كورد له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پاره‌وه كه‌وتۆته نێو دۆخێكی تازه‌ی سیاسی و ئابوورییه‌وه ، به‌هۆی ئه‌وه چی نه‌مابوو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو بچێت و پرسی كورد له‌ناوچه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت.
به‌ڵام خۆڕاگری كورد وای كرد چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی فیدڕاڵ بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی به‌شێك خاكه‌كانی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام مانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و قواره یاساییه فیدڕاڵیه گرنگ و كاریگه‌ر بوو، بۆ پارێزگاری كردن له كلتوور و سیاسه‌ت و ئابوری و داهاتووی كورد له‌ناوچه‌كه.
بۆیه كورد له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12-5، ده‌كه‌وێته نێو ئه‌ركێكی قورسه‌وه، كه ده‌كرێت ئه‌و شێوازه ناكۆكی و دووبه‌ركییه زوو كۆتایی پێ بهێنرێت و كورد و حزبه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كان، چونكه عه‌ره‌بی سووننه و شیعه‌ی عێراق، به گشت پێكهاته و تایفه و حزبییه‌وه له ئێستادا كه‌وتوونه‌ته خۆ رێكخستنه‌وه، بۆ به‌ستنی كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی گه‌وره كه ڕه‌نگه به‌و وه‌زعه ناكۆكه‌ی كورد، ئه‌م شێوه رێكه‌وتنانه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بشكێته‌وه، هاوشێوه‌ی سووننه‌كان كه له‌ساڵی 2012 به‌سه‌ریاندا هات و له پڕۆسه‌ی سیاسه‌ت كردن له‌عێراق ده‌ركران.
من وای بۆ ده‌چم كه ڕه‌نگه شیعه به‌هه‌موو لیست و حزبه‌كانه‌وه ئه‌مجاره له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حزبه گه‌وره‌و كاریگه‌ره‌كانی كورد دوور بخه‌نه‌وه‌و كه‌سانی لاواز و گوێڕایه‌ڵی خۆیان كه له ئێستاوه دروست كراون بهێنرێنه پێشه‌وه و رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، دووباره دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌كاریان بهێننه‌وه …
له حاڵی ئێسته‌دا ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌و سه‌نگه‌ی خۆی له‌به‌غدا بپارێزێت و و به‌كاریگه‌رییه‌وه بچێته به‌غدا، بۆ زیاتر درێژه‌دان به گفتوگۆ درێژخایه‌نه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی.
به‌غدای دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر، جیاوازتره له‌گه‌ڵ پێش داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی خاكی كوردستان، ئه‌مجاره شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا قورس‌تر ده‌بێت، شه‌ڕ و جه‌نگه‌كه ته‌نها مووچه نیه، چاره‌نووسی 200 هه‌زار كه‌ركوكی و دووزیه كه له‌ترسی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی رایانكردووه و بێ ماڵ و بێ جێگه‌ن، هه‌روه‌ها دووباره گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوک و مه‌خموور و شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سازش نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی كه ئه‌مانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
به‌غدا به‌هه‌موو هێزێكه‌وه ده‌یه‌وێت كورد له به‌غدا دوور بخاته‌وه و به پرسی مووچه هه‌موو مادده ده‌ستوورییه‌كان بێ ڕه‌نگ بكات وهه‌وڵیش ده‌دات فۆكس بخاته سه‌ر قووت و مووچه، كه راسته پرسێكی گرنگه، به‌ڵام ناشكرێت كورد هه‌موو كارێكی ته‌نها بۆ مووچه و بودجه بێت.