ئه‌و كه‌نیشكه ٩ ساڵانه‌ى ئاواییەکی گه‌رمیان كه به‌هۆى خه‌ته‌نه‌وه كه‌وته سه‌رجێگا و گیانى له‌ده‌ستدا.
میمكه ڕه‌یحان، كه پیرى ته‌نگى پێهه‌ڵچنیبوو لێوه‌كانى وشك هه‌ڵگه‌ڕابوو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه به‌ڕێی كرد بوو كۆتا ئازارى ژیانى نه‌بوو، گێڕایه‌وه تاوانه‌كانى دوای یه‌ك به‌س نه‌بوو خه‌مى خه‌ته‌نه‌ش له هه‌مووى خراپتر ته‌نگى له كه‌نیشك و ژنانى ئاوایه‌كه‌مان هه‌ڵچنیبوو تا گەیشتە مردن!.
میمكه ڕه‌یحان نه‌یده‌زانى له كوێوه باسی توندوتیژیه‌كانى ژیانى بكات و ئاهى سینه‌ى هه‌ڵڕێژێت و له‌كوێوه كۆتایی پێ بێنێت و وتى “كه‌نیشكه‌كانى ئێره هه‌موى خه‌ته‌نه ده‌كران به‌ده‌ستى جمیله كه‌خۆشكى باوكیمه و دایكمان جیایه، چونكه باوكم چوار ژنى هێناوه، جمیله مامانى ئاوایه‌كه‌مان بوو هه‌رجارێك چه‌ندین كه‌نیشكى پێكه‌وه خه‌ته‌نه ده‌كردو خوێن ڕشتن و قیژه‌و هاواریان ده‌چووه ئه‌و په‌ڕى ئاوایه‌كه، هه‌ر كه‌نیشكێكیش خه‌ته‌نه نه‌كرایه به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌یی خه‌ته‌نه‌یان ده‌كردو ئازاى زۆرى ده‌چه‌شت”.
ڕه‌یحان له گێڕانه‌وه‌ى قوڵى له‌مێژینه‌ى خۆشكه‌كه‌ى به‌رده‌وام بو وتى “دایكم دوو كه‌نیشكى بوو له باوكم من و خۆشكه بچوكه‌كه‌م ڕۆژێك باوكم وا دای له‌سه‌رى خۆشكه‌كه‌م توشى سه‌ر ژان بوو، چه‌ند كاتژمێرێك مرد! دواى ماوه‌یه‌ك دایكه جه‌رگ سوتاوه‌كه‌م له‌به‌ر چه‌شتنى ئازار‌و كێشه‌ى له‌گەڵ باوكم لێى جیابوه‌وه و مرد! خۆشكه مامانه‌كه‌م شوى كرد و ئاوایه‌كه‌ى جێهێشت، باوكم ژنی پێنجه‌مى هێنا ئاوایه‌كه‌و بوه باوه‌ژنى من و مامانى ئاوایه‌كه‌ش كه‌خه‌ته‌نه‌ى كه‌نیشكه‌كانى ده‌كرد, ئه‌وه‌نده خۆشكى جیا له‌دایكمم زۆره ژماره‌یان نازانم، منیش ١٠ ساڵبووم كه‌وتمه ژێر ده‌ستى نه‌ورۆز كه باوه‌ژنم بوو، من و هه‌موو زڕ خۆشه‌كه‌كانمی به‌كه‌یفى خۆى خه‌ته‌نه‌كرد، جگه له‌مه‌ش هیچ كه‌نیشكێك له‌م ئاوایه له‌ژێر ده‌ستى ده‌رنه‌ده‌چوو گشتى خه‌ته‌نه‌كرد.
میمكه ڕه‌یحان گێڕایه‌وه كه له ئاوایه‌كه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ى كه كه‌نیشكه‌كانمان خه‌ته‌نه ده‌كرد خه‌ڵك هه‌موى خۆشی ده‌كرد و ده‌ستى كه‌نیشكه‌كانیان ده‌گرت و به‌كه‌یف و پێكه‌نینه‌وه ده‌یانهێنان بۆ لاى باوه‌ژنم خه‌ته‌نه‌یانى ده‌كرد له ماڵه‌كه‌ى خۆى، چونكه ده‌یان وت نان و ئاوى ده‌ستان حه‌رامه، سی ساڵ له‌مه‌و پێش به‌یانیانێك ده‌وروبه‌رى كاژێر ٩:٣٠ خولەک ئه‌بوو، فاتمه كه‌ژنى براكه‌م بوو ماڵیان كه‌مێك له‌ولاى ماڵمانه‌وه بوو ده‌ستى كه‌نیشكه ٩ ساڵانه‌كه‌ى گرت و هێناى بۆ ماڵمان و نه‌ورۆزى مامان له‌گه‌ڵ چوار كه‌نیشكى تر خه‌ته‌نه‌یانی كرد بۆ ئه‌وه‌ى نان و ئاوى ده‌ستى حه‌ڵاڵ بێت.
درێژه‌ى به‌چیرۆكه دورودرێژ‌و ڕاسته قینه‌كه‌ی ژیانیانداو وتى “هه‌تاوى برازام توشى خوێن به‌ربوون بوو بورایه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه برازاكه‌م كه‌وته سه‌ر جێگا‌و چه‌ندین دكتۆرمان پێیكرد بێ سود بوو، هه‌تاو توشى نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و شین بونه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى زاوزێی ده‌ره‌وه بوو ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر بوو، دواى مانگێك مرد”.
دایه ڕه‌یحان به‌رده‌وامى به‌قسه‌كانیداو وتى “خه‌ته‌نه مه‌رگى به‌نسیبی كه‌نیشكه مناڵه‌كانمان كرد، یاخوا ئه‌وه‌ى من بینیم كه‌س نه‌یبینى ماڵى براكه‌م له‌پرسه‌ى كه‌نیشكه‌كه‌یان چون بۆ باوه‌ژنم بیكوژن خزم و كه‌سو كار نه‌یانهێشت، چه‌ند ساڵ شه‌ڕو كێشه‌ى خراپ كه‌وته نێوانیان و دوژمه‌نیان ببینیایه ئه‌و باوه‌ژنه‌ى منیان نه‌بینیایه، باوه‌ژنم ده‌یوت چیبكه‌م نه‌مزانیوه وای لێدێت و په‌شیمانبوو له‌و كارى كردبووى”.
ئامادەکردنی: لەیلا ئەحمەد
توێژەر لە ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی