ژماره‌یه‌ک چالاکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و که‌سوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کان، له‌سلێمانی، له‌باره‌ی ده‌ستگیرنه‌کردنی تۆمه‌تبارانی روداوه‌کانی 17ی شوبات یاداشتێک ئاراسته‌ی بنکه‌ی پۆیلسی سه‌را ده‌که‌ن‌و رایده‌گه‌یه‌نن که “که‌ی یاسا به‌سه‌ر جه‌لادیشدا جێبه‌جێ ده‌کرێت”، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت هێشتا به‌رپرسی لقی چوار‌و چه‌ند پاسه‌وانێکیان نه‌هاتونه‌ته به‌رده‌م دادگا.
رۆژی شه‌ممه، 14ی شوبات کۆمه‌ڵێک له‌چالاکوانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی که له‌خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباتدا به‌شداربون، یاداشتێکیان ئاراسته‌ی بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رای سلێمانی کرد که تایبه‌ت بو به بابه‌تی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارانی روداوه‌کانی 17ی شوبات.
له یاداشته‌که‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه له‌ئه‌نجامی چاودێری ئه‌و که‌یسه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتوه که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ 5 که‌س ده‌رچوه، که تۆمه‌تباربون به‌شه‌هیدکردن‌و برینادارکردنی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها له‌یاداشه‌ته‌کشدا هاتوه “جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ش بنکه‌ی پۆلیسی سه‌را لێی به‌رپرسیاره، به‌ڵام تا کو ئێستا هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستگیرنه‌کراون‌و بانگهێشتیش نه‌کراون”.
نزار محه‌مه‌د، یه‌کێک له‌و چالاکوانانه له‌وباره‌یه‌وه به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند “به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر سکاڵای لقی چوار‌و پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام چالاکوانانی خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستگیرکراون”.
هه‌روه‌ها وتی “دوای چوار ساڵ که‌ی ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌که‌ن‌و که‌ی یاسا به‌سه‌ر جه‌لاده‌کانیشدا جێبه‌جێ ده‌کرێت نه‌ک ته‌نها بۆ قوربانییه‌کان بێت”.
له‌باره‌ی ئه‌و یاداشته‌شه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند “هه‌ندێک له‌تۆمه‌تبارانی که‌یسی 17ی شوبات هاتونه‌ته بنکه‌که‌مان، که به‌رپرسیشی تێدایه بپله‌ی عه‌میدو عه‌قید، ئه‌وانیش دوابه‌دوای موافه‌قه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتون، ئه‌وه‌ی که ماوه به‌رپرسی لقی چوار‌و چه‌ند پاسه‌وانێکه، ئێمه وه‌ک پۆلیسی سلێمانی‌و بنکه‌ی سه‌را نوسراومان کردوه‌و کاری یاسایی خۆمان ئه‌نجامداوه، له‌یاساش ده‌رناچین”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌وانه هه‌ر ده‌بێت بێنه دادگا، ئه‌وانه‌ی له‌شاری سلێمانیدا بون هه‌مویان هاتونه‌ته بنکه‌ی پۆلیسی سه‌راو وته‌یان وه‌رگیراوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر ئیفراج کراون، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش هه‌ر یه‌کاڵا ده‌بێته چونکه نوسراوی زۆرمان لێ کردوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین”.
له17ی شوباتی ساڵی 2011 دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر چونه به‌رده‌م لقی چوای پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سلێمانی‌و به‌ردبارانی باره‌گه‌ی ئه‌و حیزبه‌یان کرد، پاسه‌وانانی ئه‌و باره‌گایه له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله به‌ناو خۆپیشانده‌راندا که‌سێکیان کوشت‌و ده‌یانی دیکه‌شیان بریندارکرد.