له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه، ئه‌مه چوارهه‌مین جاره له‌عێراق هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له‌نیوه‌ی رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداربونیان هه‌بو به‌شدارییان لەهەڵبژاردندا نەکرد، هاوڵاتییه‌ك ده‌ڵێت “وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌هه‌مو حزب‌و كاندیده‌كانیان به‌شداری ده‌نگدانم نه‌كرد”.
هاوڕێ مه‌جید، یه‌كێكە له‌و هاوڵاتیانه‌ی پیشه‌ی مامۆستایه لەسلێمانی‌و له‌نێو هاوڕێكانیدا كه مشتومڕیانه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری، شانازی به‌وه ده‌كات ده‌نگی نه‌داوه، ئه‌و وتی “ده‌نگ به‌كێ بده‌م؟! له‌هه‌مویان ناڕازیم!”.
وتیشی “پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان بوه به‌شانۆگه‌رییه‌كی بێ‌مانا كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌یه‌وه شه‌رعیه‌ت بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه باوه‌ڕم پێی نییه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه ئاماده نه‌بون بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. كۆمیسیۆن رایگه‌یاندوه كه رێژه‌ی به‌شداربون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 44% بوه، كه له‌ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا به‌كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداربون هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا زیاتر له60% هاوڵاتیان به‌شداریان كرد.
ئه‌بو هیشام، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 56 ساڵی كاسبكاری شاری به‌غدایه، ئه‌و بێزار ه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی له‌سایه‌ی دیكتاتۆریه‌ت‌و پاشان ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵ‌و چه‌ته‌دا” به‌سه‌ربردوه، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “هه‌رچی داموده‌زگای ئه‌م وڵاته‌یه پڕ بوه له‌گه‌نده‌ڵ، خزمه‌تگوزاری نیه، ئاو‌و كاره‌بای باش نییه، په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی وێرانه، ئارامی‌و ئاسایش نییه، ئیتر چی له‌هه‌ڵبژاردن بكه‌م؟!”.
وتیشی “متمانه‌م بە‌به‌ڵێنی هیچ حزب‌و هیچ كاندید‌و كه‌سێك نه‌ماوه، هه‌رچی ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كورسی ئیش بۆ خۆی ده‌كات‌و به‌س”.
زۆربه‌ی چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌سه‌رنجدان له‌كه‌می رێژه‌ی به‌شداربوان، حكومه‌تی داهاتوی عێراق حكومه‌تێكی به‌هێزو كارا نابێت، توانای چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كانی عێراقی نابێت‌و هیچ كام له‌كوتله براوه‌كانی به‌ته‌نها توانای پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌یان نابێت.
ره‌هه‌ند عه‌لی، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 24 ساڵی نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره‌و به‌شداری ده‌نگدانی نه‌كردوه، ئه‌و پێیوایه كارێكی باشی كردوه، هه‌رچه‌نده پێشتر پێیووابو له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه هه‌ست ده‌كات ئه‌ركێكی سه‌رشانی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌و وتی “وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌هه‌مو حزب‌و كاندیده‌كانیان به‌شداری ده‌نگدانم نه‌كرد”.
وتیشی “به‌رپرس‌و په‌رله‌مانتار‌و حزبه‌كان كاریان بۆ خه‌ڵك نه‌كرد تا خه‌ڵك بچێت ده‌نگیان بداتێ”.
24 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌بو، تا له‌نێو زیاتر له7000 كاندیدا، 329 كه‌سیان وه‌ك نوێنه‌ر بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام نزیكه‌ی 13 ملیۆن هاوڵاتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد.
سەرچاوە: ئاوێنە