لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی پێشمەرگە دێرینەکان سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

وەفدێکی پێشمەرگە دێرینەکان سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ،26\3\2018 ، وەفدێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەردانی بارەگەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .

لەم سەردانەیاندا کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکان بارودۆخی کۆمەڵە و گۆزەرانی پیشمەرگە دێرینەکان بە تێر و تەسەلی باسی لێوەکرا و پاکێجێکی کۆمەڵە خرایە بەردەم بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ باشکردن لە گوزەرانی پێشمەرگە دێرینەکان ،لای خۆشیانەوە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەکی خۆیان لەم بارەیەوە بە کۆمەڵە و پێشمەرگە دێرینەکان ڕاگەیاند .

0 FacebookTwitterPinterestEmail