غاندی به‌ووته‌یه‌كی كورت پێناسه‌ی شۆڕش ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌توانیت شۆڕشگێڕه‌كان بكوژیت به‌ڵام نا‌توانیت شۆڕش بكوژیت، ئه‌ره‌ستۆش ده‌ڵێت هه‌ژاری سه‌رچاوه‌ی شۆڕش و تاوانه‌كانه كه‌واته به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستۆ بێت هه‌ژاری دوو ئاراسته به‌رهه‌م ده‌هێنێت هه‌م شۆڕش و هه‌م تاوان، گومانی تێدانیه خۆپیشاندانه‌كانی دیسه‌مبه‌ر ده‌رئه‌نجامی برسیكردنی خه‌ڵكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆیه ده‌كرێت دوا ده‌رفه‌ت و دواهه‌ناسه‌ی ژیانه‌وه‌ی حكومڕانی سی ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سیس بونی دره‌ختی هیوای دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی بێت، چونكه تادێت قه‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان گه‌وره‌تر ده‌بێت و به‌رده‌وام بازنه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سیاسیانه زیاد ده‌بێت كه ده‌چنه پاڵ خۆپیشانده‌ره‌كان و گه‌نجان به‌رده‌وام خۆیان نوێده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌گۆڕن و سود له ئه‌زمونی خۆپیشاندانه‌كانی ڕابوردوو وه‌رده‌گرن.
بۆیه به‌دوور نازانرێت كه‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌مۆدێلی یاسایی و پاڵپشتی جیاوازتره‌وه عه‌رشی ده‌سه‌ڵات بله‌رزێنن، پشتگوێخستنی داواكاریه‌كانی شه‌قام ده‌بێته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بارودۆخێك كه‌باجی قورسی بوێت بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، چونكه وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرابێت هه‌رجاره‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕانێكی تازه‌ی به‌سه‌ردا دێت كه‌له‌ڕاستیدا تادێت زامه‌كان قوڵتر و برینه‌كان سه‌ختر ده‌كات، چونكه ڕژانی خوێنی گه‌نجان له‌وانه‌یه ناكۆكی ومل ملانێی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌مخۆری ئه‌م ووڵاته بێت تێده‌گات كه‌سته‌مكاری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ته‌نگی به‌هه‌موو به‌هاكانی تر هه‌ڵچنیوه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ره‌و پوكانه‌وه بردوه كه‌له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا سه‌لمێنراوه نه‌مانی ئه‌م دوو ئاماژه‌یه لای هه‌ر میلله‌تێك سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداری له‌ناوچون و په‌رت په‌رت بونی ئه‌و میلله‌ته‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هاوشێوه‌ی دروستكردنی فه‌وجه‌كانی جاش و هێزی ناوخۆی دژبه‌كورد له‌كوردستانیان خۆیان له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ئێستاش حه‌شدی كوردی و پلانی تر له‌ئارادایه بۆ لاوازكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه گه‌نجانیش چیتر ناتوانن به‌رگه‌ی زه‌بری بێكاری و بێئومێدی ڕه‌ش بگرن، ڕه‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیان په‌یوه‌ندی كردن بێت به‌و شوێنانه‌وه كه‌بتوانێت بژێوی ژیانیان بۆ دابین بكات، بێگومان قۆناغ به‌قۆناغ داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌سه‌ڵات قورس‌تر ده‌بێت.
