سیاسی، رۆشنبیر، پێشمه‌رگه، رۆژنامه‌نوس، چالاكوان، كۆی هاوڵاتیانی سلێمانی كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، به عه‌شقه‌وه باسی كوردستان‌و هه‌رێمێكی دیموكراسی‌و ته‌بایی ده‌كه‌ن، ره‌خنه‌و هاتوهاواریان بۆ ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی له كه‌لله‌ی شه‌یتانی دوو ده‌ڤه‌ری‌و ئیداره‌یی بێننه خواره‌وه‌و سیسته‌مێك دروست بكه‌ن بۆ هاوڵاتیانی كوردستان. كه‌چی خه‌ڵكێك ئه‌وه‌نده روو قایم‌و هه‌ناو ره‌ش‌و دژ به كوردستانه دێت‌و به‌ناوی خه‌ڵكی سلێمانی داوای جیابوونه‌وه‌و هه‌رێم و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، نوكته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه خۆی خه‌ڵكی سلێمانی نیه؟؟. پێش ئه‌وه‌ی كرۆكی بابه‌ته‌كه‌م زیاتر روون بكه‌مه‌وه دوو چیرۆك باس ده‌كه‌م:
چیرۆكی یه‌كه‌م: له‌دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی (2013) به‌پێی داتا‌و ئاماره‌كانی وێستگه‌و بنكه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر، پارتی هێزی سێیه‌م بووه، یه‌كێتی یه‌كه‌م ده‌نگ، گۆڕان دووه‌م ده‌نگ، پارتی سێیه‌م ده‌نگ..ئینجا له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر: پارتی له‌قه‌زای چۆمان، رواندوز، كۆیه دۆڕاندی‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان پێشی كه‌وتنه‌وه، به‌پێی ئاماره‌كان به‌هه‌ردوو لیستی گۆڕان‌و یه‌كێتی یه‌كه‌می هه‌ولێرن..كه‌چی تۆ ئه‌وه‌نده ناشاره‌زاو بێ ئاگابیت له نه‌خشه‌ی ئینتمای سیاسی هاوڵاتیانی كوردستان بێیت‌و بڵێی هه‌ولێر موڵكی پارتیه‌و با سلێمانی جیابكه‌ینه‌وه‌و هیچمان پێ ناكرێت، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه خۆت ته‌نها خۆت فه‌شه‌لت هێناوه‌و ده‌ته‌وێت به‌م ئه‌جێندایه شكسته‌كانت بشاریته‌وه. ئه‌گینا خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌بێت چی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه هێزی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ده‌وێت…؟ له‌بری ئه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی له ده‌نگی خه‌ڵكی هه‌ولێر بكه‌ن دێن‌و له ده‌نگ‌و هاوڵاتیانی خۆیان ڕا ده‌كه‌ن ..پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كه به‌قازانجی پارتی نه‌وه‌كو زیانی پارتی، ئه‌وانه‌ی داوای هه‌رێمی سلێمانی ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت پارتی بكه‌نه حاكمی موتڵه‌قی هه‌ولێرو مه‌یدانه‌كه ته‌واو بۆ ئه‌و چۆڵ بكه‌ن، چونكه خۆتان ده‌زانن هه‌ولێر هێزی نیلی‌و سه‌وزی نیه كه كێبه‌ركێی توندی ده‌نگ و سه‌نگی سیاسی بكه‌ن، واتا پارتی به‌جیابونه‌وه‌ی سلێمانی زۆر به‌هێز ده‌بێت له‌هه‌ولێرو هیچ مونافیسێكی نامێنێت، بۆیه به‌پێوه‌ری حیزبی قسه بكه‌ین ئه‌وانه‌ی داوای هه‌رێمی سلێمانی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پارتین، هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی فه‌رمی پارتی و لێدوانیان هه‌میشه به‌توندی بابه‌تی هه‌رێمی سلێمانی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و پارتی زۆر دژایه‌تی بیرۆكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات‌و به پڕۆژه‌ی مالیكی‌و ئێرانی ده‌زانێت.
