وه بۆ گۆسته چوونكه هه‌موو هاورێیانی ئه‌وێ عه‌ره‌ب بوون هاورێ حه‌مه‌ده‌مینیش له‌گه‌ڵ ئێمه بوو دواتر داوامان له حزب كرد هاورێ حه‌مه‌ده‌مین ره‌وانه‌ی یه‌كێك له وڵاتانی ئیشتراكی بكات بۆ چاره‌سه‌ری به‌تایبه‌ت بۆ (كه‌ڕ و ڵاڵیه‌كه‌ی ) وه خۆشبه‌ختانه حزب به‌ده‌نگمانه‌وه هات و ره‌وانه‌ی بولگاریای كرد، به‌ڵام به داخه‌وه له‌وێ دكتۆره‌كان گووتیان زگماكه و هیچ چاره‌سه‌رێكی نیه ، ئه‌ویش گه‌رایه‌وه كوردستان و هاته‌وه باره‌گای حزب له‌گۆسته .
هه‌زاران سڵاو بۆ رۆحی هاورێ حه‌مه‌ده‌مین (فه‌هد پۆڵا)
یاد و یاده‌وه‌ری به‌خێر.
مام خدر رووسی هاوخەباتی کۆچکردوو فهد پۆڵا
٣١-١٠-٢٠٢٢