لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا رێكەوتنەكەی هەرێم و عێراق قازانجە بۆ هەردوولا

رێكەوتنەكەی هەرێم و عێراق قازانجە بۆ هەردوولا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان
shilan bibany
دیارە لە كۆتایی ئەو كێشە ئابورییانەی كوردستان و گەلاڵەبوونی ئەو قەیرانە بە رێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقدا كۆتایی هات ، بەندەكانی ئەو رێكەوتنەش بریتیە لە  هەناردەكردنی 250000 بەرمیل نەوت لە كوردستان و 300000 بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە رۆژانە لەبەرامبەریشدا نیوەی مووچەی پیشمەرگە بنیردرێت و هەروەها %17 بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بكرێت ،زۆربەی سیاسەتمەدارەكانی كوردستان ئەم هەنگاوە بە كارێكی سەركەوتوو بۆ هەرێم دەخوێننەوە بەوەی كە توانراوە بۆ دواجار نەوتی كەركوك لە ژێر ركیفی كوردستان هەناردەبكرێت و بەشە بودجەی كوردستانیش ببیتەوە % 17 چونكە لەماوەی چەند ساڵێ‌ پیشوودا تەنها % 11 بوو بگرە كەمتریش .
بودجەی ساڵی 2015 ی  عێراق نزیكەی 100 ملیار دۆلارە كە لەو بودجەیە 23 ملیار بۆ ئەمن و ئاسایشی عیراقە ،بەڵام ئەمساڵ واتە 2014 عێراق توشی كورتهینانی بودجە بوو یەكەم بە هۆی زۆری سەرفیاتی و كەمی داهاتی ئەمەش لە ئەنجامی شەرەكانی داعش كە دەستی بەسەر زۆر لە كیڵگە نەوتیەكاندا گرت بەو پیەی رێژەی هەناردەكردنی نەوت كەمبوەوە هەروەها بودجەش بە تەواەتی پابەند بوو بە هەناردەكردنی برێكی دیاریكراو گەرچی نەگەیشتە ئەم بڕە بەڵكو كەمتر بوو ، دووەم بەهۆی دابەزینی لەناكاوی نرخی نەوت كە كاردانەوەیەكی خراپی هەبوو لەسەر ئەم بودجەیە چونكە پیشتر مەزەندەی بودجەیان بەوە كردبوو كە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 90 دۆلار كەمتر نەبێت بەڵام لەو ماوەیەدا گەیشتە نزیكەی 70 دۆلار ،ئەمانە جگە لەوەی كە عیراق بڕی 7.9 ملیار دۆلاری سەرفكردوە لە ساڵی 2013 دا لە هێزەكانی بەرگری ،ئەوەشمان لە بیر نەچێت كە قەرزیكی زۆری ئەمەریكای بەسەرەوەیە ،واتە لە كۆی ئەم كێشانە گرفتی زۆر كەوتەوەو بووە ریگریی لەبەردەم هەڵسەنگاندنی بودجەی 2014 كە تاوەكو ئیستاش تەواو نەبووە .
رازیبوونی عێراق بەم رێكەوتنە دیارە هۆكاری سەرەكی نەوتی كەركوكە چونكە لە كۆنەوە ئەم نەوتە %73 داهاتی عێراقی دابینكردوە ، خاڵیكی دیش بودجەی ساڵی 2015  بە بڕی 50 ملیار دۆلار توشی كورتهینانی بودجە بووە ،بەپێ‌ پلانە داراییەكانی عیراقی لەو ساڵەدا بە نیازن قەرەبووی ئەو كورتهینانەو دابەزینی نرخی نەوتە بە زیادكردنی بڕی هەناردەكردنی نەوت بكەنەوە لە 2.750 ملیون بەرمیل بۆ 3.8 ملیون بەرمیل لە رۆژیكدا ،و ئەگەری زیادبوونی ئەو بڕەش هەیە چونكە ساڵی 2014 بڕی پیویست بۆ بودجەكە هەناردەنەكرا ،كەواتە خاڵی لاوازی عێراق پیویستیە بۆ ئەو نەوتەی كە لە كوردستانەوە رەوانە بكرێـت .
 
ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بری 550000 بەرمیل نەوت هەناردەبكات لە رۆژیكدا بە نرخی 70 دۆلار وەك ئەو نرخەی كە لە عێراق ئیستا مەزەندەكراوە ،ئەوا رۆژانە داهاتی ئەو نەوتە دەگاتە 38.5 سێ‌ و هەشت ملیون و پێنج سەد هەزار دۆلار  واتە بۆ ساڵیك دەگاتە 13.860 سیزدە ملیارو هەشت سەدو شەست ملیون دۆلار بۆ ساڵیكە بە بێ‌ ئاماژەكردن بۆ خەرجیاتی دەرهینانی ئەو نەوتە واتە كۆی داهاتی گشتی لەو بڕە كەمتر دەبێت  ،لە لایەكێ‌ ترەوە لە بودجەی عێراقی ئەگەر بە تەواوەتی بودجە بنیریت و بەدەر لە بودجەی سیادی و ئەمنی ئەوا 17 حەڤدە ملیار دۆلارە ئەمە جگە لە نیوەی مووچەی پیشمەرگە ،كەواتە دوور و نزیك هەرێمی كوردستان لەم ریكەوتنە سودمەندە جا چ لە رووی سیاسی  یا ئابورییەوە بیت ،بەڵام بەمەرجیك عێراق جارێكی تر بریاری خۆی نەگورێت بەتایبەت دوای ئەوەی دەست بەسەر نەوتی كەركودا بگرێـتەوە ،چونكە نەوتی كەركوك كارتی فشارە و تاكە چەكی ئابوری هەرێمی كوردستانە لەم ئان و ساتەدا ،ئومیدەكان روو لەو دەرگایە دەكەن كە جارێكی تر متمانە جیگەی خۆی بكاتەوە لە سیستەمی حكومەتی عێراقدا .
ماستەر لە كارگیری كاردا
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە