هەتاو عەبدوڵاهی:
ره‌هه‌نده جیاواز‌و هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان‌و مناڵان، گه‌لێك بوار‌و شێواز له خۆی دهگرێتو هه‌ركام له‌روو و لایه‌نه‌كانی ئه‌م ره‌وشه پێناسه‌و شرۆڤه‌ی تایبه‌ت له‌خۆی دهگرێتو پێویستی به خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئاكادمیكتر هه‌یە. یه‌كێك له‌و لایه‌نه هه‌ستیارانه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ری دوو ره‌گه‌زی ئاماژهبۆكراو كه كه‌متر شیكراوه‌ته‌وه‌و به به‌ربڵاوی ئاوری لێنه‌دراوه‌ته‌وه یاخود پاساوی بۆ وه‌رێخراوه پرسی توندوتیژی له چوارچێوه‌ی ده‌سدرێژی سیكسی دایه، كه له به‌راورد له‌ته‌ك چه‌شنه‌كانی تری توندوتیژی پێناسه‌كردنی به هۆی جۆراو جۆر، شێواوه‌و ئه‌نگوست نه‌خراوه‌ته سه‌ر بنه‌ماكانی ره‌چاوكردنی ئه‌م چه‌شنه له زێده‌خوازی ره‌گه‌زی‌و لایه‌نه پاڵپشته‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌م ره‌وشه، شیكاری به‌رفراوانی زانستی بۆ نه‌كراوه. یان لانی كه‌م له وڵاتانی له پاشكه‌وتوویی راگیرا‌و یاخود له‌ناو هه‌ناوی كه‌لتووره نه‌ریتخوازه‌كاندا ئیزنی پشكنینی ئاكادمیكی پێنه‌دراوە. به كاڵایكردنی ئه‌و به‌شه له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ره‌نگه له پێناسه‌ی توندوتیژیدا ته‌نیا تایبه‌ت به به‌شی سیكسی ژن نهبێو كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سه‌و ئامرازی پاڵپشتكردنی به‌شی فیزیكی سیكسش بكه‌وێته خانه‌ی پێناسه‌كردنی توندوتیژی سیكسیهوه. كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی سیكسی ژن وه‌ك ئامرازی دامركاندنه‌وه‌ی هه‌ستی سێكسی ره‌گه‌زی نێرسالار مه‌ترسیدارترین ئازاری جه‌سته‌یی بۆ ژن‌و منداڵه‌و پاساوی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ههڵسوكهوتهو به بازاریكردنی یان وه‌ك پیشه‌یی ناوبردنی بۆ كه‌س یان كه‌سانی قوربانی ئه‌م ئازاره، شێوازی توندوتیژییه‌كه، مه‌ترسیدارتر ده‌كا. كه‌لتووری نێرسالار بۆ رهواییكردنی ئه‌م ئازاره له‌هه‌وڵی گۆڕانی شێوه روانینیكدا بوون تا ئه‌م به پیشه‌یی كردنه‌ی سیكس وه‌ك مافی ئازادی تاك بنرخێنن‌و به‌م چه‌شنه خۆیان له تاوانێكی مرۆڤی‌و ده‌ست درێژیكارانه بۆسه‌ر كه‌رامه‌تی مرۆڤ بێبه‌ری بكه‌ن. به گشتی هه‌ر جۆره ئاكارو روانینێك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵوێستی سایكۆلۆژیكی ژن‌و كه‌ڵك وه‌گرتن له پێگه ده‌سكردییه‌كانی ره‌گه‌زی پاوانخواز بۆ پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سێكسی تاك به‌سه‌ر خۆیدا، وه‌ك بنه‌ماییترین پارامتری پێناسه‌ی سێكسی دێته نرخاندن‌و په‌یوه‌ست به‌شێوه روانینی هه‌ر كه‌لتوورو روانینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت ئه‌م پێناسه‌یه هه‌مدیس خوێندنه‌وه‌ی تر وه‌ده‌ست ده‌دا. بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئایین سالار شێوه‌ی روانینی ره‌گه‌زی نێر بۆ جه‌سته‌ی سیكسی ژن به پالپشتی گرێبه‌سته ئایینیه‌كان‌و فه‌رهه‌نگی زاڵ، توندوتیژی شرۆڤه‌ی تایبه‌ت ههڵدهگریتو لهكۆمهڵگەیهكی پیشهییو كراوه‌شدا توندوتیژی لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌ڵده‌گرێ. بۆ نموونە ژنانی فمینستی وڵاتانی پیشه‌یی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێماو روخسار‌و هه‌یكه‌لی فیزیكی ژن له‌سه‌ر شت‌و مهكو كاڵا مهسرهفیهكانی بازار به چه‌شنێك له توندوتیژی سیكسی ده‌نرخێنن یاخود كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێگه‌و رۆڵه‌كانی تاكو كۆمه‌ڵ بۆ به ژێر چۆكداهێنانی ره‌گه‌زی ژن وه‌ك توندوتیژی سه‌یر دهكهنو له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا رۆژانه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر چه‌ند پات ده‌بێته‌وه له ناو كوچه‌و كۆلانه‌كاندا، له سه‌ر شهقامو فرۆشگاكاندا، له ناو شوێنه گشتی‌و پیشه‌ییه‌كاندا… به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگەی توندوتیژی سیكسی به‌رانبه‌ر ژنان‌و منداڵان به‌رێوه دهچێو رێژه‌ی میلیۆنی قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته مرۆڤیه به‌ره‌به‌ره له زیادبوون دایه ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌و بواره‌وه ده‌رخه‌ری كۆمه‌ڵێك راستی تاڵن. به پێی راپۆرتی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی، له یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌ی به‌رفراوانیدا له‌و بواره‌وه له ساڵی 2002 دا 150000000 كچ‌و 73000000 میلیۆن كوری ژێر 18 ساڵی له دونیادا راگه‌یاندووه كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ره‌شه‌و ئازاری سێكسییه‌وه. له‌ناو ئه‌م وڵاتانه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیان لاوازه توندوتیژی سیكسی به‌رفراوانتره‌و رێژه‌كه‌شی له‌بواری چه‌ندی و چۆنایه‌تییه‌وه مه‌ترسیدارتره. وڵاتی ئێران به هۆی گه‌ندەڵی سیاسی‌و چه‌شنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه له ساڵانی رابردوودا رێژه‌و شێوازی ئه‌م هه‌ره‌شه سیكسیانهی له به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگەكانی هاوچه‌شنیدا جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌سه‌ڵاتدارانه. بۆ نموونه له رووداوی كاشمه‌ر كه له بانه‌مه‌ری ئه‌مساڵدا رووی دا 50 پیاو له گوندێك ده‌سدرێژییان كرده سه‌ر ژنێك كه ته‌نانه‌ت ده‌سگای به‌ناو دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵویستی لێبراوی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه مرۆڤیه‌دا نه‌گرت. یان له‌رووداوی ده‌سدرێژی به كۆمه‌ڵی 12 كه‌س بۆ سه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه لهسهیرانگایهكی خومه‌ینی شاردا به‌رێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵات ههڵوێستیهكیان نه‌نواند. راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان‌و منداڵان كه له هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی دونیا به‌رێوه ده‌چێ ناتوانێ هیچ پاساوێك ههڵگرێو هۆكارێكی لۆژیكی له‌و بواره‌وه ناتوانی زانستی بێ‌و ده‌كرێ ده‌ستدرێژی سیكسی به هه‌موو شیواز‌و قه‌واره‌كانی وه‌ك تاوانێكی مرۆڤی بێته ئهژمارو خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نێو نه‌ته‌وه‌ییی بۆ وه‌رێ بخەین.