به‌سه‌رهاتى ٢٤ ساڵ
چیرۆکى کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور که ٥٠ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشورى شارى هه‌ولێر و ٧٥ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٢٤ ساڵ پێش ئێستا، ساڵى ١٩٩٣ ده‌وڵه‌تى تورکیا به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ى ئازادیى کوردستان زیانى گه‌وره‌ى به‌رده‌که‌وت، هه‌ربۆیه ده‌ستى به هێرش کردبوو بۆ سه‌ر خه‌ڵکى مه‌ده‌نى، له هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هاوڵاتیان به هه‌زاران که‌س کوژران و به هه‌زاران گوند تێکدران و به ده‌یان هه‌زار که‌سیش ئاواره و کۆچبه‌ر بوون.
به‌هۆى هێرشى تورکیاوه ڕوویان له باشور کرد
به‌ڵام پیلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا له دژى خه‌ڵکى هه‌رێمه‌کانى بۆتان و بادینان دڕندانه‌تر بوو، سوپاى تورکیا گونده‌کانى شرنا‌خ و جوله‌مێرگى کردبووه ئامانج و ده‌یانویست هه‌موو خه‌ڵک بکه‌نه جه‌رده‌وان، به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌وه به ده‌یان هه‌زار که‌س هه‌ڵوێستیان نیشاندا و ئه‌و سیاسه‌ته‌یان قه‌بوڵ نه‌کرد و ڕوویان له باشورى کوردستان کرد.
گوندنشینان که له حه‌وت ساڵی هه‌تا ٧٠ ساڵى هه‌موو شتێکیان به‌جێهێشت و له وه‌رزى پایز و زستاندا به پێ و به ناو چیاکان‌دا و دواى زه‌حمه‌تییه‌کى زۆر گه‌یشتنه باشورى کوردستان، له ڕێگه‌شدا به‌هۆى سه‌رما و بێ ئاوى و برسێتییه‌وه به ده‌یان منداڵ و ژن و پیاو گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وان به‌شێکیان له به‌رزاییه‌کانى ناوچه‌ى زاخۆ سه‌ربه دهۆک جێگیر بوون، به‌شێکیشیان له ناوچه‌ى شه‌رانش و بحێر له هه‌رێمى حه‌فتانین جێگیر بوون، به‌ڵام هه‌موویان له‌به‌ر سه‌رما بوون و ژیانێکى زه‌حمه‌تیان هه‌بوو.
له‌وێش هێرشى تورکیا به‌رده‌وام بوو
به ده‌یان هه‌زار که‌س که ڕوویان له‌و ناوچانه کرد، له‌لایه‌ک هه‌وڵیانده‌دا شوێنى مانه‌وه دروست بکه‌ن، له‌لایه‌کى تر هه‌وڵیان ده‌دا پێداویستى خواردن و خورادنه‌وه ئاماده بکه‌ن، له‌و بارودۆخه‌دا چه‌ندین منداڵ و ژن و پیاو گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش جارێکى تر ده‌وڵه‌تى تورکیا هێرشى کرده سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه، سوپاى تورکیا به هاوکارى پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق هه‌وڵیاندا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له نزیک زاخۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش هێرشیان کرده سه‌ریان، له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین که‌س کوژران و په‌نابه‌ران ناچار بوون ڕوو له شه‌رانش و بحێر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره په‌نابه‌ران ڕووبه‌ڕووى هێرشى ئاسمانى سوپاى تورکیا بوونه‌وه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورکیا چه‌ندین جار هه‌ردوو کامپه‌که‌یان بۆردوومان کرد و چه‌ندین په‌نابه‌ر کوژراون و هه‌روه‌ها زیانێکى زۆرى مادى لێکه‌وته‌وه.
سێیه‌مین کۆچبه‌ریی
به‌هۆى بۆردوومانه‌کانى سوپاى تورکیاوه په‌نابه‌رانى هه‌ردوو کامپه‌که له ساڵى ١٩٩٤ ناچار بوون ئه‌وێش جێبهێڵن و به پێ ده‌ستیان به ڕۆیشتن کرد، په‌نابه‌ران که جارى سێیه‌م کۆچبه‌ر بوون له ناوچه‌ى به‌رسڤ-ى سه‌ربه زاخۆ جێگیر بوون، په‌نابه‌ران به توانا و هه‌وڵى خۆیان توانیان ماوه‌ى دوو مانگ به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌لومه‌رجى زه‌حمه‌تى ژیانه‌وه ڕووبه‌ڕووى زه‌حمه‌تى زۆر بوونه‌وه، به‌رپرسانى کامپه‌که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامدا و داوایان کرد جێگه‌یه‌کیان بۆ دابین بکه‌ن.
کامپه‌کانى ئه‌تروش
له ئه‌نجامى چاوپێکه‌وتنه‌کاندا له سه‌ره‌تاى ساڵى ١٩٩٥ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند کرد که هاوکارى په‌نابه‌ران بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌نابه‌ران له دوو کامپدا جێگیر کران، ئه‌وان له کامپى ئه‌تروشى ژوور و ئه‌تروشى خواروو جێگیرکران، ئه‌وێ به ده‌رگاى دۆزه‌خ ناوده‌برێت.
له‌و کامپانه‌دا که له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بوو، په‌نابه‌ران به هه‌وڵدانى خۆیان و به هه‌ندێک هاوکارى ی‌و ئێن توانیان ده‌رفه‌تى ژیانى خۆیان دابین بکه‌ن، به‌ڵام جارێکى تر له‌لایه‌ن تورکیاوه هێرش کرایه سه‌ریان.
