خوێندكارێكی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی بیركاری بێبه‌ش ده‌كرێت به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی له‌كاتی دیاریكراودا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌هۆكار دائه‌نرێت‌و ئه‌ویش ده‌ڵێت “من ئاگادارنه‌بوم، گه‌ر داوای لێبوردنم لێنه‌كه‌ن داوای یاسایی تۆمار ده‌كه‌م”.
ئا: سروه جه‌مال
وانه‌ی بیركاری له‌ڕیزبه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌ییدا سێیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆرییه كه 22-6-2017ئه‌نجامدرا، ئه‌و رۆژه بۆ ساراو خێزانه‌كه‌ی زۆر جیاوازبو “به‌یانیه‌كی خه‌مگین وه‌ك بڵێی ئازیزترین كه‌سم له‌به‌رده‌ستا پارچه‌پارچه ده‌كرێ” ئه‌وه وته‌ی به‌سۆزی دایكی سارایه، سارا تادره‌نگانی شه‌و خه‌ریكی كۆششكردن بوه له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌مامۆستایه‌كیه‌وه له‌هه‌ولێر، كاتژمێر ده‌بێت به‌پێنج‌و نیوو به‌سۆزی دایكی داوای لێده‌كات كه ئیتر ماندو بوه‌و بخه‌وێت “له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ رۆژبو نه‌خه‌وتبو به‌رده‌وام سه‌عی ده‌كرد” دواتر موبایل ته‌وقیت ده‌كه‌ن‌و شه‌ش‌و نیو هه‌ڵده‌سێت تاحه‌وت‌و نیو كۆشش ده‌كات وه‌ك دایكی ده‌یگێڕێته‌وه “له‌كاتژمێر هه‌شت رێژه‌ی شه‌كر له له‌شیدا دائه‌به‌زێت‌و سارا له‌هۆش خۆی ده‌چێت، دواتر پاش هه‌وڵێكی زۆر به‌هۆش خۆی دێته‌وه” سارا جیاواز له‌دڵه‌ڕاوكێی تاقیكردنه‌وه‌كان فشارێكی زۆرتری له‌سه‌ره، چونكه دواكه‌وتوه له‌كاتی دیاریكراوی ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌و له‌گه‌ڵ دایكی به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ قوتابخانه، به‌ڵام ئیتر كات دره‌نگ بوه “له‌وێ هه‌وڵی زۆرمدا وتم موراعاتی كچه‌كه‌م بكه‌ن نه‌موت له‌هۆش خۆی چوه، چونكه سارا رازینه‌بو وتم نه‌خۆشه‌و سێ رۆژه نه‌خه‌وتوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كه گوێی به‌قسه‌كانمان نه‌داو خاوه‌خاوی كرد تا كاته‌كه رۆیشت‌و سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كه تێلیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرد كه ئه‌وه‌ش تانۆونیوی پێچ‌و ئیتر دواتر نه‌یانهێشت بچێته ژوره‌وه”.
سارا هه‌ر له‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه تاپۆلی دوازده هه‌مو ساڵێك یه‌كه‌می خوێندنگاكه‌ی بوه‌و وه‌ك دایكی ده‌ڵێت “هیچكات دوانه‌كه‌وتوه له‌قوتابخانه‌و ئه‌مساڵیش به‌نیازبو ببێته یه‌كه‌می هه‌رێم، دڵنیاش بو له‌بیركاریش سه‌د ئه‌هێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاوای لێهات”.
به‌سۆز عوسمان نوسراوێكی له‌تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه‌و مامۆستاكانی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میان “داوایان لێكردم ئه‌و پۆسته لابه‌رم، به‌ڵام لام نه‌بردو پۆسته‌كه‌م بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌مو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ی هه‌یه ناردوه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تیش وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت كه خۆتان ئیهمال بون بۆچی ئاگاداری نه‌بون، وتم له‌و مانگه سێ جار بردومه‌ته لای دكتۆر تاكۆنتڕۆڵی شه‌كره‌ی بكات به به‌ڵگه هه‌مویتان بۆ ده‌سه‌لمێنم هه‌رچه‌نده بێ سوده زۆریش چونكه تازه هیچ ناكرێت”.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوه‌كه‌ی دایكی سارا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كۆمێنت‌و كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌یه‌وه جیاوازبون هه‌ندێك سه‌رزه‌نشت‌و هه‌ندێكیش نیگه‌رانی‌و هاوسۆزییان ده‌ربڕیوه.
هه‌مزه عه‌باس فه‌قێ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژیاری په‌روه‌رده‌یی به‌نیگه‌رانییه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “به‌داخه‌وه روداوه‌كانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده ئاڵۆز ده‌كرێن كه ئاسان نییه مرۆڤ بتوانێت به‌ڕونی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه بخاته‌ڕو، ئه‌گه‌رچی یاسا وه‌ك كه‌لوه بچوكه‌كانی تۆڕ، ماسیه بچوكه‌كان باشتر ده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌نییه هێڵی راست‌و چه‌وت به‌سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا بهێنرێت، یاسا نابینایه‌و ئه‌گه‌ر مه‌ودایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌بێت ئه‌وا له‌ده‌ستی كه‌سی به‌رپرس‌و جێبه‌جێكاری یاساكه‌دایه كه له‌و پێگه‌یه‌دا بریتیه له‌به‌رپرسی هۆڵی ئه‌زمونی”.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وتیشی “ناكرێت هه‌مو جارێك له‌ڕێگه‌ی بابه‌تی جوڵانی سۆزه‌وه بڕوانینه بابه‌ته‌كان، چونكه ده‌كرێ هه‌مان بابه‌ت كه دره‌نگ كه‌وتنی 20خوله‌كی قوتابیه‌كه‌یه به‌شێوازی پێچه‌وانه كاری له‌سه‌ر بكرێت‌و ده‌یان گومان‌و قسه‌ڵۆك به‌دوای خۆیدا بهێنێت. جگه‌له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ پاراستن‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌وانه‌ش دوای دابه‌شكردنی پرسیاره‌كان رێگه به‌هاتنه ژوره‌وه‌ی قوتابی نه‌درێت له پێناو دروستنه‌بونی ده‌نگۆی دزه‌كردنی پرسیار، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه بڕیاردراوه كه تانیوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ قوتابیه‌ك بۆی نییه بێته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌داته‌وه واته 20 خوله‌ك دوای تاقیكردنه‌وه هیچ كه‌سێك له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌هۆڵی ئه‌زمون نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه تاگومانی ئاشكرابونی پرسیاربكرێت! به‌ڵام ده‌كرا ره‌چاوی بارودۆخی ئه‌و خوێندكاره بكرایه‌و به‌و شێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرایه”.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، دڵشاد عومه‌ر به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “به‌داخه‌وه ئه‌و رۆژه من له‌چه‌مچه‌ماڵ بوم ئاگام له‌و بارودۆخه‌ش نه‌بوه، ئه‌مڕۆش ناردبوم به‌شوێن كه‌سوكاره‌كه‌یدا ئاماده‌نه‌بون، خوێندكاره‌كه نۆو بیست ده‌قیقه هاتوه به‌هه‌مو یاسایه‌كیش ناكرێت دوای په‌نجا ده‌قیقه خوێندكار بچێته ژوره‌وه، چونكه ره‌نگه خوێندكاری تر چوبێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده من له‌وێ نه‌بوم سه‌عات ده‌ونیو كه هه‌مو شتێك كۆتایی هاتبو له‌په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراو ئاگاداریان كردمه‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه بڕیاریان داوه واته كاره‌كه یاساییه”.
دڵشاد عومه‌ر وتیشی” به‌داخه‌وه له‌م شاره هه‌رچی ڕوبدات هه‌موی ده‌ڵێن مامۆستا دڵشاده‌و ئیتر كه‌س خۆی به به‌رپرسیار نازانێت من ئێستا ده‌توانم داوا قه‌ید بكه‌م كه هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌كات به‌ڵام ئه‌وه ئیشی منی په‌روه‌رده‌كار نیه‌و ئه‌بێت ئه‌ویش فێربكه‌م په‌روه‌رده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد “كه له‌سی‌و شه‌ش هه‌زار خوێندكار له‌سنوری سلێمانی ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی وامان هه‌یه، ناشزانی ئه‌م خوێندكاره ئامانجی چییه‌و راست ئه‌كات یان نا، ناكرێت كه‌سێك له‌شه‌وی قه‌در دابنیشێت‌و به‌یانی خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه، ئه‌بوایه ئه‌و دایك و باوكه خۆیان ئێشكیان بگرتایه، ئه‌و ده‌ڵَێت شه‌كره‌ی دابه‌زیوه ئه‌گه‌ر پزیشكه‌و ئه‌و قسه‌یه ده‌كات حه‌قیه‌تی، به‌ڵام هیچ راپۆرتێكی پزیشكی نیه ئه‌وانه پاساو نین خوێندكارمان شه‌كره‌و زه‌ختی دائه‌به‌زێت له‌هۆڵه‌كاندا پێداویستیه‌كانیانمان دابینكردوه”.
دڵشاد عومه‌ر باسی له‌ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان كرد‌و وتی “ئێمه چه‌ند مانگه له‌هه‌وڵی دابینكردنی پێداویستیه‌كانین، به‌ڵام دایكی نابه‌رپرسیارانه ره‌فتاری كردوه ناكرێت له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تۆمه‌تبارم بكه‌ن‌و خه‌ڵكیش ده‌ست بكه‌ن به‌قسه‌كردن، ئه‌و خێزانه ده‌بێت حه‌قی ئه‌وه‌م بده‌نه‌وه كه من ئاگام له‌هیچ شتێك نیه، هه‌روه‌ها كه‌شی تاقیكردنه‌وه‌كان تایبه‌ته خوانه‌خواسته گه‌ر ئه‌م چانسه‌ت له‌ده‌ست ده‌رچێت چانسی تر هه‌یه له‌خولی دوه‌م، ئێستا سێ نمره‌كه‌ش نه‌ماوه بۆیه ئێمه نه ئه‌و خوێندكاره ده‌ناسین نه رقیشمان لێیه‌تی، بۆیه پێویسته‌به زوترین كات بێن‌و راستیه‌كانم پێبڵێن‌و داوای لێبوردن بكه‌ن‌و بڵێن هه‌ڵه بوین، چونكه ناكرێت قسه‌ت پێبڵێن‌و ئاگاشت لێی نه‌بێت ئه‌گه‌رنا من مافی خۆمه كه داوای له‌سه‌ر تۆماربكه‌م”.