کیژە بەهرەمەندی بەشداربووی بەرنامەی کورد ئایدل بەڕای من دەنگێکی نوێ یە لە هونەری گۆرانی ومۆزیکای کوردیدا دیارە توانای و ئاست و خۆشی دەنگی ئەم خاتوونە لەووتنەوەی یەکێک لە گۆرانیەکانی هونەرمەند کاک (عەزیزی شارۆخی)ەوە بەناوی (کیژە کوردی) دەرکەوت وزیاتر ناسراو ئەم گۆرانیە زیاتر بردیە ناو خەڵکیەوە وبەجۆرێک ئەم گۆرانیە بەدەنگی غەزەل دەنگی دایەوە ئەگەر چی چەندین ساڵە پێشتر هونەرمەند کاک عەزیزی شلرۆخی ئەم گۆرانیەی گوتووە بڵاو کردۆتەوە .
لێرەوە دەمەوێت کەمێک قسەلەسەر ئەم خاتوونە دەنگ خۆشە بکەم و هەندێ ڕاوسەرنج و پێشنیاریش بخەمە ڕوو لەپێناو زیاتر بەرەوپێش چوون و سەرکەوتنی ئەم خاتوونەدا لە کاروانی هونەرو مۆزیکای کوردیدا من پێم وایە ئەم خاتوونە دەنگێکی تازەو تایبەتە پێویستی بەپەروەردەکردن و ڕێنمایکردن هەیەئەم خاتوونە تۆنی دەنگی بۆ هەموو گۆرانیەک نابێ و ناشێ بەداخەوە لەبەرنامەی کورد ئایدل دا دەبینم بەسەبکی جۆراو جۆرو تۆنی جۆراو جۆر گۆرانی بۆدادەنێن وگۆرانی دەڵێت ویاری بەدەنگی دەکات دەنگی تاقی دەکاتەوەجانازانم خۆی ئەو گۆرانیانەهەڵدەبژێرێت یان تیپەمۆزیکیەکەی بەرنامەکەیە من پێم وایە ئەگەر تیپەکەبێت غەدر لەم دەنگە دەکات وتواناییەکان و خۆشیەکان و ئیحساس وجوانیەکانی دەنگی کاڵ و کەم ڕەنگ دەکاتەوەئەگەر هەڵبژاردەی خۆشی بێت دیسان من پێم وایە خۆشی هەمان غەدر لەدەنگی خۆی دەکات هەروەها بەداخەوە دەبینم لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەکەش زۆر جار موجامەلەی ئافەرینی ئەم خاتوونەدەکەن کەیاری بەدەنگی دەکات وبە شێوازو لەهجەی جیاجیاگۆرانی دەڵێت من پێم وایە ئەم لیژنەیەش دیسان غەدر لەم دەنگە دەکەن.
بەڵێ ئەم خاتوونە دەتوانێ شێوازی جیاواز جیاواز لەگۆرانی کوردی بڵێت ئەو تواناییەی هەیە بەڵام توانای شتێکەو تابع وتۆنی دەنگ شتێکی ترەدەنگی ئەم خاتوونە دەنگێکە بۆگۆرانی شادو خێرا نابێت چونکە کاتێک گۆرانی خێرا وشاد دەڵێت خۆشی و جوانی و ئیحاس وتام وبەرامەی دەنگی بزردەبێت خێرای ڕیتمەکە شیرینی دەنگەکەی هەڵدەمژێت و وونی دەکات هەروەها دەنگی( بۆگۆرانی هەورامی و کرمانجی )نابێت دەنگی بۆ گۆرانیەکانی مامۆستا (خالقی و کامگارەکان) نابێت وناگونجێت ئەو دەنگێکی ڕۆژهەڵاتی جوانی ناوچەی (سەردەشت …موکوریانە) تیشکە دەنگێکەلەرشۆژهەڵاتەوەهەڵهاتووە دەنگی ئەو بۆگۆرانی ئارام وسلۆونیمچەخێراگونجاو لەبارە دەنگی ئەو بۆگۆرانیەکانی هونەرمەندان (عەزیزی شارۆخ ومحمد دانش و میکایل و ماملێ و جەمال موفتی )زۆر لەبارو گونجاوە هەروەها ئەم دەنگە دەنگێکی جوانی ژنانەیە بۆ ووتنەوەی گۆرانیەکانی (فەتانەی وەلیدی و مەرزیەی فەریقی و شەهێن تالەبانی و لەیلای فەریقی )زۆر گونجاوە هەروەها لەووتنی گۆرانی دوێتدا دەنگی بۆگۆرانیەدوێتەکانی هونەرمەندی نەمر( عەباسی کەمەندی و شەهێن تالەبانی) گونجاوەولەبارە .
