رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣\١٢\٢٠١٧ ، هاوڕی هاشم مەلا علی بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکاتی گەلی کوردستان بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی فراوانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانیە کوردستانیەکان لە شاری کەرکوک .
جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیە کێشە و گرفتە سیاسی و ئەمنیەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو و خەجت لەسەر ئەوە کرایەوە هەرچی زووە هەموو تواناکان بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی بارودۆخی ئیداری و ئەمنی و سیاسی کەرکوک ئاسایی ببێتەوە، جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هەموو ئامادەیی و توانای خۆی ڕاگەیاند بۆ ئاشتەوایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و باشکردنی بار و گوزەرانی خەڵک و نەمانی دڵكەڕاوکێ لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ،چونکە پێمانوایە خەڵکی کەرکوک و هەموو خەڵکی کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی ئەو هەموو کارەسات و ماڵوێرانیە ناگرن و پێویستە ژیان و ئەمنیەت بکەینە سیاسەت و هەوڵە لەپیشەکانی هەموومان بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی حزبی .