كوشتن‌و خۆكوشتن له‌هه‌رێمی كوردستان بوه به‌دیارده‌یه‌كی ئاسایی، رۆژ نییه مردنی تراژیدی به‌ر گوێمان نه‌كه‌وێت، ئه‌وه‌تا خۆكوشتنی خوێندكاران به‌هۆی نمره‌و ده‌رنه‌چون له‌قوتابخانه، له‌روداوێكه‌وه په‌لیكێشاوه بۆ چه‌ندینی تر‌و خه‌ریكه ده‌بێته مۆدێل، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت بونی چه‌ك له‌ماڵاندا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌و په‌روه‌رده‌ش توێژه‌رانی پشتگوێخستوه.
رۆژی چوارشه‌ممه 1/21 دوایین رۆژی (ر.م.ر) ده‌بێت له‌قوتابخانه‌ی شه‌هید ئارام، كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن روده‌كاته قوتابخانه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌دڵێكی شكاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌رنه‌چوه‌و فیشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، پاش سێ رۆژ مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
كچه خوێندكاره‌كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی بنگردی شاری كه‌لاره له‌گه‌رمیان، كه‌سوكاره‌كه‌شی سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌هید ئارام له‌قه‌زای كه‌لار لوقمان نه‌وشاد له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه چیرۆكی روداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه كه كچه‌كه دوه‌م ساڵی بوه له‌پۆلی 12، ئه‌و رۆژه‌ی نمره‌ی وه‌رگرتوه چوارشه‌ممه‌ی پێش‌و بو، به‌ڵام روداوه‌كه رۆژی دواتر (پێنجشه‌ممه) ئه‌نجامیداوه.
به‌وته‌ی مامۆستا لوقمان پرسیاریان له‌هاوڕێكانی كردوه وتویانه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه، زۆر ئاسایی‌و به‌ئومێد بوه له‌ژیان، به‌ڵام نه‌یانزانیوه بۆو چۆن له‌ناكاو ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و ده‌ستی چوه‌ته خۆی.
له‌پاش چه‌ندین روداوی له‌مشێوه‌یه، ئه‌مه دوایین خوێندكاره كه پاش وه‌رگرتنی نمره‌كانی خۆی ده‌كوژێت، به‌وته‌ی وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان حه‌سه‌ن حه‌مه ساڵه‌ح ئه‌و خوێندكاره پاش وه‌رگرتنی نمره‌كانی رۆیشتوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، فیشه‌كێكی ده‌مانچه‌ی به‌خۆیه‌وه ناوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ره‌نگه دایك‌و باوكی ئه‌و كیژه تازه هه‌ڵچوه چاوه‌ڕوانی كچه‌كه‌یان بوبێتن به‌نمره‌یه‌كی باشه‌وه دڵیان خۆش بكات، چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی بون له‌قوتابخانه، نه‌یانزانی نمره‌كانی كۆتایی به‌ژیانی ده‌هێنێت‌و چیتر نایبیننه‌وه، نه‌یانزانی ئه‌وه دوا هاتنه‌وه‌ی ده‌بێت له‌قوتابخانه‌و چیتر ناگه‌ڕێته‌وه، بیریان له‌وه نه‌كردبوه‌وه نمره‌ی خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێته نمره‌ی مردنی.
چیرۆكه تراژیدییه‌كانی ژنان له‌كوردستان زۆرن، جارێك فیشه‌ك‌و جارێك سۆپا‌و جارێك په‌ره‌مێز‌و جارێك كاره‌با، دواترین چیرۆك مۆدێلی خۆكوشتنی خوێندكارانه به‌هۆی ده‌رنه‌چون‌و نمره‌ی باشه‌وه.
چیرۆكه‌كان هێنده گاریگه‌رن پێویستیان به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌رونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌تیف حسێن بۆ ئاوێنه ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو كه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌شومار چه‌ك له‌هه‌مو ماڵان‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه، ماوه‌ی پێش‌و وای لێهاتبو حزبه‌كان وه‌كو شیرینی ده‌یانبه‌خشییه‌وه، ئاماره‌كان ده‌ریخستوه 80% تاوانه‌كان به‌چه‌ك ئه‌نجامدراوه.
له‌باره‌ی به‌ركه‌وتنی پشكی سیستمی په‌روه‌رده له‌و روداوانه، ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌وڵاتان په‌روه‌رده رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام لێره په‌روه‌رده وه‌كو داموده‌زگاكانی تر به‌شێكی ئه‌و وێرانییه‌ی به‌ركه‌وتوه‌و تائێستاش نه‌توانراوه سیستمی په‌روه‌رده چاك بكرێت، وای لێهاتوه په‌روه‌رده له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها خه‌ڵك فێری نوسین‌و خوێنده‌وه ده‌كات.
به‌رای ئه‌و توێژه‌ره تائێستا توێژه‌ران وه‌ك پێویست بونیان نییه له‌قوتابخانه‌كانداو رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن‌و به‌به‌رده‌وامی كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت، له‌قوتابخانه‌كانه‌یه‌كدا 400 خوێندكار بونی هه‌بێت به‌ته‌نها توێژه‌رێك فریای كێشه‌كانیان ناكه‌وێت.
به‌هه‌مانشێوه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان دارا محه‌مه‌د ده‌ڵێت “ئێمه وه‌كو په‌روه‌رده‌و مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی پشكێكمان به‌رده‌كه‌وێت له‌و هۆكارانه، به‌ڵام پشكی سه‌ره‌كی ناكه‌وێته سه‌ر په‌روه‌رده، چونكه په‌روه‌رده زۆر ئاسانكاری بۆ خوێندكار كردوه كه به‌كه‌مترین هه‌وڵ نمره‌ی باش به‌ده‌ستده‌هێنێت، یان تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه‌ته كۆ‌رسات كه ئه‌گه‌ر كۆرسێك ده‌رنه‌چێت چه‌ند كۆرسی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێت”.
مامۆستا دارا پێیوایه هه‌رچه‌نده پێویسته مامۆستا‌و توێژه‌رانیش له‌روی ده‌رونییه‌وه رۆڵی خۆیان ببین، به‌ڵام توێژه‌ر چه‌ند ساڵێكی كه‌مه بونی هه‌یه‌و زۆر قوتابخانه‌ش توێژه‌ری نییه، وه‌ك پێویست رۆڵی خۆشیان نابینن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له2014 كچێك له‌كفری‌و دوان له‌ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌ند خوێندكارێكیش له‌سلێمانی پاش ده‌رنه‌چون خۆیان كوشتوه، ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌رمیان زوربه‌ی چالاكییه‌كانیان له‌نێو قوتابخانه‌كاندا ئه‌نجامداوه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌میعه محه‌مه‌د وتی “هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریمان له‌مساڵدا هه‌م له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكان ئه‌نجامداوه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بكه‌ن‌و هه‌م له‌گه‌ڵ خوێندكاران كه چۆن توانای وه‌رگرتنی كێشه‌كانیان هه‌بێت”.
له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتار له‌لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا شێركۆ حه‌مه ئه‌مین پێیوایه ئه‌و كرده‌وانه لێره‌و له‌وێ به‌ره‌و زیادبون ده‌چن‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئا: ئیحسان مه‌لا فوئاد