خانمە هونەرمەندی لوبنانی مریەم فارس نوێترین کلیپی بە ناوی “شوف حالك عليي” بڵاوکردووەتەوە.
گۆرانی “شوف حالك عليي” کە نوێترین کاری هونەری مریەم فارسە. تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن ئەحمەد عاسییەوە نوسراوە.
یەحیا حەسەن کاری موزیکی بۆ کردووە، و دابەشکردن و میکس لەلایەن وەلید مەسیحەوە کراوە و لە لایەن کۆمپانیای مریەم میوزیکەوە بەرهەمهێنراوە.
مریام فارس لە ساڵی ١٩٨٣ لەدایكبووە. گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەرێکی لوبنانییە. لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم ئەلبومی بە ناوی ” أنا والشوق” بڵاوکردووە. لە پاش ئەوە چەند ئەلبومێکی دیکەی بڵاوکردەوە و لە ساڵی ٢٠١٥ ئەلبومی چوارەمی بە ناوی “امان” بڵاوکردەوە کە ١٣ گۆرانی لە خۆ گرتبوو.
لە ٢٠١٦دا گۆرانییەکی بە ناوی “غافي” بڵاوکردەوە کە لە هەندێك گرتەدا کوڕە تازە لە دایکبووەکەی بە ناوی “جایدن” دەردەکەوێت و نوێترین کاری هونەری مریەم کلیپێکە بە ناوی “شوف حالك عليي”.