رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی نوێترین و دوایین نه‌خشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریا و عیراق بڵاو ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، نه‌خشه‌كه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێن و مۆڵگانه‌ی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و لایه‌نه‌كانی تره‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.
رۆژنامه‌كه ره‌نگی سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هه‌ر ره‌نگێك نیشانه‌ی جموجۆڵێكی داعش و ناوچه گه‌رمه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌یه كه تائه‌مڕۆ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و گروپه‌دا ماونه‌ته‌وه.
دابه‌شكردنی ره‌نگه‌كانی سه‌ر نه‌خشه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ره‌نگی سوور: ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه به‌ته‌واویی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان.
ره‌نگی ئه‌رخه‌وانی: ئه‌و ناوچانه‌ی كه به نیمچه‌یی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
ره‌نگی سه‌وز: ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ن كه به‌مزووانه له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنراون.
ره‌نگی شین: ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ن كه هێرشیان له‌سه‌ره و هه‌ندێكجاریش داعش خۆی لێیانه‌وه هێرش ده‌كات.