وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئارام حه‌مه‌ساڵح
واده‌رده‌كه‌وێ كه بیروباوه‌ری ئایینی كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر مندالان و منداڵان توشی خۆپه‌رستی بكات و وایان لێبكات كه‌به‌ئاسانی بریاربده‌ن سه‌باره‌ت بهههركارێك كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه ئه‌نجام بدرێت له كاتێكداكه دایك و باوكانی دیندار لهوبروایهدان كه منداڵه‌كانیان هاوسۆزی بۆ خه‌لكی تر زیاتره و پتر هه‌ست به ئێش و ئازاره‌كانی كه‌سانی تر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئه‌و مندالانه‌ی كه‌له‌ناو خێزانه دیندارهكاندا گه‌وره‌ده‌بن كهمتربهسۆزو دلۆڤانن و له‌گه‌ڵ خه‌لكیدا توندتر‌و رهقترن له‌چاو ئهومندالانهدا كه‌له‌ناو خێزانه بێدینهكاندا گه‌وره ده‌بن.
پسپۆرانی سه‌ر به حه‌وت زانكۆ جیهانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و ڕه‌وشت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر منداڵانی كریستیان و موسلمان و بێدینهكاندا ئه‌نجامدا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه بیروباوه‌ری ئایینیی كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر مندالان هه‌یه‌و زیاتر هانی خۆپه‌رستی ده‌دا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه به‌رپه‌رچی ئه‌و بیروباوه‌ره باوه‌ی دایه‌وه كه‌ده‌ڵێ ؛ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌ناو خێزانه ئایندارهكاندا په‌روه‌رده ده‌كرێن له‌منداڵانی تر به‌سۆزترن و گیانی خۆپه‌رستیان كه‌متر تێدایه.
ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وه‌یه گومان ده‌خاته سه‌ر گرنگی ئایین بۆ دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی خوو ڕه‌وشتی باش جگه‌له‌مه‌ش ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه كه‌ده‌ڵێ؛ سێكۆلاریزم لهسۆزو عاتیفه‌ی خه‌ڵكی كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌سه‌لمێنێ.
نزیكه‌ی ١٢٠٠ مندال كه‌ته‌مه‌نیان ده‌كه‌وته نێوان ٥-١٢ ساڵانه‌وه له‌هه‌ریه‌كه له ولاتانی ئه‌مێریكا، كه‌نه‌دا، چین، ئه‌رده‌ن، توركیا و خوارووی ئه‌فریقا به‌شداریان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كرد، به ڕێژه‌ی ٢٤٪ كریستیان و له ٤٣٪ موسڵمان و له ٢٧٪ بێ‌دین بوون ، ژماره‌ی منداڵانی به‌شداربوو كه‌سه‌ر به ئاینی جوله‌كه‌و بوزی و هیندۆس و ئه‌وانه‌ش كه به‌گومان agnostic بوون هێنده كه‌م بوون كه متمانه‌ی سه‌رژمێریان نه‌ده‌دا به‌ده‌سته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا منداڵه‌كان ڕێنمایی كران كه هه‌ریه‌كه‌و چه‌ند گه‌مه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێیان وترا كه ژماره‌ی گه‌مه‌كان كه‌مه‌و به‌شی هه‌موو منداڵه‌كان ناكات دواتر داوایان لێكرا به ناو قوتابیه‌كاندا بیانگێرن ودابه‌شی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا گه‌مه‌كان دابه‌شی سه‌ر قوتابیه‌كان ده‌كه‌ن یان نا، له‌هه‌مان كاتدا فلیمێكی مندالانیان پیشاندرا كه تێیدا منداڵان ده‌یانكێشا بهیهكداو پاڵیان بهیهكترهوهو ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی منداڵان بپێون.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست كه ئه‌و مندالانه‌ی له‌ناو خێزانه دیندارهكاندا (به‌تایبه‌تی هه‌ردوو ئایینه گه‌وره‌كه‌ی دنیا، كریستیان و ئیسلام) په‌روه‌رده‌كراون پهرچهكردارو ڕه‌فتاریان زۆر دژوارترو تونترو سه‌ختتره له چاو ئه‌و منداڵانه‌دا كه له‌ناو خێزانه سێكولارهكاندا په‌روه‌رده‌كراون.
