له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی چوار كابینه‌یه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له‌عێراق گرتوه‌ته ده‌ست، بۆ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش جارێكی تر ئه‌و چانسه‌ی هه‌یه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، ئه‌بو تارا رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت عێراقیه‌كان له‌وه تێبگه‌ن له‌سایه‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، شیعه‌كان هیچ پێشكه‌وتن‌و ئازادیه‌ك نایه‌ته دی، پێشی وایه ئه‌و حزبە‌گۆشكراوی حه‌وزه‌ی قوم‌و نه‌جه‌ف‌و مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێران له‌رێگه‌ی ئه‌و حزبه‌وه بە‌مه‌رامه سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منیه‌كانی خۆی ده‌گات‌و هه‌میشه پشتیوانی له‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌كات، پێشی وایه حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ئامرازێكی باشی پاره په‌یداكردنه به‌ده‌ست كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئا: ئومێد عومه‌ر
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌بو تارا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بە‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ده‌بێت عێراقیه‌كان له‌وه تێبگه‌ن له‌سایه‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا هیچ پێشكه‌وتن‌و ئازادیه‌ك نایه‌ته دی. ئایا دوای سێ خولی له‌سه‌ر یه‌ك‌و خولی چواره‌میش وا به‌رێگاوه‌یه، حزبی ده‌عوه توانیویه‌تی خۆشگوزه‌رانی بۆ عێراقیه‌كان بهێنێت؟”. پێشی وایه ئه‌و حزبە‌گۆشكراوی حه‌وزه‌ی قوم‌و نه‌جه‌ف‌و مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، ئێران له‌رێگه‌ی ئه‌و حزبه‌وه بە‌مه‌رامه سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌منیه‌كانی خۆی ده‌گات‌و هه‌میشه پشتیوانی له‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌كات. پێشی وایه “حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی ئامرازێكی باشی پاره په‌یداكردنه به‌ده‌ست كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه”.
ئه‌و وتی “له‌ناو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا ده‌نگی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پاره‌داری سیاسی ده‌بیسترێت كه مقۆمقۆیه‌كی دروستكردوه به‌وه‌ی ئایا بۆ ئاینده‌ش هه‌مو سیاسه‌ته‌كانیان بخه‌نه‌وه خزمه‌تی حزبی ده‌عوه یان نا؟ شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت ره‌وایی‌و گه‌وره‌یی بده‌ن بە‌مه‌زهه‌به‌كه‌یان‌و بە‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نیشان بده‌ن ئه‌وه مه‌زهه‌بی شیعه‌یه وه‌ك ته‌نها هێزێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه له‌عێراق”.
به‌بۆچونی ئه‌بو تارا “هه‌میشه هه‌ردو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه به‌گیانی تۆڵكردنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. ساڵانێك سوننه باڵاده‌ستی یه‌كه‌م بو له‌عێراق، هه‌مو لایه‌ك ده‌زانێت چ سیاسه‌ت‌و تاوانێكیان له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌كان پیاده ده‌كرد. ئه‌وه‌تا ئێستاش شیعه فه‌رمان ره‌وایه ببینن چۆن به‌گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن”. پێسی وایه له‌به‌ر ئه‌و شیوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئاسته‌مه ئاشته‌وایی به‌رهه‌م بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی شیوعی سه‌باره‌ت له‌هه‌ڵوێستی ده‌عوه به‌رامبه‌ر بە‌كورد ریاگه‌یاند، له‌ناو حزبی ده‌عوه‌دا كه‌سانێك هه‌ن نه‌ك سوننه ته‌نانه‌ت وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌خت له‌كورد ده‌روانن. “راسته ئێستا ده‌وترێت كورد‌و سوننه به‌شدارن له‌ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی عێراقدا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئایا هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر”.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، ئه‌و مه‌ترسی خۆی له‌هه‌وڵێكی حزبی ده‌عوه‌و هه‌ندێك لایه‌نی شیعی ناشارێته‌وه كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی سیاسی حكومه‌تی داهاتو پێك بهێنێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات‌و ده‌وڵه‌تداری ده‌بێت رێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان هه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌ی عێراقدا بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. بوخاری عه‌بدوڵا خدر مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین، داوا ده‌كات ته‌واوی عێراقیه‌كان چاوكراوه‌بن، ئه‌و هێزانه‌ی پێشتر تاقیانكردونه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتوه توانای خزمه‌تكردن‌و به‌ره‌و پێشبردنی وڵاتیان نیه جارێكی تر نه‌یان خه‌نه‌وه سه‌ر كورسی‌و قامچی زۆردارییان نه‌ده‌نه‌وه ده‌ست. ئه‌و وتی “له‌ساڵی 2006ه‌وه تا ئه‌مرۆ حزبی ده‌عوه هێزی یه‌كه‌مه‌و گۆرین‌و گۆڕانی سه‌رۆك وه‌زیره‌كانیش به‌شێك بون له‌گه‌مه‌ی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی، ئه‌گینا هه‌ریه‌ك له‌ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و نوری مالیكی‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر كوڕی ئه‌و ماڵه‌ن كه ناوی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه”.
ئه‌و پێی وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ گۆرانكارییه‌كی بۆ باشتركردنی ژیانی گه‌لانی عێراق‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێنابێت، ره‌تیشیده‌كاته‌وه له‌سایه‌ی باڵاده‌ستی حزبی ده‌عوه‌دا سه‌روه‌ری بۆ عێراق‌و عێراقیه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت. ئه‌و وتی “حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی وه‌ك پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینرێت‌و به‌ته‌واوی كه‌وتوه‌ته ژێر ركێفی سیاسه‌ته‌كانی تاران. هه‌ركاتێك تاران بیه‌وێت زۆر بە‌ئاسانی ئه‌و حزبە‌بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانی به‌كار ده‌هێنێت، من له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره له‌حزب‌و ده‌سه‌ڵاته هیچ خۆشبه‌ختی‌و ئاسۆیه‌كی رون له‌عێراق نابینم”.