په‌ره‌سه‌ندنی سۆشیال میدیا ڕێگای هاككردنی تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی ئاسانكردوه، به‌هۆی ئه‌و فێركارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه داده‌به‌زێته ناو یوتوبه‌وه، كچێكیش ده‌ڵێت “هاككرام، دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌رونی نه‌مزانی كێیه، به‌لاَم شكم له‌چه‌ند هاوڕێیه‌كی په‌یمانگام هه‌بو”.
ئا: ئیمان زه‌ندی، ته‌لار حیكمه‌ت
زۆرێك له‌كوڕان دژی هاككردنن، به‌لاَم زۆربه‌ی هاككه‌رانیش له‌ره‌گه‌زی نێرن، زۆرجار بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری كه‌سی به‌رامبه‌رییان هاك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ، یه‌حیا حه‌بیب گه‌نجێكی 18 ساڵه‌و ڕای وایه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هاك ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان خواروی 18 ساڵه، یه‌حیا سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دایك و باوكیان، ” دایك و باوك منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بێزارییان نه‌كه‌ن مۆبایل و ئه‌نته‌رنێتیان پێ ده‌ده‌ن یاخود بۆیان ده‌كڕن ئه‌م كێشه‌یه‌ش هۆكاره‌كه‌ی دایكان و باوكانه كه له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا ئامێره هۆشمه‌نده‌كان و ئینته‌رنێت ده‌خه‌نه به‌رده‌میان تا به‌كاریبهێنن، هه‌ر بۆیه من وه‌كو گه‌نجێك هاككردنی تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان به‌كارێكی باش نازانم”.
ئه‌و گه‌نجه هاككردنی تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دو هۆكار، هۆكارێكیان ڕق هه‌ڵگرتنه له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر، دوه‌میان، بۆ بردنی ئه‌و زانیارییانه‌یه كه له‌ڕێی سۆشیال میدیاوه به‌ده‌ستی ده‌گات تا ناوی پێ بزڕێنێ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هاككردن ودزی چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟ ئه‌و وتی ” به‌ڕای من هاككردن و دزی هیچ جیاوازییه‌كی وه‌های نیه چونكه دزی ته‌نها بردنی ماڵ‌و سامانی خه‌ڵكه، هاككردنیش دزینی ئه‌كاونتی تایبه‌تی كه‌سێكه هه‌ر بۆیه به‌دزی هه‌ژمار ده‌كرێت”.
شه‌ونم سه‌لاَح كه ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه، چیرۆكی هاككردنی خۆی بۆ ئاوێنه ده‌گێرێته‌وه، ئه‌و وتی “كاتێك هاككرام هه‌ستێكی زۆر ناخۆش و ده‌رونێكی ماندوم هه‌بو چونكه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی وانه‌كانی په‌یمانگامدا هاوڕێیه‌كم په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم هه‌واڵی پرسیم هێشتر به‌وشێوه‌یه هه‌واڵی نه‌پرسیبوم، دواتر خاڵۆزایه‌كم ئاگاداری كردمه‌وه وتی هاككراوی شۆك گرتمی زۆر ناخۆش بو”.
وتیشی “گومانم هه‌بو له‌چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆم چ كچ چ كوڕ ئه‌و كاته‌ی له‌ده‌وام بوم هه‌ر دڵنیایشم ئه‌وان هاكییانكردم خۆیان بێده‌نگ كردبوو، چونكه سه‌د له‌سه‌د نه‌مده‌زانی كێیه هه‌روه‌ها دڵیشم زۆر پاك بو به‌رامبه‌رییان له‌دڵی خۆمه‌وه له‌هه‌مویانم ڕوانی”.
شه‌ونم ئاشكراشی كرد كه له‌ڕوی كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه هیچ گرفتێكی بۆ دروست نه‌بوه، “چونكه هیچی شاراوه‌م نه‌بو له‌ماڵه‌وه هه‌رچی ڕویبدایه دایك و براكانم ئاگادار بون له‌م ڕوداوه‌شدا زۆربه‌ی هاوڕێیانی په‌یمانگام هاوكارم بون”.
بوَ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1960 وشه‌ی هاك به‌كارهێنراوه وه‌كو تاكه كه‌سێك له‌په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجی ماساشوارتس، هه‌روه‌ها جۆرج هۆتز یه‌كه‌م كه‌س بوه كه هاكی سیسته‌می ئای ئۆ ئێسی كردوه، ئه‌و كه‌سه ئامانجی په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامێك بوه كه ناچار بوه به‌هاككردن ئه‌م كاره بكات.
عه‌بدولاَ شاد، شاره‌زای بواری هاككردن پێناسه‌ی هاككردن ده‌كات و ده‌ڵێت “هاككردن به‌گشتی ئه‌م كاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه‌سێكی تره یاخود له‌ئاستی ده‌وڵه‌تدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌وڵه‌تێكی تره( سیخوری)، له‌ڕوی تاكه كه‌سییه‌وه هۆكاره‌كان جیاوازن ده‌كه‌وێته سه‌ر ئامانجی كه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها هاككردن له‌ڕوی سیسته‌مه‌وه واته كه‌سێك سیسته‌می كه‌سێكی تر به‌كاربهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگای پێبدرێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری هاك ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن هاككه‌ر”.