بۆیە لێرەوە پێشنیاردەکەم بۆ ئەم خاتوونە وئەوتیپە مۆزیکیەی بەرنامەی کورد ئایدڵ کەهەڵبژاردنی گۆرانیەکان بۆغەزەل لەهونەری ئەو هونەرمەندانەی ناوم هێنان هەڵبژێرن من پێم وایە یاریکردن بەدەنگی گۆرانیبێژ لەلایەن ژەنیارو و خودی گۆرانیبێژەکانیشەوە بۆتە دیاردەیەک نەک لەوبەرنامەدا بەڵکو لەهونەری گۆرانی و مۆزیکای کوردیشدا بەگشتی من ئەم دیاردەیە بەدیاردەیەکی هەڵە و ناتەندروست دەزانم وزۆرجار نەژەنیارەکە ونەگۆرانیبێژەکە سەرکەوتوونابن تیایدا مافی خۆی نادەن بەگۆرانی وئاوازەکەبۆیە ناسینی دەنگ و توانای دەنگ و هەڵبژاردنی گۆرانی زۆر گرنگە هەرئەو ەبەتەنیاگرنگ نیە کەتۆ بەشێوازو لەهجەجیاجیاکانی زمانی کوردی بتوانی گۆرانی بڵێت کەلەڕووی فۆنەتیک و زمانەوانیشەوە دەکەوێتە هەڵەی گەورە گەورەوە نابێت لەوڕوەوە بەهەستێکی تەسکی نەتەوایەتی یەوە بیربکرێتەوە و گۆرانی بوترێت چونکە هونەری گۆرانی مۆزیکا بۆخۆی بەیانکردنی ئیحساسی مرۆڤانەیەو هونەری گۆرانی ومۆزیکاش زمانێکی جیهانی یەوهەموو زمانەکانی میللەتەجیاجیاکانی دونیا پێکەوە تیایدابەشدارن ڕۆڵیان هەیە لەگەشەکردن وداهێنان وبەرەو پێش بردنیدا لەو بارەیەوە نووسەری بەناوبانگی ڕووسی (ڕەسوڵ هەمزەتۆف) زۆر جوان دەڵێ :-زمانێک دوژمنی زمانێکی ترنیەو گۆرانیش گۆرانی لەناو نابات)بۆیە زۆر گرنگ وپێویستە کەئێمە لەڕووی مرۆیی وئیحساس و نێونەتەوەییەوە بڕوانینە هونەری گۆرانی ومۆزیکا .
من پێم وایە دەنگی غەزەل دەنگێکی نوێ ی کوردیە وهونەری کوردی پێویستی پێیەتی ئەگەرچی یەکەمی بەرنامەکەبێت یان یەکەمی بەرنامەکەنەبێت دەنگێککی نوێ ی جوانی ژنانەیە وهونەری کوردی پێویستی پێیەتی ئەم دەنگە هێشتا لەهەنگاوەکانی سەرەتادایە و کاروانێکی دوورو درێژی لەپێشە بۆیە دەبێت ئەم دەنگە پەلە نەکات ووریابێت لەهەڵبژاردنی گۆرانی کەلەگەڵ تۆن و دەنگی خۆیدا بێتەوەنابێت فریووی مجامەلەکان بخوات دەبێت ووریابێت لە هەڵبژاردنی گۆرانیە دوێتەکاندا نەکەوێتە ژێر کاریگەری و خواست وداواکاری ودەنگی گۆرانیبێژی بەرامبەر بەجۆرێک گەر گۆرانیەکە لەگەڵ دەنگیدا نەهاتەوە ڕاشکاوانە ڕای خۆی بڵێت و ئەو گۆرانیە نەڵێت وپێشنیاردەکەم دوای تەواوبوون وکۆتای هاتنی بەبەرنامەىکوردئایدڵ ئیتروازلەلاسایکردنەوە بهێنێت هەوڵ بدات ئیترخاوەنی ڕێچکەى خۆی بێتوسەبکى خۆىبدۆزێتەوە ولەئایندەدا توانا دەنگیەکەى لەلاسایکردنەوەدا بەخەسارسەرف نەکات وخاوەنی گۆرانی تایبەت بەخۆى بێت چونکەلاسایکردنەوە بەهرەیەکى هونەریە نەک داهێنانێکى هونەرى من پێم وایە گۆرانی بۆخۆی ژەنینی ئیحساسە بەمانایەکی تر ئیحساس ژەنینە بۆیە هەرگۆرانیەک بەئیحساسەوە نەوترێت سەرکەوتوونابێت ئەگەر ئەوگۆرانیە گۆرانی گەورەترین هونەرمەندیش بێت بۆیە پێشنیاردەکەم بۆئەم خاتوونە کەخۆی خۆی بێت ودەنگی خۆی وون نەکات بەئیحساسی خۆیەوە گۆرانی بڵێت وهەوڵ بدات بەئیحساسێکی ژنانەوە گۆرانی بڵێت نەک ئیحساسێکی پیاوانەبۆنموونە لەگۆرانیەکانیدا وەک ژنێک موخاتەبەی پیاو بکات نەک وەک پیاوێک موخاتەبەی ژن بکات بەداخەوە ئەمە هەڵەیەکە کەزۆربەی هەرەزۆری گۆرانیبێژە ژنەکانی کورد بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە وەک پیاوگۆرانی دەڵێن نەک وەک مرۆڤێکی ژن.