رۆژی پێنج شەممە رێكه‌وتی ٧\٦\٢٠١٨ ، شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ،بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی یادی 13 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان ، سه‌ردانی باره‌گای (پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی ) یان كرد لە شاری هەولێر لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی بە گەرمی پێشوازییان لێ‌کرا ،لەهەمانکاتدا بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی پارتی ناوبراوکرد بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنیان ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
به‌ڕێز / پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز ..
به‌بۆنه‌ی ١٣ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان ، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌ین و له ساڵی نوێی ته‌مه‌نی پارته‌كه‌تان هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین و له‌م یاده‌شداجه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی وپێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌كمان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م باره ناهه‌مواره‌ی وڵاته‌كه‌مان وناوچه‌كه قۆناغه‌كه تێپه‌رێنین و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكه‌ین بێگومان ئه‌وه‌ش به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی نێوانمان ده‌بێت ،
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و
جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لامان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
7\6\2018