
بڵاوكراوه‌ى دەنگی كرێكار کە پێگەیەکی رۆژنامەگەریی کرێکارییە، ئامارێكى له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى كرێكاران له‌شوێنى كاره‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، “له‌ناوه‌نده‌كانى كار هیچ پێویستیه‌كى سه‌لامه‌تى بۆ كرێكاران دابین نه‌كراوه”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، له‌كه‌رتى تایبه‌ت له‌ڕۆژى جیهانى كرێكاران خاوه‌نكاران له‌هه‌رێمى كوردستان كار به‌كرێكاره‌كانیان ده‌كه‌ن و گوێ به ڕۆژى جیهانیى كرێكاران ناده‌ن و حكومه‌تیش بێده‌نگه.
ئاماره‌کە له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا خرایه‌ڕوو كه تێیدا هاتووە، ساڵى 2022 به‌گوێره‌ى شاره‌كان گیان له‌ده‌ستدان به‌مشێوه‌یه بووه:
له‌هه‌ولێر 24 كرێكار
له‌سلێمانى 21 كرێكار
له‌هه‌ڵه‌بجه 5 كرێكار
له‌دهۆك 9 كرێكار
كۆى گشتى ئه‌و ساڵه‌ش 59 كرێكار گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له‌كۆى ئه‌و قوربانیانه 3 كرێكاریان ژنان بوون و چواریشیان مێردمنداڵ بوون و ته‌مه‌نى قوربانییه‌كانیش له‌نێوان 16 بۆ 70 ساڵیدایه.