
ئه‌مرۆ دواین رۆژی واده‌ی تۆماركردنی ناوی قه‌واره تازه‌كانه، هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی هێشتا رانه‌گه‌یه‌نراوه چه‌ند قه‌واره‌ی تازه ناوی خۆیان تۆماركردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی ژنان گرنگه ئه‌وه‌یه، زۆری قه‌واره‌كان توشی سه‌ره‌گێژی زیاترمان نه‌كات و چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت، بزانین قه‌واره تازه‌و كۆنه‌كان چیان بۆ پرس و دۆزی ژنان پێیه.
ساڵانێك له‌به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان مۆدی ئه‌وه بوو، بۆ نیشاندانی پشتیوانی پرسی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، به‌چه‌ند دێرێك باسی خه‌باتی فه‌له‌ستین و گه‌لی فه‌له‌ستین بكرێت، ئێستاش له به‌رنامه‌ی سیاسی لایه‌نه‌كان، یان له‌دروشم و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌هه‌مان شت بووه‌ته مۆد، سه‌رپێیانه باسی پرسی ژنان به‌چه‌ند دێرێك، بهرنامهكانیانی پێبرازێننهوه تا وانیشانبدهن، خه‌مخۆرو داكۆكیكاری ئه‌و پرسه‌ن. له‌راستیدا ژنان و كچانی ئه‌م نیشتمانه چیدی نابێت بروا به‌و به‌لێن و دروشمه سه‌رپێیانه بێن كه بۆ رتوشكردن و جوانكردنی بهرنامهكانیانه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت، له‌رووی عه‌مه‌لییه‌وه، واته به‌كرده‌وه، چ قه‌واره‌یه‌ك ئه‌توانێت ئه‌و سنوره ته‌قلیدییه خهڵهتێنهرایه تێپه‌رێنێت و رێژه‌ی به‌شداری ژنان به‌رێته سه‌روی ئه‌و رێژه‌یه‌یی به‌كۆتا وه‌ك خێر بۆ یان دیاریكراوه، ئه‌بێت ژنان چاوی له‌سه‌ر ئهومودایهبێت، كه پیاوان له‌ناو قه‌واره‌و لیسته‌كاندا دهیرهخسێنن تا به‌هاوبه‌شی ژنان به‌شداری بكه‌ن و چیتر ئه‌م قۆرخكارییهی دنیای سیاسه‌ت و ئیداره به‌پیاوان نه‌مێنێت.
به‌شێك لهبههانهكانی پیاوان له رابردوودا ئه‌وه‌بوو كه توانای ژنان، ئاستی هوشیاریان له‌دنیای سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردندا وه‌ك پێویست نییه، ده‌وترا ژنان خۆیان ئاماده‌یی به‌شداریان نییه، به‌ڵام ئێستا ژنان و كچانی ئه‌م وڵاته ده‌ریانخست توانای ژنان له چ ئاستێكی باڵادایه، ده‌ركه‌وت ئه‌وان له‌زۆر بوراردا له‌پیاوان سهركهوتووتربون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ولاوه بینیمان پیاوانێك كرانه سه‌رقافڵه‌و خزێنرانه كۆمه‌ڵێك جێگه‌و پۆسته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك شایسته‌ی ئه‌و ئهركهنهبوون. دیاره له‌م قۆناغه‌دا ئاستی داخوازی ژنان و كچان ئه‌بێت بچێته ئاستێكی باڵاتر، هه‌ق وایه له‌ناو فه‌نتازیایی رازانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی قه‌واره‌كان، له‌ناو قه‌ره‌باڵغی دروشمی رازاوه و به‌ڵێنه زۆرینهكاندا، چاویان بچێته سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی تایبه‌ته به‌ره‌وشی ژنان و چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت تاچه‌نده به‌عه‌مه‌لی ده‌توانرێت خزمه‌ت به پرسی ئێستای ژنان بكات و خه‌بات و تێكۆشانیان بباته قۆناغێكی به‌رزتره‌وه.
ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌ی ژنان و كچان ئه‌وه‌یه، سه‌رسه‌ختانه پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیانمان به‌كه‌رامه‌ت و شكۆوه به‌سه‌ر به‌رین و رێگه نه‌ده‌ین چیدی به‌ناوی دابونه‌ریت و ئاین و سیاسه‌ته‌وه سوكایه‌تیمان پێبكرێت، هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین تا ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌ت به ژنان و تۆزیان له‌سه‌ر نیشتوه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چیدی كاتێتیهتی پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدار بین له‌ناوه‌ندی بریارو به‌ته‌نها چاومان لهمهرحهمهت و له‌ده‌ستی پیاوان نه‌بێت.