به‌كه‌م سه‌یركردنی توڕه‌یی شه‌قام و ناوبردنیان به‌وورتكه مناڵ له‌چاره‌سه‌ر دوورمان ده‌خاته‌وه كه‌له‌ڕاسیتدا ئه‌وانه به‌هێزترین هزرو گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، گه‌نجان هه‌وێنی پێشكه‌وتنی وڵاتن، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی له‌ڕابووردودا ئه‌نجامدرا نه‌ك هه‌ر ورتكه مناڵ نه‌بون به‌ڵكو ڕێژه‌یه‌كی زۆر له توێژی خاوه‌ن بڕوانامه به‌رزه‌كانی تێدا بوو وه‌ك مامۆستا زانكۆ مامۆستای ئاینی، سه‌رباری ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌ران و چینی ڕۆشنبیران، ڕۆشنبیران و خه‌ڵكانی خه‌مخۆر تێكڕا پێیان وایه ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی سته‌مكار و تاكڕه‌و له‌دوای هه‌موو توڕه‌ییه‌كانی خه‌ڵك و گریانی شه‌قامه‌وه له‌بری پێداچونه‌وه به‌سیسته‌می ئیداری و ئابوری وسێكته‌ره خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر دێت گۆِرانكاری وچاكسازی له هێزه سه‌ربازیه‌كان و په‌ره‌پێدانی توانا به‌رگریه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا ده‌كات، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی زامنكردنی مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌ستكه‌وته‌كانیان و ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا كه‌رتی گشتی ده‌كه‌نه قوربانی كه‌رتی تایبه‌ت، شار به سه‌ربازگه كردن و سودوه‌رگرتن له‌یاسا بۆ كپكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك و لاوازكردنی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی جۆراو جۆر به‌جۆرێك به‌چه‌نده‌ها سیناریۆ له‌گه‌وره‌یی و شكۆ‌و مه‌زنی خۆپیشاندانه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه وبه كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌نگ و چه‌مكی وه‌ك تێكدره‌و گێره‌شێوین و ده‌ستی ده‌ره‌كی و له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم !
له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه له‌فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریدا بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان دوباره‌یه سه‌رله‌به‌ریان كۆپی تیكسته‌كانی مێژووی حكومڕانیه تاككڕه‌وه‌كانه، له‌ڕاستیدا هیچ ڕۆشنبیرو گه‌نجێك له‌گه‌ڵ زیانگه‌یاندن به‌دام و ده‌زگاكانی میری و موڵكی گشتیدا نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌كاتی هه‌ڵچونی ویژدانی شه‌قامدا چاوه‌ڕوانكراوه‌و یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان كاتێك وه‌ڵامی داواكاری چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان نه‌درێنه‌وه كه‌ده‌توانین بڵین كاردانه‌وه‌و زیانه لاوه‌كیه‌كانی سی ساڵ حكومڕانی شكستخواردوه كه‌له‌بری خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری ئه‌مڕۆیی به‌رهه‌مهێناوه، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كاتێك ڕاگه‌یاندنكارێكی خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌وی تریانه‌وه له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیرده‌كرێت ئاماژه به‌یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك له لێره‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه “به‌گۆێره‌ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ژماره (35ی ساڵی 2007) هیچ ڕۆژنامه‌نوسێك نابێت له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت یان ڕێگری لێ بكرێت و ڕێگه‌ی پێنه‌درێت كاری ڕۆژنامه‌وانی خۆی ئه‌نجام بدات هه‌ربه‌گوێره‌ی یاساكه‌ش ڕۆژنامه‌نوس بۆی هه‌یه له‌كۆڕوكۆبونه‌وه‌و شوێنه گشتیه‌كان و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماده بێت زانیاری بۆ ڕای گشتی بگوازێته‌وه”
