ڕۆژی چوارشەممە ریکەوتی ٢٣\٥\٢٠١٨، وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان بەهنەم حسێن و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و خلیل محموود و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا
لەکۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا هەردوولا دیدوبۆچوونی خۆیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی خستەڕوو بەتایبەت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی پێکهێنانەوەی حکومەت لەبەغدا و رۆڵی کورد لەم حکومەتە تاوتوێکرا، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە گەرمی بەڕێکران .