ئاسایشی خۆراک بەگشتی و لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهانی سێ بەتایبەتیش وڵاتە هەرە هەژارەکان، هەمیشە بە مەترسیدارترین هۆکار دەبینرێ لە سەر سەقامگیرنەبوونی سیستەمی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.
ڕەنگە فرەیی سامانی نیشتمانی یەکێ لە هۆکارەکان بێت لەو ناسەقامگیرییە بە حوکمی ئەوەی ئەو وڵاتانەی کە پێداویستیەکانی سامانی نیشتمانیان بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری وەک پێویست تیایاندا نیە، بەڵام ئێستاکە و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی سێ، وێڕای ئەوەی ئەو سامانە نیشتمانییە هەبوونی بەرفراوانی هەیە و لەگەڵ ئەوەشەدا زۆرێک لەو وڵاتانە هەڕەشەی نەبوونی یان بەدەستنهکەوتنی ئاسایشی خۆراک بۆ تاکەکانیان هه‌یه و بەبەردەوامی ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، مەسەلەکەش زیاتر لە نەزانینە بۆ وەگەر خستنی کەرستەکانی ئاسایشی خۆراکە لە وڵاتەکەی خۆیان، هەندێکجار هۆکاری تریشی لە پشتەوەن وەک ئەوەی سیستەمی وەبەرەهێنان لە وڵاتەکان لە جیاتی ئەوەی لە بەرژەوەندی تێکڕای تاکەکانی کۆمەڵگاوە بێت، بەڵکو بەو شێوەیە بەڕێوە دەبرێ کە تەنیا خەلکی مشه‌خۆر (طفيلي) و چاوچنۆک و تاقمە گەندەڵکارەکان سوودی لێ وەربگرن .
هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هەموو کەرەستەکانی دابینکردنی خۆراکی هه‌یه چونكه هه‌م عه‌رزی كشتوكاڵی به‌پیتی هه‌یه و هه‌میش ژینگه‌ی گونجاوه و ده‌ستی كاری هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رەڕای ئه‌مه پشتی بههاوردهكردن به‌ستوه له‌بریتی ئه‌وه‌ی ئابوری خۆی به‌هێز بكات و هه‌نارده بكات، دیارە ئاسایشی خۆراک لەو کاتیشەوە بە شێوەیەکی تەندروست نەتوانرا پێداویستیەکانی تاکی کوردی پێ دابین بکرێ و بۆ لەمەو دوا تاکی کورد دەکەوێتە بەر مەترسی زیاترەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم جگە لەوەی ٥۱٪ی خاکی کوردستانی لە دەستدا، کێلگە نەوتیەکانیشی خستە ژێر کۆنترۆڵی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه .
دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان هیوابه‌خش نییه نه‌ك ته‌نها دۆخی ئابوری، به‌ڵكو دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی هۆكاری ده‌ره‌كی و نیوخۆی، كێشه ئابورییەكان جه‌وهه‌ری كێشه‌كانه كه ڕووی كردووه له هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له سه‌ر تاك، ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه‌ی ئه‌م دوایه‌یی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له (داخستنی ده‌روازه سنورێكان، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س به هۆی هیڕشی سوپای عێڕاق و حه‌شدی شەعبی) ده‌بینیته‌وه.
هۆكارەکانی خراپی دۆخی ئابوری هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه :
١- پشت به‌ستن به سێكته‌ری نه‌وت و پشتگوێخستنی سێكته‌ره‌كانی تر وه‌ك ( كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار و سامانه سروشتییەكان تر و ….. هتد ).
٢- نه‌بوونی بوجه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم له پاش ساڵی ٢٠١٤، چونكه حكومه‌تی عێڕاق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێكکەوتنه سیاسی و ده‌ستورییەکان نه‌بوون .
٣- دابه‌زینی نرخی نه‌وت .
٤- هاورده‌كردنی سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ی پێداویستێكانی تاك له ده‌ره‌وه به‌بێ گوێدان به به‌رهه‌می ناوخۆی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه كردن و زیاد كردنی.
٥– سه‌رفكردنی ٧٥% ی بودجه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ٢٥% بۆ وه‌به‌رهێنان ئه‌مه‌ش به ههدەردانی سامانی گشتیه .
٦- نه‌بوونی هه‌لی كار و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری به‌تایبه‌ت له نێو ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاو ئاماده‌یه‌كان .
٧- كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاك به‌تایبه‌ت له نێو مووچه‌خۆران كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر بازاڕ‌و بازرگانی .
٨- زۆری گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت .
٩- ناشه‌فافی له گریبه‌سته نهوتییەكان كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ئابوری هه‌رێم .
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ئاسایشی خۆراكی تاك، چونكه ئه‌گه‌ر پیناسه‌ی ئاسایشی خۆراك بكه‌ین بۆ تاك بریتیه له ده‌سته‌به‌ركردن و دابینكردنی خۆراكێكی ته‌ندروست بۆ ئه‌وه‌ی مروڤ بتوانی چالاكيه جه‌ستیی و مێشكییەکانی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌نجام بدات.
به‌پێی ئه‌م پێناسه هه‌ر كهمیهك له خۆراك یان توخمه خۆراكییەكان ئه‌وه ئاسیشی خۆراكی تاك ده‌كه‌ویته مه‌ترسییه‌وه چونكه له‌شی مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه له وزه و پرۆتین و چه‌وری، ئه‌گه‌ر باری ئابوری و دارایی كه‌سێك باش نه‌بێ و ئه‌و خۆراكانه‌ی له بازاڕه‌كان هه‌ن ته‌ندروست نه‌بن یان نه‌توانن به‌ده‌ستیان بینن ئه‌وه توشی به‌دخۆراكی یان كه‌می توخمه خۆراكیەكان ده‌بن و تاكه‌كان ناتوانن چالاكیه جهستیهكانیان به باشی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئابوری و خراپی داهاتی تاك كاریگه‌ری نهگهتفی ئه‌بی له سه‌ر هاوڵاتیان و ژیانیان به‌رەو مه‌ترسی دەیانبات .