هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای پێإەمبەر و ساڵی نوێی ٢٠١٧ پەیامێک بڵاودەکاتەوە ، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :
سەرەتا بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسای مەسیح، گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی خوشک و برا مەسیحیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ،بەهیواین ساڵرۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا ببێتە هۆی کۆتایهێنان بە ناخۆشی و دەردەسەرییەکانی بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٦ خوشک و برامەسیحیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەندێک ناوچە کەوتنە بەر شاڵاوی پەلاماردانی گروپی تیرۆرستی داعش ،
هەر لێرەشدا بە دەرفەتی دەزانم بەبۆنەی کۆتایهاتنی ساڵی ٢٠١٦ و هاتنی ساڵی نوێی زاینی (٢٠١٧) پیرۆزبایەکی گەرم لەسەرجەم کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکەم ،بەهیوام ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و ئاشتی و بەختەوەریان بیت و کۆتایی بە شەڕ و ناخۆشیەکان بێت ..
ساڵی ٢٠١٦ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق ، ساڵێکی دژوار و سەخت بوو لە رووی ئەمنیەت و ئابوری و دژواری بارودۆخی سیاسی ، خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورەترین قەیرانی دارایی و ئابوری بەرەو رووبوونەوە کە بەداخەوە تاکو ئێستاش بەردەوامە، بەهیواین لە ساڵی نوێ کۆتایی بەم قەیرانە سەختە داراییە بێت کە حاڵ و گوزەرانی خەڵکی تەواو شپرزە کردووە ، ئەوەی جێگای دڵخۆشیشە بە قارەمانی و گیانفیدایی برا پێشمەرگە و شەرڤانان تیرۆرستان لە کوردستان و عێراق توشی شکستێکی گەورە هاتوون و خەریکە ئەو بەڵایە گەورە و مەترسیدارە لەسەر سەری خەڵک کۆتایی دێت ..
جارێکیتر جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و ساڵی نوێی ٢٠١٧ لەهەموو لایەک پیرۆز بێت ..
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٥\١٢\٢٠١٦