جموجوڵه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له سوریا و داگیركردنی به‌شێكی زۆر له‌و وڵاته، هه‌رله‌خۆوه نه‌بوو، ئه‌م رێكخراوه كه ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترینی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه بۆنی نه‌وت كاسی كردبوو، بۆیه ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌ره‌نتی بوو بۆ مانه‌وه و پله‌كێشانی به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه.
هه‌رچه‌نده ئه‌سته‌مه داهاتی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له‌و نه‌وته بزانرێت، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه رۆژانه یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار بۆ سێ ملیۆن دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت، ژماره‌كه كێشه نییه، به‌ڵكو پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه داعش ئه‌و نه‌وته به‌كێ ده‌فرۆشێت؟
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی عه‌ره‌بییه، كه‌سێك كه والیی شاری رققه‌یه و به ئه‌بو لوقمان ناوده‌برێت، بووه‌ته ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌كگه‌یاندنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش و رژێمی سوریا و به‌رپرسه له دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌و رژێمه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش له‌سه‌ر ئامۆژگاریی فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای (ئه‌وس قه‌رنی)، ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه نه‌وتییه‌كاندا گرتووه، بۆیه رژێمی سوریا به‌ناچاری له‌گه‌ڵ داعش له‌وكاته‌وه رێككه‌وتنێكیان كردووه تا داعش ناوچه نه‌وتیه‌كان بپارێزێ و رێگا بۆ ناردنی نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بكاته‌وه و ئه‌ویش كه‌لوپه‌ل و ئه‌ندازیار و چاككردنه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ، به‌وشێوه‌یه‌ش داهاتی ئه‌و نه‌وته له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌دا به‌شكراوه كه 60%ی بۆ ئه‌سه‌د و 40%ی بۆ داعش.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه، رژێمی سوریا نه‌وت له داعش به 55 لیره‌ی سوری ده‌كڕێت و به 125 لیره به هاوڵاتیانی خۆی ده‌فرۆشێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش نا، به‌ڵكو ئه‌و دوولایه‌نه زیاتر له‌سه‌ر دابینكردنی غاز رێككه‌وتوون كه كارگه‌كانی ده‌كه‌وێته شاره‌كانی ته‌بقه و دیرئه‌لزور، به‌جۆرێك بتوانرێت كاره‌با له‌رێی هیڵه‌كانی بۆریی گازه‌وه كاره‌با بۆ شاره‌كانی لازقیه و مه‌حه‌رده و دیمه‌شق و سوه‌یدا دابین بكرێت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نه‌خشه‌ی نه‌وتی سوریا بكرێت، تێبینیی ئه‌وه ده‌كرێت كه رێكخراوی تیرۆرستیی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر 95%ی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه و ئه‌وه‌شی كه ماوه له‌ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دان، ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌و نه‌خشه‌یه‌ی ساڵی رابردوو كه زۆربه‌ی بیره نه‌وته‌كان له‌ده‌ستی چه‌كدارانی سوپای ئازاد و هێزه عه‌شایه‌رییه‌كان و ئۆپۆزسیۆندا بوو.
چاودێران وای بۆده‌چن كه رێكخراوی تیرۆرستیی داعش به‌و كه‌لوپه‌له ساكار و سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌به‌رده‌ستیایه‌تی، نه‌یتوانیووه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یه‌نێته ئاستی پێشووی كه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه له رۆژێكدا، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئێستا داعش 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت هه‌ر یه‌كێكیشیان به ته‌نها 15 دۆلار ده‌فرۆشێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و گورزه ئاسمانییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لێیان ده‌وه‌شێنن.
چه‌ند بۆچوونێكی دیكه هه‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن داعش رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێ و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌شی ده‌دات به رژێمی سوریا و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه ده‌یكاته خاتری دۆستایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌م زانیارییانه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا بۆ سایتی عه‌ره‌بییه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
سەرچاوە : سایتی خەندان