ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌و سه‌ندیكاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رچوه‌و به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێ دراوه، ده‌سته‌و سه‌ندیكاكان ناتوانن كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن‌و وه‌ك كاربه‌ڕێخه‌ر كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان
ئازاد حه‌مه ئه‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه كه كۆتایهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كێشه‌ی دروست كردبێت‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “چه‌نده نه‌بونی په‌رله‌مان‌و داموده‌زگاكانی تر كێشه‌یان دروستكردوه كۆتایی ماوه‌ی یاسایی سه‌ندیكاش ئه‌وه‌نده كێشه‌ی دروستكردوه”.
وتیشی “ساڵێك زیاتره سه‌ندیكا بڕیاری داوه كۆنگره بكات به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش‌و دۆخی كوردستانه‌وه كه ده‌بێت ره‌وشێكی ئاسایی هه‌بێت‌و ده‌بێت بودجه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت بۆیه كۆنگره نه‌كراوه”.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دۆخی كوردستان به‌گشتی دۆخێكی نائاساییه‌و وتی “له‌م وڵاته‌دا ته‌نها باس باسی كۆتایهاتنی ماوه‌ی یاساییه‌و ئه‌مه ته‌نها سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی نه‌گرتۆته‌وه‌و تێكڕای سه‌ندیكاكانی گرتوه‌ته‌وه”.
ئه‌و كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی سه‌ندیكاكانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌پێی پشكی حزبی دابه‌شكراون‌و وتی “ره‌وشی سه‌ندیكا په‌یوه‌سته به‌ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و هه‌ر رۆژێك سه‌قامگیریی هه‌بو سه‌ندیكاش ره‌وشێكی ئاسایی ده‌بێت”.
وتیشی “سه‌ندیكا له‌ئێستا‌و له‌ماوه‌ی رابردوشدا كاره‌كانی خۆی رانه‌گرتوه‌و جێبه‌جێی كردوه‌و ئه‌گه‌ر كۆنگره ببه‌سترێت یان نه‌به‌سترێت كاره‌كانی رۆژنامه‌نوسان نه‌وه‌ستاوه‌و ئه‌ركه گرنگه‌كان جێبه‌جێكراون”.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان مانگ‌و نیوێك زیاتر به‌ر له‌كۆتایهاتنی ماوه‌ی یاساییان یاداشتێكیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان‌و داوایان لێكردون ئیجرائاتی یاسایی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت.، ئه‌و وتی “راسته وه‌كو كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كان ده‌برێت به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له‌كاردا بوایه ئه‌و حاڵه‌ته دروست نه‌ده‌بو”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌ئێستادا ئه‌و بۆشاییه یاساییه دروست بوه، ئه‌و وتی “ته‌نها به‌ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
جه‌غتیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كاره‌كان نه‌وه‌ستاون له‌ده‌سته‌كه‌یان‌و وتی “به‌ڵام نه‌بونی دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك په‌رله‌مان‌و كارنه‌كردنی ئیحراجی دروست كردوه بۆ دامه‌زراوه‌كان‌و بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی یاسایی به‌دوادا دێت”.
ئه‌و به‌پێویستیزانی كه له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌م كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن‌و هه‌ڵبژاردنی تازه بۆ ده‌سته‌و سه‌ندیكاكان ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ندیكای پزیشكان
د. ته‌ها مه‌حوی نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكان لقی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی یاسایی سه‌ندیكاكه‌یان به‌سه‌رچوه‌و ئه‌بوایه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرایه‌و وتی “به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعش‌و قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكاكه‌مان ئه‌نجام نه‌دراوه”.
ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه له‌كاركه‌وتنی كاری په‌رله‌مانی كوردستان بوبێته هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكاكه‌یان‌و وتی “به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌و ناجێگیری دۆخی هه‌رێم‌و نه‌بونی بودجه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه”.
وتیشی “زۆربه‌ی زۆری سه‌ندیكا‌و ده‌سته‌كان به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن”.
“قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی نوێ بكرێت‌و به‌رگێكی یاسایی بكرێته‌وه به به‌ری سه‌ندیكادا” د.ته‌ها مه‌حوی وای وت.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌ڕوی یاساییه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ی ئه‌وانیش ماوه یاساییه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه‌و وتی “به‌پێی یاساكه له‌و رۆژه‌وه‌ی سوێندی یاسایی ده‌خوات‌و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی چوار ساڵه”.
وتیشی “دانانی سه‌رۆكی ده‌سته به‌پڕۆسه‌یه‌كی په‌رله‌مانیدا رۆیشتوه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دانه‌مه‌زراوه‌و وه‌ك سه‌رۆكی به‌شێك له‌ده‌زگاكانی تر له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له‌په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ دراوه”.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ده‌ستبه‌كارنه‌بونی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات تائه‌و كاته‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رێگه‌ی خۆی ده‌گرێت.
گۆمه‌شینی جه‌غتیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێش واده‌ی ته‌واوبونی ماوه یاساییه‌كه‌ی به‌نوسراو په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ئاگاداركردبۆوه‌و وتی “به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بو”.
یه‌كێتی مامۆستایان
یه‌كێتی مامۆستایانیش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و سه‌ندیكایانه‌ی كه ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچوه‌و هیچ كاتێكیش دیارینه‌كراوه به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وانیش وه‌كو سه‌ندیكاكانی تر ماوه‌ی یاسایی كاركردنیان ته‌واوبوه‌و رایگه‌یاند “له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه كه خاوه‌ن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه له‌ناو یه‌كێتی مامۆستایان بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه شه‌ش مانگ شه‌ش مانگ تازه بكاته‌وه”.
وتیشی “ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیشوكاره‌كانی مامۆستایان رانه‌وه‌ستێت”.
ئه‌و جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌دو ساڵی رابردودا ئه‌وان خۆیان ئاماده‌كردوه بۆ هه‌ڵبژاردن‌و دۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕی داعش‌و قه‌یرانی دارایی‌و قه‌یرانه سیاسیه‌كه هۆكار بون بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی وتیشی “نوێنه‌رانی هه‌مو لایه‌نه‌كانی ناو سه‌ندیكای مامۆستایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت‌و هه‌موشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوین كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر كاره‌كانمان تائه‌و كاته‌ی بارودۆخێكی باش دێته پێشه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی تیادا ده‌كه‌ین”. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه یه‌كه‌م سه‌ندیكا بن كه هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
سەرجاوە/ئاوینە