
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وێڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێشگیریە پێویستەكان و ئامادەباشی دەزگا تەندروستییەكان و دڵنیابوون لەپاكڕاگرتنی هەرێم و پێشگیری و خێرا كۆنتڕۆڵكردنی لەكاتی سەرهەڵدانی، چەند رێنماییەكیش بڵاودەكەینەوە.
رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بریتین لە:
۱. بایەخدان بەپاكوخاوێنی كەسی وەك دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش ئامادەكردنی خواردن، پێش نان خواردن و دوای دەرچوون لە ئاودەست .
۲. دڵنیابە لە پاكی ئەو ئاوەی بەكاری دەهێنیت، ئەگەر نا بۆ خواردن و خواردنەوە بەكاری مەهێنە
۳. ئاگاداری پاكژی خواردن و خواردنەوكەت بە.
۳. دڵنیابە لەجوان شوشتنەوەی سەوزە و میوە، پێش خواردنیان.
٤. دووركەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوەكانی سەر شوستە و عەرەبانەكان.
٥. ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودراون، بەسەرپێچی كردنی ڕێنماییەكان، ئەوانە سەرچاوەی نەخۆشیەكەنو بەكاریان مەهێنە.
٦. ئەو خواردنەوەو شیرینیانەی لەماڵان دروست دەكرێن و دەفرۆشرێن، پاكژ نین و بەكاریان مەهێنە .
تیمەكانی چاودێری تەندروستی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان ڕاسپێردراون بۆ چاودێریكردنی وردی شوێنە گشتییەكان و نەهێشتنی سەرپێچیەكان، چاودێری بەردەوامی سەرجاوەكانی ئاو و زیادكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و چاودێری تەندروستی لە كامپی ئاوارەكان لە هەرێم.