عه‌بدولاَ شاد بۆ ئاوێنه‌ی ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت حه‌وت جۆر هاككه‌ر هه‌یه، ” یه‌كه‌میان، سكریپت كاید: ئه‌م جوَره هاككه‌ره‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاره‌زوویان ئه‌وه‌یه هاك بكه‌ن به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن واته هاككردن هیوایه‌تێكه لایان. دوه‌م، وایت هات: واته كلاَو سپی ئه‌مانه به‌هاككه‌ره به‌ڕه‌وشته‌كان ناسراون زیاتر كاریان ئه‌وه‌یه كه ئیشی پاراستن بكه‌ن. سیێه‌م، بلاك هات: كلاَو ڕه‌ش ئه‌مانه به‌هاككه‌ره ئاگرینیه‌كان ناسراون، كاری هاك كردنی بانكه‌كان ئه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره‌و زانیاری و هاككردنی كۆمپانیاكان. چواره‌م، گری هات: ئه‌مانه له‌نێوان كلاَوی ڕه‌ش و سپیدان، كاری هاك ده‌كه‌ن وه‌كو كلاَوه ڕه‌شه‌كان به‌لاَم بۆ مه‌به‌ستی دزی نا ده‌توانن یارمه‌تی خه‌ڵكیش بده‌ن و نه‌یده‌ن ئه‌م جۆره‌شیان به‌ربلاَوترینیانه. هه‌روه‌ها هاككه‌ری ڕێد هات و گرین هات له‌گه‌ڵ بلو هات”.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هاك ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن “یه‌كه‌م: له‌پێناو پاره‌دا، كه ئه‌كاونتێك هاك ده‌كه‌ن و داوای پاره له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ دانه‌وه‌ی، یاخود داوای بالاَنس ده‌كه‌ن له‌كه‌سه هاككراوه‌كه، یان ئه‌كاونته‌كه ده‌فرۆشنه‌وه كه به‌شێكیان پاره ده‌ده‌ن به‌په‌یجی گه‌وره‌ی ئه‌كاونته‌كان. دووه‌م: ڕقی له‌كه‌سێكه ده‌یه‌وێت ئازاری بدات. سێیه‌م: زۆرجار داوام لێكراوه ئافره‌تێك هاك بكه‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م كچه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌یه یان نا”.
ڕونیشیكرده‌وه “هاككه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه پڕۆگرامێك یاخود سیسته‌مێك به‌كاردێنێت بۆ چونه نێو سیسته‌می كه‌سی به‌رامبه‌ر، به‌لاَم دزین یان بردنی ئه‌كاونتێًك ئه‌مه ته‌نها فێڵكردنێكه‌و هیچی تر، له‌و سێ خاڵه‌ی باسمانكرد به‌گشتی بو ئه‌گه‌ر خاڵی چواره‌میشی بۆ زیاد بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه به‌شێكیان وه‌كو ئاره‌زویه‌ك ده‌یكه‌ن، به‌زۆریش ئافره‌ت هاك ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئافره‌ت زانیاریان كه‌متره له‌پیاو، یان ئه‌گه‌ر كوڕێك هاك بكه‌یت قازانجی ماددی لێناكه‌یت، چونكه بۆ كوڕه‌كه ئاساییه ڕه‌سمی چاتی هه‌رشتێكی بلاَوبكرێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانت نایترسێنیت به‌لاَم بۆ ئافره‌ت زۆر جیاوازه”.
وتیشی “له‌ڕاستیدا من هاككه‌ر نیم به‌و مانایه‌ی سه‌ره‌وه كه باسم كرد هه‌روه‌ها له2015وه دیزاینی ئه‌كاونتیشم نه‌كردوه، به‌لاَم ڕۆژانه ده‌یان كه‌س داوای هاكم لێده‌كه‌ن كه %80ی كوڕان داوای هاككردنی كچانیان كردوه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گرفت بۆ كام ره‌گه‌ز زیاتر دروست ده‌بێت، ئه‌و وتی “ئه‌مه به‌پێی ڕۆشنبیری خێزانی هاككراوه‌كه ده‌گۆڕێت، هه‌یه گوێی پێنادات و كێشه‌ی بۆ دروست نابێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌كوردستانی ئێمه ئاستی رۆشنبیرییمان كه‌مه، بۆ نمونه هه‌بوه پیاو ته‌مه‌نی گه‌وره بوه خێزانی هاككراوه وتویه‌تی پێلاَوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م شتێكم بۆ بكه، ئافره‌ت هاتوه‌ته لام له‌ته‌لاَقدان بوه به‌هۆی هاكه‌وه بۆم چاره‌سه‌ركردوه، له‌وانه‌یه زۆرێك هه‌بن بێ چاره مابێتنه‌وه‌و ته‌لاَق درابن، له‌هه‌مانكاتدا پیاویش هه‌بوه ڤیدیۆ‌و نامه‌كانی بلاَوبونه‌ته‌وه خێزانی لێی جیابوه‌ته‌وه ئه‌م كه‌سانه هاتونه‌ته لام و شاهیدی حاڵم”.
