دوای زیاتر لەمانگێک لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و زیادبوونی کاتژمێرەکانیکارەبای نیشتیمانی، دواجار دەستەی ناڕەزایەتیەکان لەگەڵ نوسینگەی جێگیری سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە و گەیشتن بەڕێککەوتن.
ئەمڕۆ، دەستەی ناڕەزایەتیەکانی دەربەندیخان و شاندێک لەبەرپرسانی حکومی و پارێزەرانی شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بەپارێزگایسلێمانی، لەگەڵ نوسینگەی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن بۆ ئەو بەڵێنانەی پێیاندرابوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی ڕۆژنیوز کەوتووە، دەستەی ناڕەزایەتیەکان و نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت گەیشتوون بەڕێککەوتن.
خاڵەکانی لەسەری رێککەوتون:
۱ـ کۆمپانیای ڕاسپێردراو بەناوی (ئاڕ تی تێکت ) ئەمڕۆ بەنوسراوێکی فەرمی ئامادەیی کۆمپانیا ناوبراو دووپات کردەوە، بۆ تەمویلکردنیپرۆژەی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ دەربەندیخان بەبڕی ١٠ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی .
۲ـ بۆ سەلماندنی خاڵی یەکەم، لەسەر داوای دەستەی ناڕەزایەتیەکان و قائیمقامی دەربەندیخان، پاش پەسەندێتی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، کۆمپانیای( ئاڕ تی تێکت) خیتاب زەمان بەبڕی ۱۰ملیۆن دینار دەداتە ئەو لیژنەیە یان ئەو لایەنەی دەستەی ناڕەزایەتیەکان دیارییانکردووە و دەسەڵاتی بەناوکردنی پێداون، کە بریتین لەمامۆستایەکی ئاینی و پارێزەرێک و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئاو وقائیمقامی دەربەندیخان.
۳ـ کۆمپانیای (ئاڕ تی تێکت) لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون لەسەر نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەریوبەشی مانەوەی پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق، بەپێی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
٤ ــ نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و دەستەی ناڕەزایەتیەکان چاودێری جێبەجێکردنی خاڵەکانی کۆبوناوەکە دەکەن، لەکاتیدروستبوونی هەرگرفتێک هەردوولا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرێکی گونجاو.
٥ ـ لەکۆبونەوەی ڕۆژی ۱٤ی شوبات لەکاتی سەردانی مامۆستایانی ئاینی و پیاوماقوڵان وتێکوشەرانی قەزای دەربەندیخان بۆ نوسینگەیجێگیری سەرۆکی حکومەت، بڕیار لەسەر زیادکردنی کاتژمێژەکانی کارەبای دەربەندیخان دراو بەردەوام دەبێت .
واش بڕیارە سبەینێ هەینی دەستەی ناڕەزایەتیەکانی شارۆچکەی دەربەندیخان،لەمەیدانی ناڕەزایەتیەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کۆتا بڕیاری خۆیان بدەن .