چیرۆكی دووه‌م: له كابینه‌ی پێشوو تری سه‌رده‌می زێڕینی بودجه‌و پاره، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پارێزگاره‌كان میوانداری ده‌كرێن، وه‌ك وه‌زیرێك بۆی گێڕامه‌وه گوتی: به‌هرۆز قه‌شانی ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرت، كه گه‌مارۆی سلێمانیان داوه‌و پاره‌ی پڕۆژه‌كان نانێرن بۆ سلێمانی، ئینجا با شتێكی دیكه بڵێم پاره‌ی كوردستان له 53% بۆ سلێمانی بوو، له 47% بۆ هه‌ولێرو دهۆك(به‌پێوه‌ری ژماره‌ی دانیشتوان) . كاتێك به‌هرۆز قه‌شانی له‌قسه‌كانی ده‌بێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌زانن ئه‌ڵێ چی: كاك به‌هرۆز ماوه‌ی سێ مانگ و شتێكه ته‌واوی بودجه‌و پاره‌ی كوردستان هاتووه، ئێمه هه‌ر هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ته‌واوی پاره‌كه‌مان داوه‌ته ده‌ست كاك نه‌وزاد هادی‌و هه‌موشمان پشتگیری ده‌كه‌ین و خه‌ریكه هه‌ندێك پڕۆژه‌ش ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام بڕوا بكه ماوه‌ی سێ مانگه بودجه‌و پاره‌ی سلێمانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، نازانین ته‌سلیمی كام ته‌كه‌تول‌و كام ته‌له‌فۆن و كام ناوه‌ندی سلێمانی بكه‌ین، فه‌رمون ئیداره‌ی سلێمانی رێكبكه‌ون با كاش پاره‌كه‌تان ته‌سلیم بكه‌ین.
ئینجا كاكی به‌رێزم بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆڵ هه‌ولێرو پارتی بێته‌وه، هاتووه ده‌ڵێت با هه‌رێمی سلێمانی جیابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناڵێت ئێمه ته‌نها دینارێكمان له سلێمانی به‌ئاگاداری پارتی سه‌رف نه‌كردووه، هه‌ق‌و حسابمان هه‌مووی لای خۆمان بووه.
پرسی دوو هه‌رێمی‌و دوو ئیداره‌یی و له‌توپه‌تكردنی حكومه‌تی هه‌رێم، ژه‌هرێكی مه‌ترسیداره كه هێمن هێمن ده‌مانكوژێت، چاره‌سه‌ر چیه؟
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌بری بیركردنه‌وه له دوو ئیداره‌یی هه‌رێم، با له‌هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتوو، به دیموكراسی ئه‌وانه سزا بده‌ین كه سنوری نێوان ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه كوردستان بپارێزین‌و ئه‌گه‌ر راستیش ده‌كه‌ن دژی حوكمڕانی پارتی ویه‌كێتین، فه‌رمون هه‌ڵبژاردنتان له پێشه. له‌بری تۆمه‌ت و ته‌شهیرو جنێودان فه‌رمون با دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن‌و ئازادی بكه‌ینه پێوه‌ری هه‌ره بنه‌ڕه‌تی. ئه‌گه‌ر پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌سه‌ڵاتیان جێنه‌هێشت‌و ویستیان تێكی بده‌ن، روبه‌رویان ده‌بینه‌وه‌و له خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و دیموكراسی نابه‌زین..ده‌بێت كار بكه‌ین، زیاتر قوربانی بده‌ین، نه‌وه‌كو بێ ئومێد بین. ئه‌گه‌ر له‌خه‌باتی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنیش نا‌ئومێد بن، ئه‌مجاره خه‌متان نه‌بێت ئه‌مریكا و ئه‌ورویا خۆیان سه‌رپه‌رشتی خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌مریكایه به‌فه‌رمی ده‌ڵێت : ده‌بێت ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردن بكرێت.؟
بۆ سه‌ركه‌وتنیش، گرنگه هه‌مومان فشار بكه‌ین هێزی چه‌كدار له چنگ حیزب نه‌مێنێت‌و ببێته سوپایه‌كی نیشتمانی..ئه‌وكاته نه‌ك پارتی ویه‌كێتی به‌ڵكو هیچ هێزێك ناتوانێت به‌پێوه‌ری هێز له‌هه‌ولێرو سلێمانی حوكمڕانی بكات. ئه‌مه جه‌وهه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ییه، نه‌وه‌كو هه‌وڵدان بۆ پارچه‌كردنی هه‌رێم كه پڕۆژه‌ی داگیركه‌رانی كوردستانه.
هه‌ر ده‌نگێك چ له‌هه‌ولێر چ له‌سلێمانی داوای دوو هه‌رێمی بكات، به‌ژه‌هری ده‌زانم له‌ناو جه‌سته‌ی كوردستان.