رۆژی سێ شەممە ( ١٢\١٢\٢٠١٧ ) شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و بەیاوەری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد لەلایەن هاوسەرۆک و بەرپرسانی حزبی زەحمەتکێشانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێ‌کرا .
وەفدی بزووتنەوە لەنزیکەوە پیرۆزبایی ساڵیادی 32 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەیان پێگەیاندن و دەقی بروسکەی مەکتەبی سیاسیان پێ گەیاندن ، لەبەشێکیدا هاتووە:
( له یادی ( ٣٢) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی تێكۆشه‌ر دا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین . له‌م یاده‌دا ناكرێت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خه‌باتی حزبی زه‌حمه‌تكێشان نه‌كه‌ین له پێناو هێنانه‌كایه‌ی ئازادی و دیموكراتیه‌ت و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دا ، هه‌روه‌ها به چاوێكی پڕ له رێزه‌وه له قوربانیه‌كانی ئه‌م حیزبه ده‌ڕوانین . هه‌ر له‌م بۆنه‌یشدا هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه پێویسته ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره به تێروانین و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه چارسه‌ر بكرێت و پێویستیشه هه‌موولایه‌نه چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرن بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به بیری پێشكه‌وتنخوازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی گوتارێكی نیشتیمانی له پێناو گێرانه‌وه‌ی ئینتیما بۆ تاكی كورد كه بێگومان ئه‌م بارودۆخه له سه‌ر ده‌ستی حكومرانیه‌تێكی ناته‌ندروست هاتۆته كایه‌وه و دۆخی گه‌له‌كه‌مانی به‌م ئاسته گه‌یاندوه كه داواكاری بنه‌ڕه‌تی چاكسازی و ریفۆرم له شێوازی حكومرانیه‌تی دا ببێته داواكاری هه‌ره له پێشینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان .