رۆژی دووشه‌ممه ١٧-٨-٢٠١٦ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، پڕۆژه یاسای پاسپۆرتی په‌سه‌ند كرد.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه( ١٧-٨-٢٠١٥) به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران یاسای پاسپۆرت تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا.له باره‌ی گرنگی ئه‌و یاسایه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند: ئەمرۆ پاش کارکرنێکی زۆرمان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەسەر یاسای پاسپۆرت یاساکە پەسەند کرا، کە بە گوێرەی ئەو یاسایە کار ئاسانیەکی زۆر لە دەرکردنی پاسپۆرتدا کراوە.
هه‌روه‌ها باسی گرنگترین مادده‌ی یاساكه ده‌كات و ده‌ڵێ: گرنگترین بڕگە، ماددەی ۱۱ ی یاساكه‌یه ”بەگوێرەی ماددەکە چیتر هاوڵاتی ناچار نابێت لە حاڵەتی ون بون و داڕزانی پاسپۆرته‌كه‌ی بچێته بەغداد و لە دادگای شارەکەی خۆی و لەپاسپۆرتی پارێزگاکەی پاسپۆرتەکەی وەردەگرێتەوە”.
سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هەست بە ئاسودەیی دەکەم، چونکە کۆمەلێک خەڵکی زۆر پێوسیتیان بەو یاسایە بوو لە هەرێم ئەوانەی پاسپۆرتیان ون کردبوو نەیان ئەتوانی بێنە بەغداد و نەخۆش و حاڵەتی ناچاری ئینسانیان هەبوو، به‌ڵام پاش په‌سه‌ندكردنی یاساكه ئیتر ئه‌وان كارئاسانیان بۆ ده‌كرێتو هه‌ر له هه‌رێم پاسپۆرته‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه”.