رۆژی جیهانی منالاَن، كه زۆربه‌ی منداڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه نازانێت چیه، گه‌وره‌كان وه‌كو هه‌موو شته‌كانی دیكه خۆیان كردۆته خاوه‌نی، ئه‌م ساڵیش هه‌روابوو.
ئه‌گه‌ر منداڵان به‌ئاسانی بیانزانیبایه كه ئه‌م رۆژه مانای چیه‌و بۆ دانراوه، ئه‌وا زۆربه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه گه‌ورانه راده‌وه‌ستان كه بریان بۆده‌دات.
هه‌میشه سیاسیه‌كان ده‌ڵێن با نه‌وه‌ی ئاینده ئاسوده‌وسه‌رفرازبن، دڵخۆشبن‌و ئازادبن! پێویسته ده‌وڵه‌تیان بۆ دروستبكه‌ین، پێویسته بیمه‌ی ئابوریان بۆ دابینكبه‌ین. زۆرقسه‌ی نه‌سته‌قی دیكه‌ی له‌م جۆره.
نه‌وه‌ی ئاینده، له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری گه‌وره‌دایه، نازانین چۆن په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین، ناتوانین دڵنیایی بۆ ئه‌وان دابینبكه‌ین!. نه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری جیاوازی چینایه‌تیدایه، هه‌رچی مناڵی خاوه‌ن سه‌رمایه بوو ده‌چێته قوتابخانه‌ی تایبه‌ت وبیانی، فێری زمانی بێگانه‌وئه‌ته‌كیه‌ت‌وزانیاری گشتی ده‌بێت، هه‌رچی مناڵی هه‌ژارو خه‌ڵكی ئاساییه، له قوتابخانه ئاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خوێنن‌و زۆركه‌م فێری زانیاری گشتی ده‌بن‌و زمانی بیگانه‌ش فێرنابن.
و هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌كه‌مێَك له نه‌خوێنده‌وار باشترده‌بن. نه‌وه‌ی ئاینده له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین لێكه‌وته خراپه‌كانی جیاوازی چینایه‌تیدا گه‌وره‌ده‌بن‌و له ئاینده‌شدا هه‌ر ئه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. كامه‌یه شیوه‌ن كه بۆ نه‌وه‌ی ئاینده‌ی ده‌كه‌ن كه‌هه‌میشه هه‌رچی ده‌سترۆشتوی ئه‌م ولاته هه‌یه به ناوی نه‌وه‌ی ئاینده‌وه ده‌ست ده‌كه‌نه وتاردان‌وئه‌وه‌ش حاڵی نه‌وه‌ی ئاینده‌یه. چی بۆ مناڵانی كورد بنوسین له كاتێكدا خراپترین باخچه‌و دایه‌نگه‌مان بۆیان هه‌یه! زۆری مامۆستایان له بێ‌حاڵی خۆیاندا بێزارن له گوێگرتن له منداڵ‌ودایكان‌وباوكانیمان ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌وه‌ی كه‌ناتوانن له مناڵه‌كانیان تێبگه‌ن. رۆژانه زۆر له‌توندوتیژیه جیاوازه‌كان وپشتگوێخستن ومامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌ده‌رێت.
پشتیوانیه‌كانی حكومه‌تیش وه‌كو گاڵته‌پێكردنێكی دیكه‌یه بۆمنالاَنی ئێمه، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مانگێك ته‌نها (10000 ) ده‌هه‌زاردیناری عێراقی بۆخه‌رجیه‌كانی دیاریكردوه، پێده‌چێت ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم نه‌زانن یاریه باش‌وجوانه‌كان! شیر‌ودایبی‌و مه‌می‌و شه‌قشه‌قه‌ی باش‌و گۆره‌وی لۆكه‌و سه‌رجێگه‌ی ئاوریشم‌و مانگانه‌ی دایه‌نگاو باخچه‌و نرخی ده‌فته‌ری سه‌دی‌و جلی وه‌رزش‌و قه‌ڵه‌می بۆیه‌و ماجیك‌و پاره‌ی پێویست بۆ دروستكردنی نه‌شره‌ی قوتابخانه‌و به‌شداریكردن له سه‌یران‌و وێنه‌گرتن، ئه‌مانه هه‌مووی به ده‌هه‌زاردینار ته‌واو نابن! حه‌سه‌ره‌تی ئه‌و مناڵه بێكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش وه‌ستاون‌و له‌خواو له مرۆڤه‌كان ئه‌پارێنه‌وه‌و كه‌سیش به‌هانایانه‌وه نییه له‌لایه‌كو ئه‌و منالاَنه‌ی ده‌نگیان ناگات‌و ناتوانن باسی لێدان‌و ئازاره‌كانیان بكه‌ن له‌لایه‌كی دیكه‌وه، با باسی ماندووی ئه‌و مندالاَنه‌ی كه نه‌خۆشن‌و هه‌تاوه‌كو ده‌چنه ناو ژووری پزیشك چه‌نده‌ی تر ماندوو بێزارترده‌بن نه‌كه‌ین.
به‌زیاده رۆی نازانم كه دانبنێم به‌هه‌موو ئه‌وراستیه‌ی كه بارودۆخی منالاَنی ئێمه هه‌یه‌تی كه له‌ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداردایه‌و ئه‌مه‌ش خراپی ئاینده وێنا ده‌كات. رزگاربونی هه‌ر ولاَت‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له رزگاربونی منداڵه‌كانی له جه‌هل‌و زوڵمی گه‌وره‌كانی ده‌ستپێده‌كات. له ئێستادا گره‌نتیه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌كان ژیرانه‌تر سه‌یری ئاینده‌بكه‌ن‌و نه‌وه‌ی نوێ له‌م میحنه‌تانه رزگاربكه‌ن. یه‌كێك له یاده جیهانیه‌كان كه زۆر ئاسته‌نگ بوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت ، رۆژی جیهانی مناڵدان بوو. نازانین چی به‌مندالاَن بڵێین! بۆ ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی‌وبۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و بۆ پیرۆزكردنی خۆمان وه‌كو تاك، لێگه‌رێن به‌م شێوه‌ی كه‌هه‌یه .میدیاكان‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ویستی خۆیان فیلم‌وشانۆو هه‌واڵ په‌خش بكه‌ن، لێگه‌رێن سیاسیه‌كان به‌مه‌زاجی خۆیان بریار له‌سه‌ر قوتی منالاَنی كورد بده‌ن، لێگه‌رێن داده‌ی دایه‌نگاو باخچه‌كانیش به ویستی خۆیان چیرۆكه‌كانیان له‌سه‌ر داعش بهۆننه‌وه هه‌تاوه‌كو منداڵه‌كان چاوه‌كانیان بچێته خه‌و! ناكرێت چیتر مناڵ به كه‌یس دانه‌نرێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، ناكرێت به‌م ئازارانه‌وه باسی ته‌ندروستیه‌كی لێهاتوو بۆ نه‌وه‌ی ئاینده‌و بۆ وكۆمه‌ڵگای داهاتوو بكه‌ین.با پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی دروستبكه‌ین كه‌سایه‌تی بۆ مناڵی كورد دروست بكه‌ین.