جارێکى تر هێرشى تورکیا
له ساڵى ١٩٩٥ پارتى دیموکراتى کوردستان ئابلوقه‌ى له‌سه‌ر کامپه‌کان دانا و نه‌یهێشت پێداویستییه‌کانى ژیان ببرێنه کامپه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى دروست کرد، له هه‌مان ساڵدا هێزه‌کانى سه‌ربه پارتى و به ڕێنمایى و هاوکارى تورکیا هێرشیان کرده سه‌ر کامپه‌کان، له هێرشه‌که‌دا به ده‌یان که‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌گه‌ر چى کامپه‌کان له‌ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بوو، به‌ڵام هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک نیشان نه‌درا و ته‌دبیر وه‌رنه‌گیرا.
کامپى نه‌ینه‌وا
دواى ئه‌و هێرشانه دیسان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتى کامپه‌کانى کرده‌وه و کامپى ئه‌تروشى ژوورى-یش برده ئه‌تروشى خواروو، به‌ڵام ئه‌مجاره له ساڵى ١٩٩٧ تورکیا به هاوکارى پارتى، له دژى جوڵانه‌وه‌ى ئازادى گه‌لى کورد هێرشى فراوانى ئه‌نجامدا و له‌و هێرشانه‌دا کامپى ئه‌تروش-یش کرایه ئامانج، پارتى له‌سه‌ر داواى تورکیا پێداگریى له‌وه‌کرد که ده‌بێت ئه‌و کامپه چۆڵ بکرێت، به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه په‌نابه‌رانى کامپه‌که شوێنى خۆیان جێهێشت و ڕوویان له نه‌ینه‌وا کرد، له‌وێش له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کامپێک دروست کرا.
کامپى نههداران
له کۆتایی ساڵى ١٩٩٧دا له‌سه‌ر زانیارى ئه‌وه‌ى که تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر کامپه‌که، په‌نابه‌ران کامپى نه‌ینه‌وایان چۆڵ کرد و له کامپى نههداران له‌سه‌ر سنورى باشورى کوردستان و عێراق جێگیر بوون، له‌وێ داوا له حکومه‌تى عێراق کرا که جێگه‌یه‌ک بۆ په‌نابه‌ران دابین بکات، ئه‌وان دوو مانگ چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى حکومه‌تیان کرد.
مه‌خمور
له ساڵى ١٩٩٨دا حکومه‌تى عێراق داواکارى په‌نابه‌رانى په‌سه‌ند کرد و له نزیک ناوچه‌ى مه‌خمور سه‌ربه موسڵ جێگه‌یه‌کى بۆ په‌نابه‌ران دابین کرد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ١٥ هه‌زار په‌نابه‌ر چوونه شوێنه‌که و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان-یش به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند کرد و نوێنه‌رایه‌تى خۆى کرده‌وه، په‌نابه‌ران له ماوه‌ى ١٩ ساڵدا له‌وێ له کامپى مه‌خمور ژیانێکى نوێیان دروست کرد.
تورکیا کۆتایى به هێرشه‌کانى نه‌هێنا
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدان و ته‌گبیر وه‌رگرتنه، تورکیا کۆتایى به هێرشه‌کانى نه‌هێنا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران، به‌رپرسانى تورکیا له هه‌موو فرسه‌تێکدا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام هه‌وڵیدا کامپه‌که دابخرێت، دیسان به هاوکارى پارتى ویستى کامپه‌که ناچارى کۆچبه‌رى بکات، هه‌ربۆیه چه‌ندین جار ئابلوقه‌ى خسته سه‌ر کامپه‌که، هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش هه‌وڵى پیلانى هێرشى بۆمبى به ڕێگه‌ى که‌س و گروپه‌وه ئه‌نجامدراوه
دوایین هێرشه‌کان
کاتێک چه‌ته‌کانى داعش که له‌لایه‌ن تورکیاوه پاڵپشتیان ده‌کرا، هێرشیان کرده سه‌ر عێراق، کامپى مه‌خمور کرایه ئامانج، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان به‌رخۆدانێکى بێ وێنه نیشان درا، چه‌ته‌کان له ناوچه‌که دوورخرانه‌وه، هه‌ره دوایش له ئه‌نجامى هێرشێکى چه‌کداریدا دوو که‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌وه ئاشکرا بوو که ئه‌و هێرشه به پیلانى میت ئه‌نجامدراوه.
به ئۆپه‌راسیۆنى موسڵ و ڕزگارکردنى شه‌نگال و مه‌خمور، سه‌رۆکى ئاکه‌په ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جارێکى تر کامپهکهى کرده ئامانج و به هێرشکردنه سه‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى کرد، هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌کانى خۆى که به هاوکارى پارتى له ناوچه‌ى باشیکا سه‌ربه موسڵ جێگیر کرد، هه‌ڕه‌شه‌کانى خۆى به‌رده‌وام کرد.
به‌پێى هه‌ندێک سه‌رچاوه هێرشه‌که‌ى (6\12\2017) له‌لایه‌ن سه‌ربازانى سوپاى تورکیاوه ئه‌وانه‌ى له ناوچه‌ى باشیکن ئه‌نجام دراوه، ناوچه‌ى باشیک که له ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵه، ده‌که‌وێته ٧٩ کیلۆمه‌تر باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى مه‌خمور.