كه‌چی كاتێك كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌خزمه‌تی ئه‌وان وپێگه‌كه‌یاندا نه‌بێت یاساكه وه‌ك ئایكونی بواری ئایتی لێدێت به‌كلێكیك ئه‌ن ئه‌كتیڤی ده‌كرێت. جیڤارا گه‌نجان هه‌ڵده‌نێت بۆ سوربون له‌سه‌ر مافه‌ڕه‌واكانیان داوای كۆڵ نه‌دانیان لێده‌كات تاسه‌ركه‌وتن، چونكه ئه‌و پێیی وایه شۆڕش ئه‌و سێوه نیه كه پێ گه‌یشت بكه‌وێته خوار به‌ڵكو ده‌بێت تۆ ناچاری بكه‌یت بكه‌وێته خوار، ڕاگه‌یاندكارمان هه‌یه له‌گه‌رمه‌ی ڕژانی خوێنی لاوه‌كانی كوردستاندا و له‌بری ڕوماڵی ڕاستی ڕووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان به ڕاپۆرت له‌سه‌ر شێوازی دروستكردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌وه خه‌ریكه وه‌ك بڵێی گوڵه‌به‌ڕۆژه له‌یابانه‌وه هاورده بكرێت، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا خۆی گێل بكات و له‌چه‌قی چاره‌سه‌ره‌كان دوور بكه‌وێته‌وه دڵنیابن خراپتر له‌مه ڕوو به‌ڕووی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ده‌وروبه‌ره‌كانی خۆیان فریوو بخۆن با گوێ له‌خه‌ڵكانی نیشتمانپه‌وه‌رو شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره جیاوازه‌كان بگرن، ده‌خوازم تاپێتان ده‌كرێت بانوسینه‌كانتان مه‌نتقی و شیكاریه‌كی سیاسیانه‌ی وورد بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌مه ڕوو نه‌دات تۆمه‌تباركردنی ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌چاره‌سه‌ر دوورمان ده‌خاته‌وه ئایا كوردستان كه‌قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له‌ده‌ستێوه‌ردان دووره یان نا؟ ئایا ئێوه سی ساڵه حكومڕانن به تاكڕه‌وانه توانیوتانه ده‌ستێوه‌ردان له هه‌رێم دوور بخه‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن ڕه‌وا نیه؟ ئه‌گه‌ر ڕه‌وایه ئیتر ده‌ستی ده‌ره‌كی مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه ئه‌وترێت ڕاست نیه؟، هه‌ر ڕۆشنبیرو كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی ئیداری ده‌یه‌وێت په‌یڤێكی هه‌بێت تكایه باله‌پێشدا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ژاری و نه‌بونی بێكاری لای خۆیه‌وه هه‌ڵمژێت و تامی ژیان به نه‌بونی خانوو موچه و كار بكات پاشان كۆمێنت و وتار و ڕه‌خنه بگرێت، له‌ڕۆژانی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستاندا یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت هه‌ولێر به‌پایته‌ختی ئارامی عێراق داده‌نرێت كه‌مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنیه‌كی زۆره، چونكه له‌هه‌ر ووڵاتێكدا كاتێك به‌شارێك ده‌وترێت پایته‌ختی ئارامی له‌ژێر ڕۆشنایی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت كه‌پێوه‌ره جیهانیه‌كه سه‌د ئاماژه‌ی دیاریكردوه بۆ پێناسه‌كردنی شارێك به شارێكی ئارام كه‌تاچواره‌میان له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌ولێردا نیه وه‌ك داهاتی تاك وئاسایشی ته‌ندروستی ئاسایشی تاكه‌كه‌سی و و ژێرخانی ئابوری و ده‌رفه‌تی كار و بونی چالاكی جۆراو جۆر.
له‌ڕاستیدا كه‌سانێك له میدیا‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌توڕه‌یی خه‌ڵك كه‌مبكه‌نه‌وه و هه‌موومان وه‌ها تێبگه‌یه‌نن كه فشاری چه‌ندین ساڵه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌كه‌م بزانین دێن وێنای خۆپیشانده‌ره‌كان به‌زمانێكی ڕۆشنبیرانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ره‌كان تێكده‌رو گێره‌شێوێنن كه‌به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ها نیه چونكه كاتێك ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌م ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی بۆ گفتوگۆ‌و چالاكی هێمنانه‌و جێبه‌جێكردنی داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك داخست بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕێی زریانی توڕه‌یی هاوڵاتیان بكات، ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی شۆڕشی توڕه‌یی ته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باله‌خۆی بپرسێت دوای سی ساڵ توانیویه‌تی سیسته‌ماتیك بێت تاگه‌نجان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بتوانن خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و نه‌هێڵن ته‌ڕو ووشك پێكه‌وه بسوتێت، بۆیه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه هۆكاری حكومڕانیه‌كی خراپ و ده‌سه‌ڵاتێكی تاككڕوه كه‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات خۆی لێی به‌رپرسیاره.
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی: