لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەر کارێکی تیرۆر و تێکدەرانە، شەرمەزار دەکەین .

هەر کارێکی تیرۆر و تێکدەرانە، شەرمەزار دەکەین .

0 تێبینییەکان 10 بینینەکان

‎ئێوارەی  رۆژی دووشەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومان و لەئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە .

‎ هەر هەمان رۆژ، هەڤاڵ دەنیز جەودەت ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە نووسینگەی تایبەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد( KNK لە شاری هەولێر تیرۆرکرا .

لەسەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی هەڤاڵ دەنیز و قوربانیانی هێرشەکە ڕادەگەیەنین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .

‎لەهەمانکاتدا بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، ئەم کارە تیرۆریستی و تێکدەرانە بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات، ئەو کردەوانە تەنها تاوان و دەستدرێژی نییە بۆ سەر گیانی مرۆڤێکی سڤیل و هێزێکی دیاریکراو، بەڵکو دەستدرێژییە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.پێشمانوایە ئەم کردە و هێرشانە پیلانێکی بەرنامە بۆدارێژراوە لەسەر هەرێمەکەمان و گەلی کورد لەناوچەکە و ئەرکی هەموو هێز و لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەکانە، رووبەرووی ئەو پیلانە نەگریسە ببێتەوە.

‎پێویستە حکومەتی عێراق سەروەری تەواوی خاکی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بپارێزێت، هیچ لایەن و وڵاتێک ئاوا بەئاسانی نەتوانێت کردەی تیرۆری ئەنجام بدات و نائارامی لە هەرێمی کورسساتان بنێتەوە.

 هەروەک چۆن پێویستە حکومەتی هەرێم  و دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێریش، تاوانباری کردەی تیرۆرکردنی هەڤاڵ دەنیز جەودەت بە زووترین کات بدۆزنەوە و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن .

‎سەرشۆری و ریسوایی بۆ تیرۆریستان و نەخشەدارێژەران و ئەنجامدەرانی

‎ درود بۆ گیانی قوربانیانی هێرشی فرۆکەخانەی عەربەت و  هەڤاڵ دەنیز و هەموو قوربانییانی دەستی تیرۆر و تاوانکاری.

مەکتەبی سیاسیی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان
١٨\٩\٢٠٢٣
هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە