سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه جیا له كه‌مپی ئاواره‌كان له زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و هۆتێله‌كاندا ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان هه‌یه و ئه‌و كاره له چه‌ندان شوێنی تر ده‌كرێت، هاوكات داوای وه‌رگرتنی رێوشوێن له‌وباره‌وه ده‌كات.
لەمبارەیەوە زیا په‌ترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایدەكات: جۆره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان جیاوازن و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژنان زۆرترین حاڵه‌تیان له كه‌مپی ئاواره‌كاندا تۆمار كراوه.
وتی، كۆمه‌ڵێك كه‌یس له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو نه‌مان توانیووه بیده‌ین به دادگا، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر كه نایانه‌وێ دۆسییه‌كه بچێته دادگا و لێكۆڵینه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان روونی كرده‌وه كه حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونی هه‌یه و حاڵه‌تێكه ناشاردرێته‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی كه‌یسه‌كه نایه‌وێ به ورده‌كارییه‌وه ئاشكرا بكرێن.
په‌ترۆس له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا به”وشه”ی ڕاگه‌یاندوە: جیا له كه‌مپه‌كان له زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و هۆتیله‌كان ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌یه و كاری له‌شفرۆشی له‌و شوێنانه‌دا ده‌كرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك لیژنه له‌وباره‌یه‌وه پێك هێنراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وان تێبینییان هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و لیژنانه و به پێویستی ده‌زانن لیژنه‌كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ده‌زگه پێوه‌ندیداره‌كانی تێدابێت.
زیا پهترۆش ئاشكرای كرد كه به پێی رێنوێنی ته‌نیا هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان ده‌بێت سه‌نته‌ری مه‌ساجی تێدا بێت، كه‌چی به پێی به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ندێك هۆتێلی دوو ئه‌ستێره به‌مه‌به‌ستی كاری له‌شفرۆشی سه‌نته‌ری مه‌ساجیان كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گوتی، هه‌ندێك ژن بۆ مه‌به‌ستی كاری له‌شفرۆشی هاورده كراون كه ره‌نگه هه‌ڵگری ڤایرۆس بن و بۆ كاری مه‌ساجی ناگونجێن، جگه له‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
ناوبراو رای گه‌یاند، هۆكاری ده‌ستدرێژی سێكسی و كاری له شفرۆشی له نێو ئاواره‌كان به‌شێكی زۆری پێوه‌ندی به په‌یداكردنی بژێ و حاڵه‌تی ده‌روونی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و هیچ یاسایه‌كی تایبه‌تیش بۆ په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان نییه كه دیاری بكات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا بكرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر له ڕێگه‌ی پۆلیس و لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه چه‌ندان ژنی بیانی گیرابوون كه له مه‌ساجه‌كاندا كاری له شفرۆشیان پێ ده‌كرا.