پرۆفیسۆر د.یوسف حه‌مه ساڵح مسته‌فا، ئاماژه به‌وه ده‌كات مرۆڤی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری زۆر به‌ئاكارتر‌و به‌سه‌برتر‌و به‌رپرسیارتر بون له‌حكومه‌ته‌كه‌یان، ئه‌و ده‌ڵێت “بی موچه‌یی كاریگه‌ری سایكۆلۆژی زۆر خراپی له‌سه‌ر تاكی كورد به‌جێهێشتوه”.
پرۆفیسۆر د.یوسف حه‌مه ساڵح مسته‌فا، مامۆستا له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ولێر‌و شاره‌كانی كوردستان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆپیشانده‌ران له‌روی سایكۆلۆژییه‌وه، رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان‌و بژێویی مرۆڤه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌و وتی “هه‌مومان ده‌زانین ئه‌م پێداویستیانه به‌ندن به‌مه‌سه‌له‌ی موچه‌و شایسته‌كانی مرۆڤ خۆیه‌وه، مرۆڤ كه هه‌ڵسی به‌ئه‌ركی خۆی، زۆر ره‌وایه كه داوای شایسته‌كانی بكات، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پاساوێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی موچه نه‌دات، هیچ پاساوێكیشی نییه كه ئه‌م سیسته‌می پاشكه‌وته‌ی دروستكردوه”.
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه وه‌ك خێزان وایه‌و حكومه‌ت ده‌بێ رۆڵی گه‌وره‌كه ببینێ كه پێداویستیه‌كانی خێزانه‌كه دابین ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بێ‌باك بوه، ئه‌و وتی “كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر خۆڕاگره‌و خاوه‌نی ئاكارێكی به‌رزه‌و به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه بون كه بارودۆخه‌كه‌مان لێتێكنه‌چێ‌و دوژمن پێمان خۆش نه‌بێ‌و نائارامی نه‌بێته خاڵێكی لاوازمان، ئه‌مه له‌هه‌ست‌و نه‌ستی به‌كۆمه‌ڵی كوردا چه‌سپاوه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی حه‌قمان خوراوه‌و موچه‌شمان پێنادرێ‌و كاره‌ساتی زۆری ئابوری‌و خێزانی‌و سایكۆلۆجی دروستبوه‌و به‌هۆی بێ موچه‌ییه‌وه زه‌برێكی گه‌وره به‌ر تاكی كورد كه‌وتوه”.
وتیشی “چه‌ند سیسته‌مێك سته‌مكار‌و زۆردار بێت هێشتا ناتوانێت مرۆڤ خه‌فه بكات، مرۆڤی كورد خۆی به‌ئه‌ده‌به‌و خاوه‌نی ئاكاری به‌رزه‌و نه‌یویستوه ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام ئیتر كار گه‌یشته راده‌یه‌ك جێگه‌ی ئه‌وه‌ی تیا نابێته‌وه خه‌ڵك ئارام بێت‌و دانیشێت‌و پاساو بۆ حكومه‌ت بهێنێته‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی ژیان‌و مردنه، مه‌سه‌له‌ی شكۆداری‌و ئازادی مرۆڤه”.
پرۆفیسۆر د.یوسف ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاوڵاتی كورد زۆر سه‌برو ته‌حه‌مولیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌بێ‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد حكومه‌ت به‌ده‌م داواكاریی خه‌ڵكه‌وه بێت‌و چاره‌سه‌ری بێ موچه‌یی بكات، ئه‌و وتی “به‌ڵام كه من كرێچی بم‌و خاوه‌نی پێنج سه‌ر خێزان بم، ئیتر چاوه‌ڕوانی نه‌وت فرۆشتنی حكومه‌ت نابم، من حكومه‌تێكم هه‌یه پێیده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رزه له‌سه‌ری موچه دابین بكات به‌بێ پاشه‌كه‌وت”.
وتیشی “مرۆڤی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ڕاستی زۆر به‌ئاكارتر‌و به‌سه‌برتر‌و باشتر بون له‌حكومه‌ت، هاوڵاتی خۆی كرد به‌خاوه‌نی كێشه‌كه‌و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه تا راده‌یه‌كه ئیتر ته‌واو ته‌حه‌مول نه‌ما”.
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ئازادییه كۆمه‌لایه‌تییه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه له‌هه‌ولێر‌و دهۆكیش هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه كه راناپه‌ڕی ئه‌وه بابه‌تێكی تره، ئه‌مه به‌و مانایه نییه له‌وێ حزبێك سه‌ركوتی ده‌كاو لێره نایكات، ئه‌و وتی “سه‌ركوته‌كه هه‌موی وه‌ك یه‌كه، ئازادی‌و ئازایه‌تییه‌شكه‌ش هه‌موی وه‌ك یه‌كه، له‌وانه‌یه یه‌كێك ته‌حه‌مولی زیاتر بێت، ئه‌گینا هه‌مومان خاوه‌ن مافین، خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌رژێمی سه‌دام ملی كه‌چ نه‌كرد‌و خوێنی رشت بۆ سه‌ربه‌زی‌و ئازادی خۆی، ئیتر به‌رامبه‌ر به‌م حزبانه وه‌ك میلله‌تێك چۆن سڵ ده‌كاته‌وه‌و ده‌ترسێ”.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خه‌ڵك زۆر رێزی لێگرتن، حكومه‌تیش زیاد له‌وه‌ی شایسته‌ی بێت رێزی لێكگیرا، ئه‌و وتی “به‌ڵام ناكرێ له‌بری ئه‌وه كه خه‌ڵك داوای مافی خۆی بكات‌و خۆپیشاندانێك بكه‌ن‌و ئازادانه ده‌نگی خۆیان ده‌رببڕن، ده‌زگایه‌كی ئه‌منی‌و پۆلیس‌و دژه تیرۆر بێت ده‌ستدرێژییان بكاته سه‌ر، من ئه‌و ده‌ستدرێژكردنه به‌تاوان ده‌زانم”.
سەرچاوە: ئاوێنه