مه‌ترسی هاككردن زیاتر بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێیه، ده‌رونناسێك پێی وایه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه ئافره‌تان ناتوانن ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان دانێن.
ده‌رونناس زانا ئه‌حمه‌د قه‌ساب، سه‌باره‌ت به‌ته‌كنه‌لۆجیا وتی “ته‌كنه‌لۆجیا وه‌كو سیلاحێك وایه به‌باش‌و خراپ به‌كارده‌هێنرێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌ناو گه‌نجاندا زۆر به‌دروستی به‌كار نایه‌ت زیاتر به‌كار ده‌هێنرێت له‌ڕوی چاتكردن و هه‌ندێك شتی بێ سودتری تر، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌یه‌كی باش نه‌كراوین له‌ڕوی ته‌كنه‌لۆجیاوه كه چۆن وبۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاریبهێنین، زیانێكی زۆری داوه له‌گه‌نجان به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌هاككردنی ئه‌و وتی “هۆكاری هاككردن به‌شێكیان بۆ فزوڵیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانه ژیانی تایبه‌تی كه‌سانه یان هه‌ندێكیان غیره‌كردنه‌وه‌یه له‌یه‌كتر یان بۆ قۆرخكردنی به‌رامبه‌ریان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه زۆربه‌ی گه‌نجان به‌تایبه‌تی كچان ناتوانن ناوی ڕاستی خۆیان بنوسن له‌فه‌یسبوك له‌ترسی هاك”.
وتیشی “به‌ڕای من هاككردن ترسی له‌سه‌ر هه‌ردو ره‌گه‌ز هه‌یه، به‌لاَم به‌تایبه‌تی كچان ئه‌ویش به‌هۆی كۆمه‌ڵگاو قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌یه، گه‌نجانی ئێمه زۆڵمی زۆری لێكراوه له‌هه‌مو ڕویه‌كه‌وه خۆشیان زۆڵم له‌خۆیان ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌مو كه‌سێك له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات كه فێری ئه‌وه بین ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ینه ژیانی هیچ كه‌سێك”.
پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك ته‌كنه‌لۆجیا به‌شێوه‌ی ڕێز شكاندن یاخود دزینی زانیاری و به‌كارهێنانه‌وه‌ی بكات به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت.
پارێزه‌ر ئاریان عوسمان له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه وتی “به‌پێی یاسای 6ی ساڵی 2008 كه یاسای خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیایه، له‌ماده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتوه هه‌ریه‌ك له‌كێشه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا ببێته هۆی شكاندنی ڕێز‌و حورمه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر یاخود دزینی زانیاری به‌رامبه‌ر و به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی ئه‌م یاسایه، بۆنمونه دزینی زانیاری به‌رامبه‌ر یاخود بلاَوكردنه‌وه‌ی ویًَنه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن و چه‌ندین بابه‌تی تر یاسا سزای داناوه كه سزاكه‌ی له6 مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌پێنج ساڵ زیاتریش نه‌بێت، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كه‌شی له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت”.
ئه‌و پارێزه‌ره باسی كه‌یسی گه‌نجێك ده‌كات كه هه‌ڵه ته‌كنه‌لۆجیای به‌كارهێناوه‌و ده‌شڵێت زیاتر گه‌نجان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و چه‌ندین كه‌یسی له‌و جۆره‌ش هاتوه‌ته به‌رده‌ستم، ئه‌و وتی” بۆ هه‌مو كه‌سێك هه‌مان یاسا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌لاَم به‌پێی ئه‌نجامدانی كاری كه‌سه‌كه سزاكه ده‌گۆڕێت، چه‌نده‌ها كه‌س هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه سزا دراوه‌و كه‌یسی له‌و شێوه‌یه‌ش له‌به‌رده‌ستم بوه، بۆنمونه كه‌یسی كه‌سێكم لابو كه ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ بو تائێستا ئه‌م كه‌یسه یه‌كلای نه‌بوه‌ته‌وه له‌دادگا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵه‌وه بوه، به‌لاَم دادگا له‌ڕێگای خۆیه‌وه ده‌ینێرێت بۆ دادگای نه‌وجه‌وانان له‌وێشه‌وه به‌پێی یاسای تایبه‌تی خۆیان چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن چونكه خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوه ئه‌مه‌ش پێی ناوترێ سزا، به‌ڵكو پێی ئه‌وترێ چاره‌سه‌ر به‌وه‌ی من كه پارێزه‌ریم بۆ كردوه ئه‌و گه‌نجه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چێژ وه‌رگرتن ئه‌و كاره‌ی كردوه هیچ مه‌به‌ستێكی خراپی نه‌بوه نه‌یویستوه ئازاری به‌رامبه‌ر بدات، به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه توشی بوه، زیاتر ئه‌م حاڵه‌ته گه‌نجان ده‌یكه‌ن”.