هه‌روه‌ها ئهومنداله گه‌ورانه‌ی كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر فێری ئاینداری كراون گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندی نه‌گه‌تیڤیان له‌گه‌ڵ دهوروبهرهكهیاندا پیشاندا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه دینداری خۆلیای هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه‌ی منداڵان زیاترده‌كات و وایان لێده‌كات كه خۆیان به بریاردهرودادوهر بزانن سه‌باره‌ت به ره‌فتاری مندالانی تر . له‌لایه‌كی تره‌وه منداڵه موسلمانه‌كان پتر لهمنداله كریستیانه‌كان ده‌ستیان دهخستهكاری شهخسییهوهو لاسارتروتوندوتیژتربوون له‌كاتێكدا كه منداڵه بێدینه‌كان كه‌متر خۆیان له‌وبابه‌تانه هه‌ڵده‌قورتاند، هه‌روه‌ها منداڵه موسڵمانه‌كان خوازیاری سزای رهقترو سه‌ختتر بوون وه‌ك له‌منداڵه كریستیان و بێدینه‌كان.
له‌هه‌مان كاتدا دایكوباوكه ئایینداره‌كان لایان وابوو كه منداله‌كانیان زێتر لهمندالانی تر هاوسۆزی خه‌ڵكن و هه‌ست به ئێش و ئازاری خه‌لكی ترده‌كه‌ن كاتێك كه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته ئاراوه.
هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه دا هاتووه كه‌وا؛ ڕێژه‌ی ٤٨٪ دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌وی كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی 5.8 میلیارد مرۆڤ خۆیان به ئاییندار ده‌زانن، له‌كاتێكدا تێكرای تێگه‌یشتنی خه‌لكی په‌سه‌ندی كردووه كه ئایین یان ئایینداری خوو وره‌وشت و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌كات و په‌یوه‌ندی ئایین و ڕه‌فتاری چاك په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌ییه.
دكتۆر(كیث پۆرتیس ود) كه ئه‌ندامی بۆردی UK National Secular Society یه وتی : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌كوو زه‌هر وابوو ده‌رخواردی ئه‌و گریمانه‌یه درا كه ده‌ڵێ : دین پێشمه‌رجه بۆ خوو ره‌وشتی چاك.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: جێگای خۆشحالیه كه‌له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌ی پتر بكرێت ، به‌ڵام هیوادارین ئه‌و بۆچوونه ههلبوهشێنرێتهوه كه‌ده‌ڵێ : ره‌فتاری جوانی ئایینیی كارێكی سروشتییه‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزتره له ڕه‌فتارو هه‌ڵوێستی سێكولاره‌كان.
ئێمه به‌گومانین له‌وه‌ی كه مرۆڤ سه‌ر به‌هه‌ر بیروباوهڕهكی ئایینی بێت یان سێكولار بێت لهژیانهی رۆژانه‌یاندا وابه‌سته‌ی هه‌مان پرینسپلی ئه‌خلاقی بن ، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازگوزارش له ڕه‌فتار ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سه‌و بهێی تێگه‌یشتنی خۆی له دنیا.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای (PEW) كه ده‌زگایه‌كی باوه‌رپێكراوه ،زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌وباوه‌ڕه‌دان كه پراكتیزه‌كردنی ئایین و باوه‌ربوون به خودا زه‌روریه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته كه‌سێكی ڕه‌فتار چاك ، له ئهمێریكادا له ٥٣٪ گهورهتهمهنهكان وله رۆژهه‌لاتی ناوێن‌دا حه‌وت له‌ده كه‌س و له شه‌ش ولاتی ئه‌فریقاییدا نزیكه‌ی سێ چاره‌كی دانیشتوان هه‌مان بیر‌و بۆچونیان هه‌یه.
____________________________
سه‌رچاوه :The Guardian
http://www.theguardian.com/world/2015/nov/06/religious-children-less-altruistic-secular-kids-study